جه‌زیره، هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌نگالمان بیر ئه‌خاته‌وه
Tuesday, 09/02/2016, 0:43
له کاتێکدا خۆرهه‌ڵاتی ناوین به قۆناغێکی هه‌ستیاری مێژوویی‌دا تێده‌په‌ڕێت وشیمانه ده‌کرێت نه‌خشه‌ی سیاسی وئیداری وجوگرافی، گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا بێت، گه‌لانی ناوچه‌که بڕیاری خۆ ئازادکردن له ده‌ستی سته‌م و داگیرکاریان داوه، بڕیاری خۆبه‌ڕێوبردنی دیموکراتی و پێکه‌وه ژیانیان داوه، ئه‌و گۆڕانکاریه به ڕوون وئاشکرایی ئه‌بینرێت به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر هه‌ردو پارچه‌ی داگیرکراوی کوردستان باکوور و ڕۆژاوا، له ئێستادا رۆژاوای کوردستان پاش چه‌ندین پلان و هێرشی ناڕه‌وای وه‌حشیانه‌ی هێزه توندره‌وه‌کان به هاوکاری ده‌وڵه‌تانی تورکیا‌و عه‌ره‌بستانی سعودی وقه‌ته‌ر به به‌رچاوی جیهانه‌وه توانی به‌ره‌نگاری سیاسته چه‌وته‌که‌یان ببێته‌وه‌و به‌رگری بکات، له به‌رانبه‌ردا گه‌لی کورد له باکور پاش ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیا به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی ئه‌که‌په و سه‌رۆکی تورکیا، وه کۆتاییهێنان به پرۆسه‌ی ئاشتی ، هه‌ر رۆژێک و داستانێکی قاره‌مانێتی ومێژوویی تۆمار ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا ده‌وڵه‌تی تورکیا بێ گوێدانه هیچ یاسا‌و ڕێسایه‌کی جیهانی، به به‌رچاوی ته‌واوی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان وگه‌لانی جیهانه‌وه ده‌ست له برینداره‌کانیش ناپارێزێت که خه‌ڵکی سڤیلن و به بۆردومانی چه‌که‌کانی سوپاکه‌ی خۆیان، له ماڵه‌کانی خۆیاندا بریندار بوون، شه‌هیدیان ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی له جه‌زیره کردیان، له کوێی دنیا بوه ده‌وڵه‌تێک هێند دڕنده بێت ڕێ به‌سوپاکه‌ی بدات ٩ که‌سی برینداری سڤیل له هاوڵاتیانی بسوتێنن؟ به برینداری زیاتر له ٣٠ که‌س شه‌هید بکه‌ن له بری چاره‌سه‌رکردنیان که بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی مانگێک له ژێر داروپه‌ردوی ڕوخاوی ته‌لارێکدا مابونه‌وه بێ هیچ خواردن وهاوکاریه‌کی ته‌ندروستی.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه بانگه‌وازی له ته‌واوی گه‌له‌که‌مان له‌هه‌ر شوێنێک هه‌ن، له‌بارانبه‌ر ئه‌و هۆڤێتیه بێده‌نگ نه‌مێنن و له تێکڕای ده‌رگا داخراوه‌کان بده‌ن که تا ئێستا خۆیان له‌ئاست گه‌لی کورد که‌ڕ کردوه، بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌نگی ناره‌زایه‌تیمان له ئاست ئه‌و ڕوحه پاکانه بێت که به‌ده‌ستی سته‌م شه‌هید کران .تا ڕێگری بکه‌ین له هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک چیتر نه‌توانن کاری درندانه به‌رانبه‌ر گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام بده‌ن.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست