کۆمپانیای قەیوان کۆمپانیایەکی دروستکراوی یەکێتیە...
Thursday, 04/02/2016, 22:45
لە رۆژنامەی ژمارە (513)ی ئاوێنەدا چاوپێکەوتنێکم خوێندەوە کە لەگەڵ بەناو بەڕێوەبەری کۆمپانیای قەیوان سەعد تەیب حەسەن سازکرابوو،پاش ئەوەی لەخوێندنەوەی تەواو بووم لە خۆمم پرسی بڵێیت کەسێک هەبێت بەتایبەتی لەم شارەدا بەقسەکانی ئەم گەنجە فووتێکراوە لەخۆباییبووە بڕوابکات کە کۆمپانیای قەیوان یەکێک نییە لە کۆمپانیاکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان؟ یان درووستکراوی چەند بەرپرسێکی ناو یەکێتی نییە؟
ئەگەر کەسێک هەبێت ئەو راستیانەو هەندێک لە وردەکاری دروست بوونی خاوەنەکانی ئەم کۆمپانیایەو گەورەبوونی کۆمپانیای قەیوان نەزانێت، ئەوا لێرەدا بیری ئەم فووتێکراوەو خەڵکی برسی‌و رەشوڕووتی کوردستان ئەهێنمەوە.
ئەم خێزانە لەدوای ئەنفالەکان هاتنە شاری سلێمانی کوڕەکانی ئەم خێزانە (تۆفیق، سەعد،فاخر،محەمەد) بۆ بژێوی ژیانیان لەمەزاتخانەی شاری سلێمانی گیرسانەوەو بە چاککردنەوەی سۆپا‌و تەباخی نەوتی شکاو خۆیان خەریک کرد، کە ئەمە کارێکی پیرۆز‌و جێی دەستخۆشی لێکردنە. لەدوای راپەڕین خۆیان لە هەندێک لەبەرپرسانی یەکێتی نزیک کردەوەو هەر لەسەر داواکاری یەکێتی کۆمپانیای قەیوانیان دامەزراند ( گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ) کۆمپانییەکی یەکیەتییە بەبێ دوو دڵی ئەمە بۆ خەڵکی رەشوڕووتی کوردستان بەتایبەتی خەڵکی بێ مووچەی سلێمانی با زۆر ئاشکرابێت.
یەکەم کاری گەورەی ناشەرعی و خیانەت لە خەڵکی کوردستان، لەکاتی کابینەی یەکەمی یەکیەتی، کاتێ فاتیح وەزیری شارەوانی بوو بە هاوکاری قادر حەمەجان کە سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بوو لەگەڵ سالار اسماعیل کە بەرێوەبەری دیوانی وەزارەتی شارەوانی بوو وە دواتریش لە ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بوو هەتا ئیستاش بەردەوامە، کە بەگەورەترین دزوو داوێن پیسی شارەوانی سلێمانی بەناوبانگە، بەهەزارەها دۆنم زەوی کشت‌وکاڵیان بۆ ئیفراز کردن کە بەنرخێکی هەرزان لە ژێر فشاردا لە خاوەنەکانیان سەندبوو زەوییەکانی دەوروبەری سەرچنارو کانی بەردینەو کانی کوردەو لەدوایشدا زەوییەکانی ئیبراهیم ئەحمەدو هەندێ زەوی تریش وە قەرەبووی ئەم زەویانەیان لە باشترین‌و بەبایەخترین شوێنی سلێمانی بۆ کرایەوە بۆ کۆمپانیای قەیوان کە لەوکاتەدا بە 850 ملیۆن دۆلار ئەخەمڵێنرا، ئەوەبوو لەکاتی خۆیدا خاوەنی ئەوزەویانە کۆبونەوەو خوپیشاندانیان ئەنجامدا کەزانیان غەدریان لێکراوە بەڵام بێ سوود بوو بەهەرەشەو چاوسورکردنەوە لێیان بێدەنگیان کردن.
رۆژ دوای رۆژ زەویەباشەکانی سلێمانی ئەبەخشرایە کۆمپانیای قەیوان ئەوەی بۆ هاووڵاتی یاساغ‌و بڤە بوو بۆ کۆمپانیای قەیوان وەکو دیاری پێشکەش ئەکرا هەتا ئێستاش زەویەکانی قرگەو بەرزاییەکانی قەیوان کە کراون بە ڤێلاو باڵەخانەو هەزارەها شوقە هەر هەمووی موڵکی ناشەرعی یەکێتیەو کۆمپانیای قەیوان تەنها جێبەجێکەرو پەردەپۆشکردنە.
کە دێتە سەرباسی نەوت‌و پاڵاوگەکان، ئەم سەعدە نەفامە واباس ئەکات کە هەموو خەڵکی سلێمانی و کوردستان لە ئەستێرەیەکی کەوە هاتبنو ئاگایان لێ نییە لە کوردستان چی ئەگوزەری!! هەرچی تەنکەرە نەوتەکانی دەڤەری سلێمانی هەیەو بۆ ئێران دەڕوات ئێوە بەرێی ئەکەنو پارەکەی بۆ بەرپرسانی یەکێتییەو ئێوە وەک خزمەتکارو مەسینەهەڵگر هەقی خۆتان وەرئەگرن واتە ئێوە دزن وە دزی بۆ ئاغاکانتانن ئەکەن. ئەوە پێم ناڵێن خێرە پاڵاوگای بازیانی یەکێتی بەدەست ئێوەوەیەو بەئارەزوی خۆتان نرخی خەیاڵی بۆ بەنزین‌و نەوت‌و گازۆئیل دائەنێنو بە زۆر گران بەخەڵکی بێدەرامەتی ئەفرۆشنەوە؟؟ ئەوە هەر ئێوە نەبوون قۆرخی هاوردەی بەنزینتان کردبوو چەندەها ساڵ هەر بۆ ئێوە رێپێدراو بوو لەدەرەوە بەنزین هاوردەبکەن بۆ کەسانیتر وەک کڕین‌و فرۆشتنی تلیاکو هەشیشە یاساغ بوو!!؟؟ ئێوەش بەئارەزوی خۆتان‌و ئاغاکانتان نرختان لەسەر دائەناو بۆ یەک لیتر بەنزینی بەناو محسن 1100 دینارتان لە خاوەن تەکسییە هەژارەکان وەر ئەگرت؟؟ کە دوای ئەوەی ئەنجومەنی بە شەرەفی پارێزگای سلێمانی ئەم قۆرخکردنەی لە ئێوەو ئاغاکانتانی پووچەڵکردەوەو سەربەستی کرد بۆ هەموو هاووڵاتییەک ئازادکرا کە بەنزین هاوردە بکەن، نرخی بەنزین لە نرخە 1100 دینارەکەی جەنابتانەوە بوو بە تەنها (550) دینار !! ئەو رۆژە نزیکە ئێوەو ئاغاکانتان باجی ئەوە وەربگرن ئەو ئیمپراتۆرە ئەفسانەیە بەسەر ئێوەو ئاغاکانتانا بڕوخێنن.
بەڵێ سەعدە نەفام لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئاوێنەدا لامەرکەزیەت بۆ سلێمانی بەڕەوانازانێت! لە سایەی لامەرکەزیەتدا ئێوەو موشەخۆرەکانی تری نۆکەری یەکێتی و پارتی ناتوانن زیاتر لە بەتاڵان بردن‌و دزی‌و خوێنمژینی رەشو ڕووت بەردەوامبن، لامەرکەزییەت بوار بۆ قۆرخکردنو بەتالانبردنو ناشەفافییەت ناهێڵێت کە ئێوەو یەکێتی و پارتی لەسەر دروست بووە. رووخاندنی ئەو هەڕەمەى دەسەڵات زۆر نزیکە ئەم لافاوی برسێتی‌و هەژارییەی ئەم سەردەمە رەحم نە بە ئێوەو نە بە ئاغاکانتان ئەکات، چاوەڕێبن هەرچەندە ئێوە بڕواتان بە هێزی گەل نییە.
دانا مستەفا | سلێمانی
----
کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە لە ئاوێنە، یان لە خوارەوە تەواوی چاوپێکەوتنەکە بخوێنەرەوە ----
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای قه‌یوان:قه‌یوان موڵكی یه‌كێتی نییه
شێخ سه‌عد حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای قه‌یوان له‌م دیداره‌ی ئاوێنه‌دا باس له دۆسیه‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌و قه‌یرانه ده‌كات كه ڕوی له‌هه‌رێمی كوردستان كردوەو كه‌رتی تایبه‌تی وێرانكردوه، هاوكات قسه‌ش له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمپانیای قه‌یوان‌و یه‌كێتی ده‌كات.
وریا حسێن، ئاوێنه:ئاوێنه: ڕوانگه‌ی ئێوه بۆ قه‌یرانی دارایی چیه؟
شێخ سه‌عد حه‌سه‌ن: ئه‌م قه‌یرانه تێكه‌ڵبوی كۆمه‌ڵێك هۆكاره، هۆكاره‌كانیش سیاسی‌و ئابورین، ئێستا به‌ڕاستی قه‌یرانێكی قورس‌و جدیه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌مو لایه‌ك هه‌یه به‌جۆرێك بۆ هه‌ندێك كاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆهه‌ندێكی تر كه‌متر، كۆی جومگه ئابوریه‌كان ئه‌گه‌ر شه‌له‌لیان نه‌كردبێت ئه‌وا ته‌واو خاوبونه‌ته‌وه.
ئاوێنه: ئه‌ی دۆخی بازاڕ‌و كه‌رتی تایبه‌ت چۆن ده‌بینیت؟
شێخ سه‌عد حه‌سه‌ن: كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن كه بازاڕ هه‌ڵده‌سوڕێنن، ئێستا كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر بازاڕ دروستكردوه، ده‌رئه‌نجامی هه‌مو ئه‌م هۆكارانه ده‌توانین بڵێین بازاڕ خراپه به‌شێوه‌ی گشتی‌و پێشبینی ده‌كرێت له‌مه‌دای كورتدا به‌خراپی بمێنێته‌وه، هه‌مو ئه‌وانه‌ی ده‌وترێت پێشبینین ده‌كرێت ڕاستبن ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ش ببنه‌وه بۆیه وایده‌بینم دۆخی بازاڕ بۆ نیوه‌ی یه‌كه‌می 2016 به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه باش نابێت به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت له‌نیوه‌ی دوه‌مدا باشتر بێت، سه‌باره‌ت به‌بازاڕی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌رده‌وام داده‌به‌زێت سیوله‌ی كه‌م دێته بازاڕه‌وه هه‌ر خراپ ده‌بێت، هاوكات سه‌باره‌ت به‌كه‌رتی تایبه‌تیش ئه‌م قه‌یرانه زۆر كاری تێكردوه به‌ڵام ناتوانین بڵێین ڕوخاوه.
ئاوێنه: ده‌وترێت پارتی‌و یه‌كێتی پاره‌یه‌كی زۆریان هه‌یه به‌ڵام نایخه‌نه بازاڕه‌وه، تۆ وه‌كو سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره ڕوانگه‌ت چیه؟
شێخ سه‌عد حه‌سه‌ن: من نازانم، به‌ڵام قسه‌ده‌كرێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و دو حیزبه پارەیان هه‌یه‌و نایخه‌نه بازاڕه‌وه، ده‌توانین بڵێین پارتی‌و یه‌كێتی‌و حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كشتن ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندیان نیه پاره‌یان هه‌بێت‌و نه‌یخه‌نه بازاڕه‌وه چونكه دواجار شكستی حكومه‌تی هه‌رێم شكستی ئه‌وان ده‌بێت، من بۆخۆم بڕوام نیه پاره‌یان هه‌بێت‌و نه‌یخه‌نه بازاڕه‌وه چونكه ئەگەر ئه‌و كاره نه‌كه‌ن دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت، حكومه‌تی هه‌رێم تا 2013 دۆخی له‌باشیدابو به‌ڵام ئێستا له‌ئاستێكی نزمدایه له‌م حاڵه‌تانه‌دا چاكسازی ئاسانه، له‌ئێستا لایه‌نی ئیجابی بۆ حكومه‌ت ده‌بینم چونكه بڕوام وایه هه‌لێكی زۆر باشه حكومه‌ت به‌هه‌یكه‌لی ئیداری خۆیدا بچێته‌وەو چاكسازی بكات‌و بیكاته هه‌لێك بۆ چاكسازی‌و بۆ دورمه‌وداش سود له‌مه ده‌بینێت.
ئاوێنه: ئێستا كێشه‌ی زۆر له‌نێوان به‌ڵێنده‌ران‌و وه‌به‌رهێنه‌ران دروستبوه بۆچی ده‌یگه‌ڕێنیته‌وه؟
شێخ سه‌عد حه‌سه‌ن: كورده‌واری ده‌ڵێت (كاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه) كاتێك پاره‌هه‌بو جوڵه‌ی ئابوریش هه‌یه كێشه‌كان كه‌مترن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه كێشه‌كان وه‌كو حاڵه‌تێكی ئاسایی ده‌رده‌كه‌ون.
ئاوێنه: پێت وانیه ئه‌و ملیۆنێرانە‌ی باسده‌كران بناغه‌یان نه‌بوه بۆیه وازو فه‌شه‌لیان هێنا؟
شێخ سه‌عد حه‌سه‌ن: ئه‌توانین بڵێین وایه‌و پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته، وه‌به‌رهێن یان به‌ڵێنده‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی پڕۆژه زۆربوه پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌شكردوه حكومه‌تیش پێشینه‌ی پێشوه‌ختیشی پێداوه ئه‌ویش حسابی پڕۆژه‌كه‌و قازانجه‌كانی كردوه وایزانیوه ملیۆنێره، كاتێك كه حكومه‌ت پاره‌ی پێنه‌داوه‌و خۆیشی پاره‌ی پێنه‌بوه كه ئیلتیزاماته‌كانی جێبه‌جێبكات، ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت هه‌ڵتۆقیو نامێنێت دۆخه‌كه دێته‌وه حاڵه‌تی ئاسایی خۆی.
ئاوێنه: به‌ده‌ر له‌بازاڕی كار ئێستا باسی لامه‌ركه‌زیه‌تی سلێمانی ده‌كرێت تۆ ڕات چیه له‌سه‌ر ئه‌وه؟
شێخ سه‌عد حه‌سه‌ن: لامه‌ركه‌زیه‌ت شتێكی باشه، كه‌رتی تایبه‌ت‌و حكومه‌ت دوانه‌یه‌كی لێكجیانه‌كراوه‌ن ئه‌گه‌ر هاوكاری یه‌كترنه‌بن هه‌ردوكیان شكست ده‌هێنن، ئێمه‌ش وه‌كو كۆمپانیایه‌ك ده‌توانین به به‌رده‌وامیدان به‌كارو پرۆژه‌كانمان هاوكاری سلێمانی بكه‌ین به‌ڵام هاوكاریه‌كانمان به‌ندن به‌هاوكاریه‌كانی حكومه‌تی سلێمانی یان هه‌رێم كه خۆی له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی باج ده‌بینێت له‌لایه‌ن حكومه‌ت ئه‌وه‌ش جوڵه ده‌خاته بازاڕه‌وه، ئێمەش وه‌كو كۆمپانیای قه‌یوان ئه‌گه‌ر ئاسانكاریمان بۆ بكه‌ن ده‌توانین جوڵه‌ی ئابوری له‌سلێمانی دروست بكه‌ین.
ئاوێنه: له‌كاتێكدا سلێمانی نه‌وت‌و غازێكی زۆری هه‌یه ده‌توانێت خۆی بژێنێت ئه‌گه‌ر لامه‌ركه‌زی وه‌ربگرێت؟
شێخ سه‌عد حه‌سه‌ن: نه‌خێر، چونكه كاتێك باسی نه‌وت ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر نه‌وتیشی زۆربێت ساڵه‌های ده‌وێت تا ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ژێر خاكی سلێمانی دێته ده‌ره‌وه، ئه‌بێت بڵێین سلێمانی چه‌ندی داهات هه‌یه چه‌ند خه‌رجی، داهاتی ناوخۆیی سلێمانی ڕه‌نگه به‌شی بودجی به‌كاربردن بكات ئه‌ی موچه‌ی خه‌ڵك، ئێستا به‌س باسی موچه ده‌كرێت به‌ڵام وڵات پێویستی به‌ژێرخانی ئابوری هه‌یه، سلێمانی ئه‌گه‌ر موچه‌كه‌ی له‌شوێنێكی تره‌وه بۆ بهێنیت داهاته‌كه‌ی به‌شی بودجه‌ی ناوخۆی ده‌كات به‌ڵام تۆ ئه‌گه‌ر داهاته‌كه‌ت بۆ خۆت خه‌رج بكه‌ین شوێنی تر چۆن موچه‌ت بداتێ.
ئاوێنه: زۆر باسی ئه‌وه ده‌كرێت ئێوه بازاڕتان قۆرخكردوه؟
شێخ سه‌عد حه‌سه‌ن: دوجۆر قۆرخكاری هه‌یه، یه‌كه‌میان قۆرخكاریی، دوه‌میان قۆرخكاری له‌رێگه‌ی كیبركێوه واته من كارێك ده‌كه‌م به‌دۆلارێك ئه‌نجامێكی باشتر ئه‌ده‌م به‌ده‌سته‌وه تۆش ئه‌و كاره ده‌كه‌یت به‌دۆلارونیوێك نه‌تیجه‌كه‌ت وه‌كو ئه‌وه‌ی من نیه له‌به‌ر ئه‌وه كه‌سی یه‌كه‌م كۆنترۆڵی بازاڕ ده‌كات ئه‌ویتریان پێی ناكرێت، تۆ باسی ئه‌وه ده‌كه‌یت ئێمه كۆنترۆڵی بازاڕمانكردوه له‌مه‌جالی نه‌وت ئیداره‌دانی نه‌وت له‌سلێمانی نیه به‌ڵكو له‌هه‌ولێرو به‌مه‌زادی عه‌له‌نیش ده‌كرێت قه‌یوانیش یه‌كێكه له 40 كۆمپانیای تر جاری واهه‌یه بۆ ئێمه ده‌رده‌چێت بۆ ئه‌وانی تر ده‌رناچێت.
ئاوێنه: به‌ڵام ئێوه تاكه كۆمپانیان كه پاڵاوتگه‌تان وه‌رگرتوه له‌سلێمانی؟
شێخ سه‌عد حه‌سه‌ن: دروستكردنی پاڵاوتگه پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه‌و پێویستی به‌شاره‌زایی ته‌واو و ئیمكانیه‌تی مادی ته‌واو و قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی‌و پاره‌ی بانك هه‌یه بازرگان‌و كۆمپانیاكانی كوردستانیش كه‌میان هه‌یه توانای ئه‌و كاره‌ی هه‌بێت، ئێمه پاڵاوتگه‌مان به‌ئیمتیاز وه‌رنه‌گرتوه به‌ڵكو كاتی خۆی ئه‌م پڕۆژه‌یه عه‌رزكراوه بۆ ئێمه‌و چه‌ند كۆمپانیایه‌ك پڕۆژه‌كه‌یان پێ‌باش نه‌بو ئێمه وه‌رمانگرت، بۆكاتی خۆی ڕیسكبو به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی نه‌وت واشكاوه‌ته‌وه كه پڕۆژه‌یه‌كی باشبێت، پرۆژه‌كه‌ش خزمه‌ت به‌سلێمانی‌و كوردستانیش ده‌كات.
ئاوێنه: زۆرجار گومانی ئه‌وه‌تان له‌سه‌ر دروست ده‌كرێت كه قه‌یوان موڵكی یه‌كێتیه؟
شێخ سه‌عد حه‌سه‌ن: قه‌یوان موڵكی یه‌كێتی نیه‌و شه‌راكه‌تمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیه، به‌ڵكو كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ته خێزانیه سه‌ره‌تا به‌بازرگانی ئامێری كاره‌بایی ده‌ستپێكردوه‌و پاشان كاری بیناسازی‌و كاتێكیش زانیومانه كورد پێویستی به‌نه‌وته چوینه‌ته بازاڕی جیهانی‌و به‌رهەممان هێنا بۆ كوردستان كاتێك ئێمه به‌نزینمان ئه‌هێنا بۆ كوردستان له‌ڕێگه‌ی سۆمۆشه‌وه بۆ عێراقمان ده‌برد كوردستان نه‌وتی نه‌بو كاری نه‌وتی نه‌ده‌كرد، كاتێكیش كه نه‌وتی په‌یداكرد بۆ ئێمه ئاسانتربو ئه‌و كاره بكه‌ین.
ئاوێنه: ئه‌م قه‌یرانه تاچه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێوه هه‌بوه؟
شێخ سه‌عد حه‌سه‌ن: كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه هه‌بوه، چونكه پڕۆژه‌كانی ئێمه‌ش بۆ خه‌ڵكه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پاره‌ی نه‌بێت كاریگه‌ری له‌سه‌رمان ده‌بێت، به‌ڵام هیچ پڕۆژه‌یه‌كمان نه‌وه‌ستاوه چونكه ئێمه له‌ده‌ره‌وه‌ش كارده‌كه‌ین قازانجی پڕۆژه‌ی ده‌ره‌وه‌مان هێناوه‌ته‌وه كوردستان به‌ئومێدی چاككردنی قه‌یرانه‌كه، ئه‌گه‌ر به‌ڕێژەش حسابی بكه‌ین زیانی له‌سه‌رو 50%مان له‌م قه‌یرانه‌دا كردوه.
ئاوێنه: وه‌كو بازرگانێك پێشبینی چی ده‌كه‌یت بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی؟
شێخ سه‌عد حه‌سه‌ن: من له‌گه‌ڵیدام‌و ده‌كرا له 2016دا ده‌وڵه‌تی كوردی دورستبێت‌و شتێكی مەحاڵیش نیه.
------------- بابەتی دیکە لەسەر قەیوان ---------------------------------
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست