ته‌ڤگه‌ری ئازادی" ڤیان کارۆخ؛ ئیراده‌ى ژنى ئازاده"
Monday, 01/02/2016, 22:27
شه‌هیدى سه‌رکرده ڤیان کارۆخ، ئیراده‌ى ژنى ئازاده به‌رامبه‌ر به سیسته‌مى پیاوسالارى زاڵم و پیلانگێڕ
له ساڵیادی شه‌هید ڤیان جاف‌دا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان و به‌تایبه‌تی شه‌هید ڤیان داده‌نه‌وێنین‌و ده‌لێین زۆرن ئه‌و وتانه‌ی که ده‌وترێن به‌بێ کردار، به‌ڵام هه‌موو ده‌زانین شه‌هید ڤیان جاف به کرداری خۆی زۆر شتی وت که نه‌ک ته‌نها ئه‌وانه‌ی له ئایدۆلۆژی ڤیان جاف تێده‌گه‌شتن و تێ ده‌گه‌ن، به‌ڵکو ئه‌وانه‌شی که ته‌نها چاویان هه‌یه له‌م په‌یامه تێگه‌شتن.
شه‌هید ڤیان له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا سسته‌می پیاو سالاری ره‌دکرده‌وه و دژی وه‌ستا، ئه‌و پیاو سالاریه‌ی که رۆژانه ژنانی ئێمه بێ ئیراده ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى که په‌نا بۆ خۆکوشتن ببه‌ن و پاشانیش به چه‌ندین تۆمه‌تی به‌دره‌وشتی و نه‌فامی تاوانبارده‌کرێن، له کاتێکدا که خۆیان نه‌ده‌توانن قسه‌بکه‌ن و خه‌مه‌کانیان بهێننه زمان، نه تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاش ئه‌وه‌نده به ویژدانن ئه‌و شاهیدیه‌یان بۆ بده‌ن. شه‌هید ڤیان به خه‌باتی خۆی رێگای ئازادی پیشانی ژنان دا، له هه‌مان کاتدا ئه‌و ژیان و ره‌فاهیه‌ته‌ی که له‌ناو شاردا هه‌یه و زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کردوه به کۆیله، به‌جێی ده‌هێڵێت و بۆ بیر‌و تێرامانێکی ئازاد و خه‌باتێکی نه‌ته‌وایه‌تی ڕو له‌شاخ و ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌کات و ژیانێکی پڕ زه‌حمه‌ت هه‌ڵده‌بژێرێت و خۆی بۆ به‌خت ده‌کات. له‌پاش چه‌ند ساڵ خه‌بات و تێکۆشان و قووڵبوونه‌وه له فه‌لسه‌فه‌ى ئازادی‌دا ده‌بێته ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌که‌که و له خه‌باتى هه‌رچوارپارچه‌ى کوردستاندا رۆڵى پێشه‌نگانه ده‌گێڕێت. دواى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى شه‌ڕ له‌سه‌ر بنه‌ماى پێشنیار‌و پێداگرى خۆی وه‌ک فه‌رماندارێکى یه‌ژه‌ئه ستار ده‌چێته گۆڕه‌پانى له‌شکرى له هه‌رێمى هه‌فتانین.
له دواى حه‌وته‌مین ساڵى پیلانگێرى نێوده‌وڵه‌تى و قووڵبوونه‌وه‌ى گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌رى گه‌لى کورد به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان وه‌ک خۆى ده‌ڵێت"هه‌رگیز نه‌مده‌توانی هه‌شته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی پیلانگێڕی 15ی شوبات داقورتێنم و قبوڵ بکه‌م، بۆیه پێویست بوو وه‌ک بورکانێک رووبه‌ڕووی سیاسه‌ت و پیلانگێڕییه‌کانی دوژمنانی ئازادی ژن و گه‌لی کوردستان ببمه‌وه".
نه‌یتوانى گه‌له‌کۆمه‌ى نێوده‌وڵه‌تى قبووڵ بکات‌و به چالاکیه گیانبازیه‌که‌ى بانگى خاوه‌ندارێتى له رێبه‌رى گه‌لى کورد به‌ڕێز ئۆجه‌لان‌و تێکۆشانى ئازادى گه‌لى کورد کرد له هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان، له شه‌وى 1 / 2 ـ 2 ـ 2006 له هه‌رێمى هه‌فتانین چالاکیه گیانبازیه‌که‌ى ئه‌نجامدا. به چالاکیه گیانبازیه‌ى دوو په‌یام ده‌دات یه‌که‌میان هۆشیارکردنه‌وه‌ى گه‌لى کورده که رووبه‌ڕووى بێ رێبه‌رى‌و بێ ئیراده‌یى ده‌کرێته‌وه دوه‌میشیان به دوژمن ده‌ڵێت نه‌ک له‌روی ئێوه‌دا ده‌جه‌نگین تا سه‌رکه‌وتن و شه‌هید بوون، به‌ڵکو ده‌توانین خۆمان شه‌وه‌زه‌نگێک به جه‌سته‌ی خۆمان روناک بکه‌ین و گه‌رم بکه‌ینه‌وه.
شه‌هید ڤیان به به‌ختکردنى گیانى خۆى ده‌ڵێت: به‌رگرى له رێبه‌رێک بکه‌ن که به‌رگرى له گه‌لێک ده‌کات، شه‌هید ڤیانه نرخى رێبه‌رێک ده‌زانێت که نابێت به‌ند بکرێت‌و ئه‌وه به‌ها‌و ئه‌خلاقى ئێمه‌یه زیندانى کراوه‌و له پێناو پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى پیلانگێڕیدا گیانى خۆى به‌خت ده‌کات، وه‌ک له نامه 24 لاپه‌ڕه‌ییه‌که‌یدا ده‌ڵێت" خۆزگه له گیانم شیرین‌تر شتێک هه‌بوایه له پێناوى ئازادى گه‌ل‌و ژنانى ئازارچه‌شتوو و سه‌رۆکه‌که‌م بمبه‌خشبوایه".
وه‌ک فیدراسیۆنى ژن له ته‌ڤگه‌رى ئازادی‌دا جارێکى تر سه‌رى رێز‌و نه‌وازش له که‌سایه‌تى شه‌هیدی سه‌رکرده شه‌هید ڤیاندا داده‌نه‌وێن، به‌ڵێن ده‌ده‌ین رێبازى ئه‌وان تا دوا مه‌نزڵ به‌رده‌وام بکه‌ین‌و ئه‌وان بکه‌ین به رۆشنکه‌ره‌وه‌ى رێگاى تێکۆشان‌و بیانکه‌ین به سیمبوڵى تێکۆشانى ئازادى ژنه ئازارچه‌شتوه‌کان.
به شه‌هید ڤیان جاف‌و ته‌واوى شه‌هیدانى که که‌به‌گیانی خۆیان ئه‌مرۆیان ئاواکرد و هێزو توانای ژنانی کوردیان به‌جیهان ناساند به‌ڵێن ده‌ده‌ین که دریژه پیده‌ری ڕێگای تێکۆشانی ئه‌وان بین، خه‌بات کاری رێگای ئازادی ئه‌و گه‌ل و خاکه بین ئه‌وانی بۆ شه‌هید بوون.
نه‌مری بۆ شه‌هید ڤیان جاف و ته‌واوى شه‌هیدان
بژى ئه‌و گه‌له‌ى رۆڵه‌ى وه‌ک شه‌هید ڤیان به‌رهه‌م دێنێ
فیدراسیۆنى ژن له ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگاى کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست