بۆ ئەوەی بەهای نووسین نەمێنێ، پاراستن نووسەر دروست دەکات
Saturday, 20/02/2016, 8:07
لە هەموو ولاتانى دوونیا ئەرکى ئاسایش و پاراستن زۆر گرن و جیگاى تیرامان و سەروسورمانە هەتا بگرە پیرۆزیشە ، ئەوەى لە باشورى کوردستان ناسراو بە فەنتەلۆسى سەروو مایەى پیکەنینە هەلبەت مەبەستمان ئەم پاراستنە منال بازارەى هەولیر ، مندالە ئازاکانى مەسرور بارزانى زۆر نهینى پاریزن حەسودیان پیدەبەین، ئەوەتا ئاسۆ عەلى فەرەج بە گوتەى خۆى ئەندامى مەکتەبى پاراستن و مەکتەبى سەرۆک خەریکى کارى زۆر مهیمە وەک سەرەتا سایتیکى کردەوە بەنیوى (مال پریس) ئەوەندە جیگاى بەزەیى و کۆمیدى بوو سەرەتا لاى کادیرەکانى حیزب دەیگۆت من بەرپرسیم بەلام پاش ئەوەى زانى هیچ بایەخى نیە نەک خۆى نەکردە خاوەنى بەلکو وازیشى لیهنا ، ئەمجارە گۆتى من پاراستنم و نابیت دەستم کەشف بیت بە نیوى (ژیدەر) سایتیکى تازەى کردەوە لە چوارەمین هەوالى گوایە رەخنە لە پارتیش دەگریت یەک راست دەستى کەشف بوو رەخنەى لە نیچیرو دارو دەستەکەى گرت ، باسى دزینى ملیۆن دۆلارى خەلکى شەنگال لەلایەن دکتۆر نورى عوسمان، یان لیدوان بەنیوى دکتۆر محمود عوسمان و ئەو بەرپرسانەى بەدوادا چوون ناکەن وەیان بوختان کردن بەنیوى سەرکردایەتى حیزبەکەیان ئەمە نهینى کاریەتى شەو لەگەلى دانیشەو باسى گەندەلى بەرپرسیکى لاى نیچیرى بۆ بکە یەک راست بۆ بەیانى کردویتە هەوال ئەمە پارستنە فشۆلە .
ئەمجارە چەند پالەوانى ساحەو میدان پەیدا بوون بە نیوى بەختیار شاخى کە نوسینەکانى هەرگیز جورئەت و پیاوەتى تیدا بەدى ناکەیت لەپشت کۆمەلیک پەیجى علوج و سایتى وەک بى مستەوا وەک (هەوالپریس و فشار نیوز و رەوش پۆست و پۆست کوردستانى داخرا و پەیجى وەلامى پارتى پەیجى کوردستان 24هەمەرەنگ و پەیجى .....هتد) بە هاوکارى زکرى موسا و نەجمەدین حەسەن موستەفا و بەرهەمى براى هاتنە نیو دنیاى راگەیاندن بەلام هەولەکەیان بە مردووى لەدایک بوو ئەوەتا جیا لەوەى ئیمە وەک ئەوە باسیان دەکەین دەستەکەیان کەشفە، دەنا هەرگیز جیگاى بایەخ نین ، ئەگەرچى ئەمانە هەمیشە بە دەمانچە و جلى عەسکەرى زیاتر بەدەردەکەون هەمیشە مەلامیحى دەمووچاویان و هەلوسکەوتیان نەک لە نووسەر بگرە لە چەتە و مافیا و ریگر دەچیت ، ئاخر کەسیک هاورى قەلەم و خولیاى نووسین بیت هەرگیز ریگە بەخۆى نادات وینە لەگەل چەک بگریت و دواى تەواو بوونى شەرەکان بچنە پشت پیشمەرگە و وینە بۆ فیسبوک بگرن ئەمانە نەوەک جیگاى ریز و تەقدیر نین بەلکو شایەنى سوکایەتى ریسوا کردنن ئیشەکانیان شکانى شکۆى کەسانى خاوەن هەلویست و بوختان کردنى پیاوى ئیران و پیاوى مالیکى و بالى شیعە و زۆر درۆى تر ، ئەگەر بچینە نیو تەواوى باسەکە و دریژە بەنووسین و کارە موهیمە نهینەکانى ئەم پاراستنە بدەین ئەوەشمان بیر دیتەوە سالى پار لە گەرەکى برایەتى کاروان محمەد راویژکارى مەسور بارزانى سەنتەریکى سۆشیال میدیاى دامازران و کۆمەلیک بەنیو رۆژنامەنوسى وەک خۆى و ئاسۆ لەخۆى نزیک کردەوە و خەریکى راپۆرت نووسین لەسەر یەکتر و باسکردنى خوشک و دایکى یەکتر ئیدى زۆرى نەخایەند بە بریارى خودى مەسرو ئەو خەونەشیان لە گۆر نرا ئەوەى جیگاى سەرەنج بوو ئەو جارە مەسروور زوو زانى ئەم کارتەى تریشان سوتاوە . زۆر پەیج و سایت و گروپیى تریان هەیە ئیمە بە بەرفراوانى و دریژەى پینادەین هەر ئەوەندە بەچوکى باسیان دەکەین هەتا بۆ خۆیان بزانن دەستەکانیان کەشفە زۆر نهینى تر و زانیارى ترمان لەبەر دەستە بۆ کاتى خۆى . بەلام ئەوەشتان بیر نەچیت ئیشەکان ئەوەندە مندال بازاریە هەرجیگاى بەزەین شایەنى گوتن نین کاروان لەگەل یەکیک لە هاوریکانى نهنى پۆستەکانى فیسبووکى ئاشکرا کردووە دەلیت گوایە مەسرور بیەویت هەر چاو سورکردنەوەک پیشانى حکومەت و نیچیر بجدات لە ریگاى منەوە دەیکات .
وێنەی چەند قەڵەمخوێڕییەکی پاراستن
كادیرێكی پاراستن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست