كاك نه وشيروان ئيبراهيمت باش!

Thursday, 04/02/2016, 22:23


پێشنیان وتویانه‌ (گه‌وره‌ ئاو ئه‌ڕێژێت وبچوکیش پێ ی تێ ئه‌خات).
ئه‌گه‌ر مامۆستا وه‌ک گه‌وره‌ وه‌ربگرین و قوتابیش بچوک وردتری بکه‌مه‌وه ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وه‌ک مامۆستا و نه‌وشیروان مسته‌فاش قوتابی بۆ ئه وه ش نمونه‌ى ميژوى و دوو هه‌ڵویستی مێژوی زۆر لێکچو له‌ دوو چرکه‌ساتی مێژووی به‌رامبه‌ر دوو ڕێبه‌ری مه‌زنی کوردستان ده‌هێنمه‌وه‌.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لەساڵی ۱۹٦٤ سه‌رکردایه‌تی گه‌له‌کۆمه‌یەک ده‌کات له‌قه‌لاچۆلان کۆنگره‌یه‌ک ده‌به‌ستیت که‌باڵی مه‌کته‌ب سیاسی تیابه‌شدار بون به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ بارزانی نه‌مریان له‌سه‌روکایه‌تی پارتی و شۆڕش دورخستوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام جگه‌ له‌سه‌ر شۆڕی و خه‌جاڵه‌تی و ڕه‌شکردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی ساڵه‌کانی ته‌مه‌نیان هیچیان ده‌ست نه‌که‌وت دواتریش هه‌ر مه‌زنی باوکی رۆحی بۆ چه‌ندجارێک لێبوردنی بۆ ده‌رکردن به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و خوه‌ی گرتیان به‌شیری هه‌ر بۆیان ته‌رک نه‌درا به‌پیری
هه‌رچه‌نده‌ له وێستگه‌كانى ژيانى نه‌وشيروان مسته‌فا وێستگه‌گه‌لى لێكچوى تر له مامۆستاكه‌ى هه‌يه به‌ڵام من ته‌نها ئه‌مه‌ی ئه‌م  ئه‌خيره‌يان كه‌له‌ ٢٣/٦/٢٠١٥ به‌زه‌قى و به‌ئاشكراى بۆ هه‌موان ڕون بو له‌ژێرناوی سه‌روه‌ری یاسا و پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی نه‌وشيروان مسته‌فا سه‌ركردايه‌تى به‌ره‌يه‌كى ئه‌نتی بارزانی كرد بۆ شكاندن و لادانى سه‌رۆک بارزانى له‌ڕێگه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ند حيزب و چه‌ندباڵێک و خه‌ڵکێكى كۆنه‌ قوتابى و موريدى خۆیه‌وه‌ ويستى له‌ڕێگه‌ى هه‌موارى ياسايه‌كه‌وه‌ كه‌له‌ڕوى ياساى و ده‌ستوريشه‌وه‌ يه‌ک دونيا كێشه‌ى هه‌بوو چونکه‌ پێشلێلكردنى بنه‌ماى جياكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌(المبدءفصل بين سلطاة)تيۆرى زاناى گه‌وره‌ مونتينيسكۆيه كه‌به( روح القوانين) داده‌نرێت وه‌هه‌ر ئه‌وبنه‌مایه‌شه‌ هاوسه‌نگی دروست ده‌کات و ڕێ له‌باڵابونی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌سه‌ر یه‌کدی ده‌گرێت 
گرنگتر له‌وه‌ش باسکردن بو له گۆزینى سيسته‌م که‌ گوایا سيسته‌م سه‌رۆكایه‌تیه‌ له به‌رئه‌وه‌ى سه‌رۆک  ڕاسته‌وخۆ له لايه‌ن گه‌له‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت که‌خاڵى يه له لۆژيكى ياسايى چونكه‌ سيسته‌م به‌يه‌ک اجراء ناگۆڕێت هه‌ر خویشیان له‌ دواپێشنیاریان بۆپارتی ڕازی بون به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌ به‌وه‌ش ئه‌وه‌ی پێشویان به‌درۆخسته‌وه‌و که‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک  ڕاسته‌وخۆ له لاى خه‌ڵک بێت يان له‌په‌ڕلمان سيسته‌م  ناگۆڕێت
گريمان سيسته‌م گۆڕينیش بێت و ده‌ی كه‌نه‌ په‌ڕله‌مانى ئه‌مه‌ جگه له‌وه‌ى تداخوله‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتێكى تر که‌بڕياريكى دادگاى فيدراڵى له سالى ٢٠٠٥ هه‌یه‌ به‌ ڕونی ڕێ به‌وه‌نادات سيسته‌م گوڕينیش كارى په‌ڕله‌مان نيه‌ به‌ڵکو كارى ليژنه‌ى ده‌ستوريه وحصريش كراوه به‌وليژنه‌يه‌وه دواى ته‌واوبونی ڕه‌شنوس پێشكه‌شى په‌ڕله‌مان ده‌كرێت بۆ ده‌نگدان نه‌ک موناقشه‌ وه‌ دواتريش ده‌درێته‌ ڕاپرسى له‌وێش يه‌كلا ده‌بێته‌وه‌  چونكه‌ سیسته‌م ياسای ده‌ستوریه‌ و به‌پێ ى بنه‌ماى پله‌به‌ندى ياساكان (تدرج سلطاة)له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌مویاساکانی تره‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
ده ستور(ڕێكارى خۆى هه‌یه‌ وباسمانکرد)
Black down arrow️
قوانين اعتياديه(ڕێکاری خۆی هه‌یه‌ له‌ په‌ڕله‌مان ده‌رده‌چێت)
Black down arrow️
انظمة و تعليمات(ڕێکاری خۆی هه‌ی  ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێ كردن ده‌ری ده‌کات)
ئه‌مه‌ له پاڵ کێشه‌کانی تری ئه‌و به‌ره فشۆڵ و هاوپه‌يمانيه‌تیه‌ له‌رزۆكه‌ى که‌ده‌رئه‌نجام كوده‌تا سپيه‌كه‌ى شكستى هينا و دواتر ويستى له ڕێگه‌ى هاندان و جوڵاندنی سۆزی خه‌لكه‌وه‌ به‌ناوى خۆپیشاندانی مامۆستا بۆ موچه‌و شتى تر وه‌كو خۆيان و ميدياكانيان جاڕیان بۆ دابو شۆڕش بكه‌ن که‌ئه‌وه‌ش یه‌کیکه‌ له‌وچه‌مکانه‌ی که‌قسه‌ی زور هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ى له‌وه‌ى ئيبراهيمى مامۆستاى باشتر نه‌بوو بۆیه‌ دروست بۆ نه‌وشيروان مسته‌فاش ئه‌و خوى شيرییه‌ که‌بۆی ته‌رک ناکرێت به‌پیری.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە