قەیران، قەیرانی ئابووری نییە
Saturday, 13/02/2016, 21:33
قەیران سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووریە. بەوواتایە ئیدی سەردەمی عەشیرەگەری بنەماڵەگەری بۆ بەڕێوەبردنی وڵات بە سەر چووە. لە سەردەمی ئەوڕۆدا سیاسەت وئابووری دوو رێگوزەری سەرەکین بۆ دابینکردنی داخوازیەکانی کۆمەڵگا. بۆ دابەزاندنی ئەو دوورێکارە گرینگە وڵات حەوجێی بە دامودەزگای پێشکەوتوو ومرۆڤی پسپۆڕو کارامە هەیە. بە مرۆڤی دزودرۆزن ووڵات فرۆش ئەو ئەرکە ناگاتە منزڵ.
مەسعودی کوڕی مەلای وایدەزانی ئەگەررکێفی ئەردۆغان ماچ کاو سامانی نەتەوەی دوای ئەنفال وهەزارن شەهید بدا بە بیانی دەتوانێ ئیدامە بە کارە قڕێژەکانی خۆی بدا. کەڵەکە بوونی ٢٤ ساڵ نەهامەتی وهەژاری وشەڕی خۆدرێن وسەدان بابەتی دیکە ئەوڕۆی خۆڵقاند.ئەو قسانەی کە چین وتوێژی جۆراوجۆری کۆمەڵگا لە سەر شاشەی مێدیاکان بەو دەسەڵاتەی دەڵێن بە سووزمانیەکانی سەردەمی قاجارەکانیان لە ئێران، گووتبا بۆ خۆی خۆی شار بە دەر دەکرد. ئێستێ هەر ماوە خەڵکی تووڕە بچێتە بەر دەرگای ماڵی بەرپرسان وماڵەکانیان بەردەبان کەن. قەزافیان چۆن بردە دەرەوەی شارو ........ن هەڵدرێ ئەوانەش دەبێ چاوەڕوانی ئەو رۆژە بکەن کە زۆر دوور نییە. دژبەرانی ٢٤ساڵ دەسەڵاتی دزسالار دەبێ زۆر وشیاربن. ئەوانە دەخوازن ئەو سەرهەڵدانە بکەنە ئاتۆیەک بۆ خۆدەربازکردن ، بەوواتایە کە پرس ، پرسی مووچە وپارەیە.ئەگەر پارەی مانگانەیان بۆ دابین کەین کۆمەڵگا دادەمرکێتەوە. لە حاڵیکدا پرسی سەرەکی سیاسیە. بەوواتایە ئەو سیستمە دەبێ بڕوا. یانی خەڵک برسی راگری وبە زۆر بیکەیە حیزبی چیدی ىڕی نەماوە. چون یەکێک لە تایبەت مەندیەکانی دیکتاتۆڕەکان هەر ئەوەیە.
" چەند پەیڤێکیش بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان وحیزبەکان "
٢٤ساڵ دەسەڵاتی خۆ ماڵی دەبێ پەندی مێژوویی بداتە نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان. قسەیەکی بە نرخی جوان هەیە لە هەنگوین زمانی کوردیدا کە دەڵێ: رابوردوو تا دوور کەوێتەوە روون ورەوانتردیارە. ئیدی درووشمی قەببە قەببە وبێواتا وخەڵک خەڵەتێنەر بڕشتی نەماوە. هەزار ساڵ هەڵپەڕن وداپەڕن وبڵێن: خاوەنی ٧٠ساڵ مێژوولایەنگری زەحمەتکێش ورەنجدەرین بایی فلسێک بۆ خەڵک نابێتە بژیوی ژیان رێڕەوی پێشکەوتن. ئیدی ئەوە نەما خۆتان بە بنەماڵەی شەهیدان وبە هێمای نەتەوەیی وەک سرود و پیشمەرگە وئاڵاو نیشتمان و،،،،، هەڵاوەسن. سەردەمی قسەی بێ واتا بە سەر چووە. ئەوە ببینن ٢٤ ساڵە کورد دەسەڵاتە کە بە ئاشکراخەڵک بڵێن: خۆزگەم بە سەددام ، خۆزگەم بە داعش! ئەوانە لە هەردووکیان خراترن. وەبیرتان دێنمەوە کە جەلال کوردکوژ بۆ ١٧ شوبات چی گووت: پێی گووتن سەرا چۆل کەن دەنا پێشمەرگەتان دەنێرمە سەر ئەو جار پێشمەرگە نابێ فریوی ئەو قسەقۆڕانە بخوا وببێتە داردەستی ئەو سالار دزانە، هەر پێشمەرگەیک خەڵک بکوژێ لە دوارۆژدا دەکەوێتە بەر رقی پیرۆزی نەتەوەکەمان.! ئەو بارودۆخەی باشوور زۆر گران وناخۆشە. بەڵام تەنیا قازانجێک وپەیامێکی کە من تێیدا بە دی دەکەم بۆ رۆژهەڵاتی کوردستانە کە کۆمەڵگا دەزانێ، ئێوە نە خەنجەری مووکارو نە شیری جەوهەرداتان پێیە.ئەگەر بخوازن کۆپی ئەو ٢٤ساڵە لە رۆژهەڵاتی کوردستان پیادە بکەن، دەبێ بزانن خەڵکی ئێمە کۆمەڵگای ٤٠ساڵ لەوەی پێش نییە.
زۆر باش دەزانم ئەگەر هاتوو ئاڵگۆرێکی نێونەتەوەیی چێ بێ وئەو بەشە لە وڵات بکەوێتە بەر ڕەحمەتی ئابووری زلهێزەکان وهەمیسان حیزب وحیزبۆکەکان بگەڕێنەوە ئەو بەشە لەوڵات لە ٢٤ کاتژمێردا بە بارتەقای ٢٤ ساڵ دەسەڵاتی ئۆخلۆکڕاتەکانی باشوورمان بە سەر دێنن.دەفەرموون: نەتاندەگووت لە بەر پاراستنی ئەزموونی باشوورشەڕی چەکداریامان راگرتووە، دەنا بە ٢٤رۆژ کۆماری ئیسلامی دەڕووخێنین. ئەگەر ئەو ئەزموونە دەکەنە ئاوێنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لە داهاتوودا دەبێ بڵێم: رۆژگارێکی تاڵتر لە باشووری کوردستان چاوەڕوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.،،، بەداخەوە،،،.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.٩/٢/
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست