هۆكارى يه‌ك نه‌گرتووى كورد چيه له سه‌ده‌ى بيست و يه‌ك دا
Wednesday, 17/02/2016, 21:20
هۆكارى يه‌ك نه‌گرتووى كورد چيه له سه‌ده‌ى بيست و يه‌ك دا ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه بۆ مێژووى كورد بۆ پێش چه‌ند سه‌ده‌يك كاتێك سه‌رۆك هۆزو ميرو پاشا‌و ئاغا حوكميان كردوه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاى كوردى هه‌ميشه كورد به يه‌كگرتووى نه‌بينراوا دواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌م جۆره فه‌رمان ڕه‌وايانه مۆدێليه‌تى پارت سياسه‌ت جێگاى حوكمڕانى گرته‌وه چه‌ندين حزبى سياسى دامه‌زران و كۆنتڕۆڵى كۆمه‌ڵگايان كه‌وته ده‌ست ئه‌و پارته كورديانه‌ش درێژه‌ياندا به ميراتى لێك دابڕانى گه‌ل به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه يه‌كڕيزيه‌كى باش له‌نێو لايه‌نه سياسيه‌كان هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان دروست بووه جگه له پارتى ديموكراتى كوردستان نه‌بێت كه له‌گه‌ڵ توركيا پلان ئه‌گێڕێت بۆ له ناو بردنى خه‌ون و ئامانجى ئه‌و پارته كاريگه‌رو يه‌كڕيزانه ئايه پارتى له پێناو چى ئه‌يه‌وێت خه‌ون و ئامانجى ئه‌و پارته كارى گه‌رو يه‌كڕيزانه له‌ناو به‌رێت شتێكى ڕونه له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى پارتى ديموكراتى كوردستان تاكو ئێستا له باوشى دوژمندابووه دوژمنيش له به‌رامبه‌ر دا تێكدانى يه‌كڕيزى ماڵى كوردى له پارتى ويستوه چونكه ئه‌زانن كورد ئه‌گه‌ر يه‌كگرتووبن ئه‌بنه‌وه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تى خۆيان ترسيان هه‌يه له‌وه‌ى ده‌وڵه‌تێك دروست كه‌ينه‌وه له ميزۆپۆتاميا به هێزتربێت .ئايه پارتى ديموكراتى كوردستان كه ئه‌وه ئه‌زانێت بۆ ده‌ست به‌ردارى دوژمن نابێت و ده‌ست هه‌ڵناگرێت له‌و ياريه ترسناكه وه‌هه‌رگيز نابێت چاوه‌ڕێى ئه‌و هه‌ڵوێسته له پارتى بكه‌ين چونكه له‌سه‌ر ڕێباز و بنه‌ماى پشت به‌ستن به دووژمن دروست بوه پشت به‌ستن به شاى ئێران پشت به‌ستن به ڕ‌ژێمى سه‌دام حوسێن پشت به‌ستن به توركيا هه‌رگيز پشتى به‌گه‌ل نه به‌ستاوه له هێزدا پشتى به دوژمنى گه‌لى كورد به‌ستوه هه‌ركات دوژمن پشتى تێكردبێت نسكۆ مه‌سيرى پارتى بووه له هه‌ڵبژاردنيشدا پشتى به ته‌زوير به‌ستوه له‌بن بڕكردنى ته‌زويريشدا نسكۆيه‌كى تر چاوه‌ڕێى پارتى ئه‌كات وه‌هه‌روه‌ها پارتى ده‌يه‌وێت ده‌وڵه‌تێك ديكتاتۆر دروست كات له باشور بۆ ئه‌وه‌ى درێژه بده‌ن به حوكمى بنه‌ماڵه‌ى و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن سياسه‌تى پارتى هه‌رگيز نه‌له ڕابردوو نه‌له ئێستا‌و نه‌له داهاتوو يه‌ك ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان بۆيه ئه‌بێت لايه‌نه سياسيه‌كان ڕێگرى له كوده‌تاكانى پارتى بكه‌ن بڵێن ئيتر به‌سه تكايه ڕێگرى بكه‌ن پارتى ئه‌يه‌وێت خه‌ونى كوردستانى گه‌وره له ناو ببات ده‌وڵه‌تێكى بچوكى ديكتاتۆر دروستكات له چوار چێوه‌ى باشور چاره‌نوسى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش هاوشێوه‌ى ده‌وڵه‌تى پێشوى ليبيا و سوريا و ميسڕ و تونس ده‌بێت هه‌مان ئاينده‌ش چاوه‌ڕێى ده‌کات بۆيه پێويسته هه‌رچى زووه كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى ببه‌سترێت كه پارتى به فيتى توركيا پێشوتر ڕێگرى له به‌ستنى ئه‌و كۆنگره‌يه كرد بۆيه ئه‌كرێت ئه‌و كۆنگره‌يه له قاميشلۆ ببه‌سترێت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست