ژنێک جوانی لێ دەتکێ
Tuesday, 02/02/2016, 8:24
بە ڕوح یا بەدەست عیشقت ڕاژەنم ؟
بە چاو یا بە دڵ لە تۆ بڕوانم ؟
بە تەقە تەقی پێڵاوەکان بلاوێمەوە
یا بە مەکری سەر زارت ؟
ژوری خۆشەویستیم
بە پڕچت ڕۆشن کەم
یا بە خەندە و هاوارت ؟
بەر لەناسینت،
من گرینۆکێکی خەندە لێ دزراو بووم
تۆ هاتی ژیانت پێم بەخشیەوە
لە کاتێکدا دەورم بە خەم تەنرابوو
هیوا و خەندەت پێم چنیەوە
سوپاس بۆ تۆ ئەی ژنی میهرەبان
منيشت وەک خۆت پڕکرد لە وشەی جوان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست