کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە چ یاسا و موڕاڵێک شیوعی و زەحمەتکێشان ددان بە بارزانییدا دەنێن کە سەرۆکی هەرێمە!؟

Thursday, 04/02/2016, 10:14


 جه‌په‌كان به‌وه‌ناسراون له‌سه‌نگه‌ری هه‌ژاران و دژی دیكتاتور ومافیاكان شۆرشگیرانه‌ خه‌بات   ده‌كه‌ن  و قوربانی دەدەن ، راستی ئه‌مه‌ش لەجەندین  وولاتی ئه‌مریكای لاتینی و ئاسیا خوێێدومانه‌ته‌وه‌ و و دەبیننین ، له‌كوردستانه‌كه‌ی خۆشمان  ، زۆرینه‌ی حزبه‌كان له‌٨٠كان به‌بیری جه‌پی شۆرشگیرانە  نەبوایە جون دەکرا به‌ره‌نگاری ده‌سه‌لاتێكی فاشی وه‌ك به‌عس بكرێ  ، ته‌نانه‌ت له‌قوناخی دوه‌می راپه‌رین و ده‌ركردنی به‌عس و سه‌رجه‌م ناره‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی خه‌لك دژ به‌به‌ره‌ی كوردستانی هه‌رجه‌په‌كان له‌مه‌یدان بون، وه‌ئه‌و خه‌باته‌ شۆرشگیریه‌ی ئێستای پەكەكەش دەیکات ، هه‌ر له‌بیروباوه‌ری جه‌پ بونیه‌وه‌ هه‌لقولاوه‌ و گه‌یاندیه‌تە ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ .... بۆیه‌ جه‌پی كوردستان خاوه‌ن مێژویه‌كی جوانی قوربانیدان و شۆرشگیریه‌ ،   ئه‌وه‌ی ئیستا شوعی و زه‌حمه‌تكێشان به‌ناوی جه‌پ ده‌یكه‌ن ناپاکیە بەرامبەر بەبیروباوەر و میژوەکەی  پیویستە بەئاگا بهینریتەوە  سنوريک بۆ ئەو هەموو سازس و پاشکۆبون ولاوازیەی بهینریتەوە ؟  وەزۆر سەیرە هەردوو حزب لەگەل ئەوەی لەبارەگا و بەرنامەی حزبەکانیان دنیایەک وشەی بریقەدار لەسەر ئازادی و دیموکراسی نوسراوە  بەلام  بجوکترین رەخنەیان لیبگری تورە دەبن  و  وەک سەراتای نەوەدەکانی  پارتی ویەکیتی ، کۆمەلیک پاساوی جەواشەو سوزداریانەت بۆدەهینەوە ، ئەوە سوکایەتی و دژایەتی حزبیکە کەمیژوەکی جوانی لەشاخدا هەیە ....بەلام ئەمە تەزکیەی  ئەو کۆیلەبونەی دەسەلات و بیهلەویستیە ناکات کەئەمرو هەردوو حزب بەئاستی پۆلیک گەنجی بويری پیرەهەولیر بويریان نیە رەخنە لە دەسەلات بگرن ؟ بۆیە لەروژگاری ئەمرودا  رەخنەگرتن لەم جەپانە  زۆر قورسترە  لەرەخنەگرتن  لەمەسرور بارزانی و لاهور تالەبانی !؟  جونکە لیکدانەوە و سەرنج بۆرەخنەکە ناکەن بەلکو بەپیلان وفیتی ئەم حزب و ئەو حزب لیک دەدەنەوە ، وە فير نەبونە رەخنەیان لیبگیری ، کەخالی سەرەکی لەوەدایە سەنگو  قورسایان لەگورەپانی سیاسی دا یەکجار لاوازە بۆیە ناکەونە بەر رەخنە ؟ وەلەهەموی قێزەوەنتر زۆرجار کۆیلە و خیلەکی بون پارتی و جەپیک وەک یەکە دەردەکەون ، بەنمونە کاتیک   رەخنەم لەعەزیز محمەد گرت جون دەکری مەدالیای بارزانی  وەربگری لەکاتیکدا ٢ هەزار کورە هەژارو شوعیت لەدژی مەلا مستەفا بەکوشتن دا کە مەلا مستەفا پیاو ی ئەمریکاو خیلەکیە ؟ کەجی بەدەیان شوعی بەنامە و کۆمینت دەلین جون هیرش دەکەیتە سەر  عەزیز محمەد دەزانی جەند ئاشتی خوازو کەسایەتیەکی ماندوە ؟ ئاخر بوە یەکیک خاوەنی مەدالیای لینین بیت لەملای ترەوە بجیت مەدالیا لەسیروان بارزانیەک وەربگری وەک  نوينەری زانکۆیەکی میسری !! ئەمە شوعیەکان جلیکدانەوەیەکی بۆدەکەن  ؟  ۆیە باواز لەو عەقلیەتە ژەنگاوی و نادیمکراسیە بهینن دژی حزبمانە ؟ جونکە دلنیام من لەوان راستگوترو پەروشترم بۆ گیانی  دەیان هەزار شوعی کەقوربانیان لەپیناو کۆمەلگایەکی ئازاد ویەکسانکرد .
کەدەلیین لەرۆژگاری ئەمرودا  ئەو دوو حزبە  دژ بەبیروباوەر و میژوی شۆرشگیرانەی  جەپن  باپیمان بلین  بۆ بیدەنگن لەئاستی
١ ئەو هەموو   پێشیلكاریه‌ مه‌ترسیه‌كانی ده‌سه‌لاتی كوردی؟
٢ ناپاكیه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كانی پارتی ؟
٣ كۆده‌تا كه‌ی په‌رله‌مان؟
٤ برسیكردنی خه‌لك و پێنه‌دانی موجه‌؟
كه‌جی ئه‌و ٢ حزبه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی به‌پێیی به‌رنامه‌ی جه‌پ له‌سه‌نگه‌ری هه‌ژاران بن بونه‌ته‌ به‌شێك له‌ به‌هیزكردنی پێگه‌ی ده‌سه‌لاتێكی مافیایی و بنه‌ماله‌دا !؟  بۆیە لەکوێ دنیا بوە ، خۆت پی جەپ   بیت کەجی لەسەنگەرو بەرژەوەندی دەسەلاتەوە تەقە لەخەلک بەهەلویستە هەلپەرستەکانت بکەی
به‌ج چاورویه‌كی سیاسی ، ٢ حزب به‌ناو جه‌پ دان به‌سه‌رۆكێك ده‌نینن كه‌ كۆده‌تای سه‌ربازی به‌سه‌ر په‌رله‌مان كردوه‌ و ماوه‌ی یاسایی ته‌واو بوه‌ و میلله‌ته‌كی توشی ده‌یان قه‌یران و برسیبون كردوه‌ ؟؟ تکایە واز لەو وەلامە سەقەتە بهینن ، بۆتە حالەتی سەپاو و هەموو حزبەکان دانی پیادەنین و گورانیش راست ناکات ؟ ئیمە رەخنە لەئیوە دەگرین رونکردنەوە بدەن بەج هۆکاریک دان بەبارزانی بەسەرۆکی هەریم دەهینن ؟
هیج شه‌رم نیه‌ كه ناتوانن هەلویست بنوسین و  رێز له‌ مێژوی خه‌باتی جه‌پ بگرن ده‌رگای باره‌گاكان دابخه‌ن ، باشتره‌ له‌وه‌ی ئاوا بێرێزی به‌هه‌زاران شه‌هیدی و شه‌ونخونی و ئاوابونی به‌هاری ته‌مه‌نی ده‌یان هه‌زار گه‌نج و دەنگی تیکۆشەری جەپ بكه‌ن و خه‌لك پێتان بلێ ئێوه‌ بونه‌ته‌ حزبی كارتونی و پیاوی پارتی ویه‌كیتیو مه‌جلیس ته‌شریعی و ته‌نفیزی .....  بۆیە گەر دەتانەوێ ئەو پیناسانە لیتان ببیتەوە و و دەنگدەرتان بەرزبیتەوە دەبیت هەلویستان بگورن .  .شه‌رم له‌خۆتان ناكه‌نه‌وه‌ كۆمه‌لی ئیسلامی له‌ئێوه‌ به‌هه‌لویستر بێت  بەرامبەر کۆدەتایەکی پەرلەمانی کەلەمیژوی کەم سیستەمی ولاتە دواکەتوەکانیش رویداوە ؟په‌رله‌مانتاریکی ئیسلامی  سوران عومه‌ری   له‌ئه‌بوكاروان و هاژه‌ سلێمان داكۆكی زیاتر له‌خه‌لكی هه‌ژار و ئازادی  بكات ؟ شەرم لەوەناکەن بە٢ حزب ١٢% دەنگی پەرلەماتاریکی گوران ( عەلی حەمە سالح ) تان  پێنەهاتوە  وه‌ك ئیزگه‌ كۆنه‌كه‌ی یه‌كیتی گوته‌نی ماركس گور هه‌لته‌كینه‌ بزانه‌ ئه‌و ٢ حزبه‌ جون سوکایەتی بەجەپ و میژوەکەی دەکەن ، لەلوتکەی نادادپەروەری و جەلاد و تالانی سیستەمیک بونەتە بەهیزکردنی پیگەکەی ؟




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە