ڕه‌خنه له پێناو چاكسازی دا
Saturday, 06/02/2016, 22:08
ڕه‌خنه داینه‌مۆی چاكسازییه ، گه‌ر ده‌تانه‌وێت چاكسازی بكه‌ن ، پیۆیسته ره‌خنه قبوڵ بكه‌ن ، چونكه ڕه‌خنه له ئه‌رك و ئامانج و سیسته‌م ده‌كۆلێته‌وه و پاشان له واقیعدا په‌یڕه‌وی ده‌كات ، ڕه‌خنه هه‌میشه ڕێگایه‌كی هه‌یه بۆ ده‌رباز بوون له كه‌مو كوڕییه‌كان ، هه‌ربۆیه ئه‌وه ره‌خنه‌یه خودی چاكسازی و ئه‌وانه‌یشی خۆیان به هه‌ڵگری چاكسازی ده‌زانن ، ده‌خاته به‌رئه‌نجامی ڕاڤه كردن و توێژینه‌وه‌و ووردبینی ، ڕه‌خنه گرتن به درێژای مێژوو هه‌بووه و له ڕێنیسانسدا گه‌یشته چڵه‌پۆ له كۆمه‌ڵگادا ، ئه‌وه‌ش به‌رئه‌نجامی هه‌وڵ و كۆششی بیریار‌و بیرمه‌ندو رۆشنگه‌ر ده‌ستی پێكرد ، رۆحی ڕێنیسانس بریتی بوو له ڕه‌خنه گرتن و به چاكسازی ده‌ستی پێكرد ، خۆش به‌ختانه ئه‌م فكره‌یه له كوردستانی خۆمانیش چه‌كه‌ره‌ی كردووه ، به‌ڵام شاڕییه‌كی ته‌ختی به نسیب نه‌بووه ، زۆر جاریش ته‌فسیرو خوێندنه‌وه‌و ڕوانگه‌ی جیاجیا‌و هه‌ڵه‌ی به‌باڵادا به‌خشراوه ، رٍوانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی پێی وایه ئه‌و كۆمه‌ڵگا خه‌یاڵی و حیزبۆكراتیه ، ئه‌و حكومه‌ته فاشیل و فه‌شه‌ل و شمولییه‌ی كه بنیات نراوه ، قابیلی ڕه‌خنه گرتن نییه ، ئه‌مه بۆخۆی فكره‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ناعه‌قڵانی یه ، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه ئێستا بێده‌نگ كراوه ، دوو هۆكار له پشتیه‌وه‌یه كه ئه‌ویش به هێزی یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و مافیای ،دووه‌میش به هێزی سه‌رمایه‌و پاره چینی باڵای كۆمه‌ڵگا نوخبه‌ی رۆشنبیران بیده‌نگ كراوه ، خۆئه‌گه‌ر نا شار به‌ده‌ر ده‌كریت و ده‌بێت ژیانی تاراوگه هه‌ڵبژێرێت !
ڕه‌خنه‌ی ڕۆشنبیرانی كورد ، قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌یه كه خاوه‌نی خودی خۆیانن و سه‌ربه‌خۆو بویرن له ده‌ربڕین و ده‌ست خستنه‌سه‌ر برینه‌كان ، ژێرخانێكی فكری بۆ پرسی چاكسازی خولقاند كه دواتر له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن یه‌كانگیر و تۆكمه‌تر بوو ، پاشان میتۆدێكی عه‌قلانی بۆ داڕێژرایه‌وه و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت .
ئیستا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی بنكه قه‌یرانی هه‌رێمی كوردستان نیه‌ت و ئیراده‌ی هه‌یه بۆ چاكسازی و موجامه‌له‌ی میلله‌ت ناكه‌ن و كات ناكوژن، فه‌رموو ئه‌وه عه‌رزو گه‌ز ئه‌سپی خۆتان تاو بده‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه بزانن چاكسازی به ئیوه ناكرێت كه بۆخۆتان داهێنه‌ری گه‌نده‌لێن !!
ئیوه سه‌ره‌تا پێویسته ئیراده‌تان لا دروست بێت بۆ هه‌نگاونان ، پاشانیش راستگۆیانه‌و كوردانه‌و بویرانه له خۆتان و له بنه‌ماڵه‌و له حیزبه‌كانتانه‌وه هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و ڕیشه‌كێش كردنی گه‌نده‌ڵكاران ، به ناوی چاكسازییه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مه‌كه‌ن به كه‌متر له نیوه ، له كاتێكدا بازار كۆنترۆڵ نه‌كراوه و ڕێكنه‌خراوه !!
به‌ڵكو مه‌له‌فی نه‌وت و خانه‌نشینی نایاسایی و موچه‌ی بندیوار‌و پاسه‌وانی به‌رپرسان و گه‌ڕانه‌وه‌ی (80 ملیۆن ) دۆلار كه له‌ڕێگه‌ی حیزبه‌وه هه‌نارده كراوه بۆ بانكه‌كانی ئه‌وروپا بگه‌ڕێننه‌وه ، ئه‌وه بۆخۆی چاكسازی ڕاسته‌قینه‌یه .
چی زه‌مانه‌تێكی یاسایی و زانستی و عه‌قلانی و ته‌نانه‌ت ستراتیژی هه‌یه بۆ پاشه‌كه‌وت كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ؟!
بێگومان هیچ زه‌مانه‌تێك نییه بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ، چونكه حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه بۆخۆی له داهاتی نه‌وت و بازگه‌كان و سه‌رمایه‌ی گشتیدا پاشه‌كه‌وت بكات ، ئیتر چۆن پاشه‌كه‌وت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست