کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تورکیا ناوچەکانی پارتی وەک پێگەیەک بۆ گواستنەوەی چەتەکان بەکاردەهێنێت

Tuesday, 16/02/2016, 18:31


ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
دەوڵەتی ئاکەپە لە رێگایەکی نوێیەوە، هاوکاری لۆجستی و سەربازی دەگەیەنێتە چەتەکانی داعش لە ناو موسڵ.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو هێزەکانی زێرەڤانیەوە پێیراگەیاندین کە دوای رزگارکردنی ناوچەیەکی بەرفراوان لە نێوان تورکیا و رۆژئاوای کوردستان و پاککردنەوەیان لە چەتەکانی داعش، تورکیا لە هەوڵی جدیدایە بۆ گەڕان بەدوای رێگایەکی دیکە بۆ چەتەکانی داعش و تا پێداویستی سەربازی رەوانەی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی داعش بکات.
بە گوێرەی ئەو سەرچاوە ئاگادارەی ناو هێزەکانی زێرەڤانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، لە زاوێتە خاڵێکی سەربازی ژێر کۆنترۆڵی پارتی، بۆتە مۆڵگەیەکی ناوەندی بۆ پێشوازیکردنی چەتەکانی داعش و راهێنانیان و دواتر رەوانەکردنیان بۆ موسڵ و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی داعش.
سەرچاوەکە دەڵێت: پێش ئەو ماوەیەش ئەوە هەرهەبووە، بەڵام کەمتر بوون وەلێ بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژژێک دەبێت یەکجار زۆربووە.
ئاشکراشی کردوە شەوانە دوای ئەوە تاریک دادێت تا بەرەبەیانیان، زیاتر لە ١٥ هەلیکۆپتەری کۆبرا و سیکۆرسکی نەفەرهەڵگر لەو سەربازگەیە دەنیشنەوە .
سەرچاوەکە زانیاری زیاتری دا لەسەر رێڕەوی هاتن وچوونی ئەو هەلیکۆپتەرانە و دەڵێت:" هەموو ئەو هەلیکۆپتەرانە لە تورکیاوە بە سەرناوچەکانی زاخۆ و دهۆکدا رەتدەبن، دێنە ئەو سەربازگەیە و بەهەمان ڕێگەدا دەگەڕێنەوە، ناوەناوەش ئەو چەکدارانەی راهینانیان تەواو دەکەن، بە هەلیکۆپتەری سیکۆرسکی بەرەو باشور دەیانگوێزنەوە، کە دیارە بەرە و موسڵ و ناوچەکانی ژێردەسەلاتی داعش دەڕۆن".
سەرچاوەکە دەڵێت: خەڵکی ناوچەکە گوێیان لە دەنگی تەقەی راهینانی چەکدارەکانە و زۆری هاتوچۆی هەلیکۆپتەرەکان بە ئاسانی دەبێت .
وتوشیەتی: دەوروبەری ئەم سەربازگەیە لەلایەن چەکدارەکانی زێرەڤانیەوە دەپارێزرێت و لە ناوەوەش تورکەکان خۆیان دەیپارێزن، رێگا نادەن هیچکام لە زێرەڤانەکان نزیکی سەربازگەکە ببنەوە، یا قسە لەگەڵ ئەو چەکدارانەدا بکەن، چەند ئۆتۆمبێلێکی دەزگای میت و سوپای تورک بۆ دبینکردنی پێداویستیەکان و پەیوەندی هاتوچۆی دەرەوە دەکەن.
سەرچاوەکە زیاتر دەڵێت: ئەم سەربازگەیەی ئێمەی لێین لە بەشی خوارەوەیە، هەرچی بەشی سەرەوەیە هی دەزگای پاراستنی پارتیە، کە ئێستا بۆتە بەشێک لە سەربازگەیەکی ناوەندی گرنگ بۆ راهینانی چەتەکان و گواستنەوەیان بۆ ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی داعش لە موسڵ و تەلەعفەر و رەقە.
بەرلەئێستاش چەندجارێک خەڵکی مەخمور ئاشکرایان کردبوو کە لە رۆژهەلاتی شارەکەیان هەلیکۆپتەریان بینیوە بەئاراستەی موسڵدا ڕۆشتوە لە ناو داعش نیشتۆتەوە و دواتر گەراوەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیاش، چەند رۆژێک پێش ئێستا رایگەیاندبوو کە داعش هەرکاتێ دەروازەیەکی نێوان خۆیان و تورکیا لەدەستدەدەن، داوا لە تورکیا دەکەن بەدیلیان بۆ بدۆزنەوە.
بەپێی ئەم زانیاریانە دەوڵەتی تورک ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی پارتی وەک پێگەیەک بۆ راهێنان و گواستنەوەی چەتەکان بەکاردەهێنێت .
ئاشکرابوونی ئەم زانیاریانە لەکاتێدایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان، بانگەشەی ئەوەی دەکات لە شەڕێکی دژواردایە لەگەل داعشدا، پێشمەرگە لە بەرەکانی پێشوەی شەڕدا بێ موچە دەوام دەکەن .
س.خ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە