ئەو ناپاکانەی مناڵ و بنەمالە و شارەکەیان شەرمەزار دەکەن.
Sunday, 07/02/2016, 1:17
ئەوەی محمەد حاجی لەنزیکەوە بناسێت دەزاني چەندە کەسایەتیەکی شکستخوارد و ترسنۆکە، زۆربەی ژیانیشی لە دوڕویی سیاسی و دروکردن لەگەلە خۆی بردوتە سەر و خەریکی راپۆرت نوسینی سیخوڕی بوە، هەرلە هەرزەکاریەوە بەکاری سیخوری لەگەل غەفور مەخموری هاوبیرو ئەخلاقی ئەندامی کۆمیتەی مەخموری یەکیتی بۆ کۆسرەت خەریکی سیخوری بون ...دواتر جونە نیو پەکەکە . بەڵام دوای ماوەیەک لەپەکەکە جیابونەوە و بەناوی یەکیتی نەتەوەیی. کاریان دەکرد کەهەڤالانی پەکەکەش بەهەمان ناو کاریان دەکرد ئەوەبوو غەفور هەولی کوشتنی درا بەرەو پاراستن چوو، محمەد حاجیش ماوەیەک بەناوی سەربەخۆ و جوە نيو حزبیکی تر کەگوایە کار بۆ "سەربەخۆیی کوردستان" دەکات لەگەل جەبار میرزاناويک بەڵام حزبەکە هەر دروستکراوی یەکیتی بوو، دوای دروستبونی بزوتنەوەی گوڕان، بەخۆی چەند کەسیکەوە کە بەپەنجەی یەک دەست دەژميردران بەناوی ریکخراوی گەشە لەلەندەن کاریان دەکرد ،بەڵام هەرلەسەرەتاوە ریکخراوێکی نەزوکی سیاسی بوون، جونە نيو گوڕان، نەوشیروان مستەفاش بەڕاپۆرتی چواردەورە هەلپەرەستەکەی و لە نيو دەیان کەسایەتی گورانی هەوليری وەک گرنگیدانێک بە هەولير هەلسا ئەو محمەد حاجیەی کردە سەرۆکی یەکیک لە ژورەکانی بزوتنەوەکەی. کەچی ئەو قورمساخە هەرلەسەرەتاوە پیلان و خولیای نانی چەوری سیاسی هەبوو، خولیای پەت پەتینی سیخوری و پلەی بەرزی باڵا ی حکومی لەخولیای دەسورایەوە چونکە ئەو کەسیتیەکی لاوازی هەیە بەو کارە سیخوری و جاشیتیە بۆ پارتی نەبوایە هەردەبوایە لەو گرێدەرونیە شکست خواردوە بژیت. محمەد حاجی کە وازی لە گوران هینا بە پیلانیکی پاراستن هەلسا کۆنگرەیەکی روژنامەگەریی سازکرد و چەند رەخنەیەکی لەبزوتنەوەی گوران گرت، رەخنەکانی جیگای باوەر دەبوو گەر دواتر شوی سیاسی بە پارتی نەکردبایە! چونکە بەهەموو پێوەرێک یەکێک کە خۆی بەمروڤی بە ئەخلاق بزانی لەحیزبێکی خراپەوە بەرەو حیزبیکی مافیا و ناپاکی وەک پارتی ناڕوات لە ماڵەوە دادەنیشێ. بەتایبەتی لەوسەردەمەی خەلک بەرەو راپەرین و لوتکەی بیزاری دەروات بەرادەیەک وا پارتیەکان دژی حیزبەکەیان دەنگ بەرزدەکەنەوە کەچی ئەوخۆفروشە هەڵدەستی دەبێتە ئەو حیزبەی کە تا دوینی دەیگوت پارتی تاوان وئیرهابی و تاڵانجی نەوت وسیستەمیکی مافیایی هەیە ؟
زۆر جار بیردەکەمەوە ئایا ئەوانەی ناپاکی لەگەل و چواردەوریان دەکەن دەبیت یەکیک لەهۆکارەکانی هۆکاری پەروەردەنەکردنی جوانی خیزانیش نەبیت ؟. بەنمونە تو بڵێی، مەلا مستەفا و شیخ حسامەدینی باوکی تالەبانی چ پەروەردەیەکی باشی کوڕەکانی خۆیان کردبێت کە ئەمرو ئەو هەموو ناپاکی و تاڵانیەیان بەرامبەر خەڵک کردووە؟. بۆیە ئەوەی محمەد حاجیش کردی ناتوانین بەشیکی بۆ تیکشکاوی بنەماڵەکەی نەگەرینیەوە.
پرسیاری کوتایم لەمحمەد حاجی ئەوەیە تو بلیی بەکاری سیخوری نەبوایە تۆپیاوی ئەوە بوی ببویتایە بەو بەرپرسە کەدەنگۆی ئەوە هەیە بتکەنە بەرپرسی نەخۆشخانەی رزگاری ؟ یان لەسەر بەشی هەولێریەکان نەبوایە، تۆ دەبویە بەرپرسی ژوریکی گرنگی گوران؟ جونکە تو کەی لەژیانت توانیوتە کاریک بەهیمەتی خۆت بکەی جگە لەکاری سیخوری ؟ دواتر جون شەرم لەخۆت ناکەی ئاسایشی پارتی بەجلی مەدەنی وا پاسەوانی مال و ژیانت دەکات ؟ ، قەت نەتپرسیە لەترسی کییە وا دەترسێی ؟ باشە هەرگیز پرسیارت لەخۆت نەکردوە سبەی منالەکانت گەورە بێت، چییان پێ دەڵێیت بۆ ئەو پلە ناپاکیەی دەستت کەوتوە بەچ شیوازيک وەرتگرتوە ؟ ئایا منالەکەت شانازیت پیوە دەکات یان وەک منالی جاش و ئەمنەکانی بەعس و بەپرسەکانی ئیستا کە داهات دزی ئەو خەلکە هەژارەن سبەی روژی پییان شەرم دەبیت لەشوينیک و دانیشتنیکدا بترسن باسی باوکیان وەک ناپاکیک بەرامبەر بەگەل و شارەکەیان بکرێت ؟! برو کلیلی خانوەکەی ئیتالیت وەرگرە تا لەروژگاریک نزیک خەلکی هەولێر دینە سەرت و بەسزای خۆت دەگەیەنن و پەیکەری ناپاکی بۆ تو کاروان ساڵح دروست دەکەن و لەژیرەوە دەنوسن ئەوانە جوتێ دەنگی هەولێربون بەلام شەرمەزاری قەلاتیان کرد و بونە سیخوری حزبیک کەشارەکەی بەدەبابەی بەعس گرت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست