حكومه‌تی هه‌ریم و چاكسازی
Monday, 01/02/2016, 19:49
وولاتی ئه‌لمانیا (90,000,000 ) ملیۆن هاولاتی یه ، به‌لام (500,000) هه‌زار مووچه‌خۆری هه‌یه ، ئیمه‌ی كورد (4,000,000) ملیۆن هاوڵاتین وه‌لئ ( 1,500,000) موچه‌خۆرمان هه‌یه ، ئه‌وانه‌ی لووت ئه‌سوون له گه‌نده‌ڵی بۆخۆیان داهێنه‌رو ئیبداعی گه‌نده‌ڵین ، بۆبنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جیگره‌كه‌ی له خۆیانه‌وه ده‌ست پئ بكه‌ن پاشان بۆ كه‌سوكارو بنه‌ماله‌كانیان دوای ئه‌وه‌ش بۆ حیزبه‌كانیان ، جه‌نابی كاك دكتۆر به‌رهه‌م و كاكه‌كانی تر له شاشه‌ی تیڤیه‌كانه‌وه باس له پاره‌ی ژیر زه‌مینه‌كان ده‌كه‌ن بۆخۆیشیان سوودمه‌ند و شه‌ریكه دزن و پشكیان هه‌یه له حكومه‌تی بنكه‌قه‌یراندا ، حكومه‌ت له‌بری ئه‌وه‌ی موچه‌خۆرانی بندیوار ریشه‌كیش بكات ، ئه‌یانكاته براو به‌شی موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌قیقی و ماندوی ئه‌م وولاته ، نیوه به نیوه موچه‌خۆرانی بندیوار‌و موچه‌خۆرانی هه‌قیقی و تیكۆشه‌ر به‌چاویك سه‌یر ده‌كرین و بگره چه‌ند هه‌نگاویكیش موچه‌خۆرانی بندیوار له‌پیشه‌وه‌ن و له‌به‌رچاوو له‌به‌ردڵانن !!
به‌رپرس هه‌یه له دانیشتنێكی قوماردا 7 ملیۆن دۆلاری دۆراندووه ، به‌رپرس هه‌یه بۆ ساڵیادی له دایكبوونی مناڵه‌كه‌ی ئوتۆمبیل ده‌كڕێت به 80 ده‌فته‌ر ، به‌رپرس هه‌یه خاوه‌نی 200 پارچه زه‌وی یه له كوردستاندا به‌ڵام مناڵی هه‌ژار نابیت ژیان و گوزه‌رانی هه‌بیت !!
تیناگه‌م ئه‌وانه‌ی سوپاسی حكومه‌تی هه‌ریم ده‌كه‌ن له پیاو چی و بۆچی ده‌یكه‌ن ؟!
یاسا و توریكی قوراوی له تای ته‌رازویه‌كدان ، یاسا له‌كوردستاندا وه‌كو ته‌رنی جالجالۆكه‌یه ، چینی خواره‌وه‌و بئ ده‌سه‌لاته‌كانی گرتووه ، به‌ڵام مافیاكانی نه‌وت و گاز مافیاكانی تیرۆری سیاسی و رۆژنامه‌نوسان ، مافیاكانی بازرگانی بئ ریزی به ئینسان ، مافیاكانی بازرگانی مامه‌له‌ی نه‌وت و گاز له‌گه‌ل داعش كه‌س ده‌ستیان پیی ناگات و یاساش نایانگریته‌وه !!!
كۆچی گه‌نجان و لاوان به‌ره‌و هه‌نده‌ران كۆچ نییه ، به‌لكو هه‌لهاتنه له ناعه‌داله‌تی و زولم و سته‌می ده‌سه‌لاتی كوردی ، نه‌هیوا نه ئومید نییه بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی سیاسی هه‌ریمی كوردستان ، به دریژایی دیرۆكی میلله‌تی كورد هیزه سیاسییه‌كان هه‌ربه‌م عه‌قله‌وه له شاخ شۆرشیان كردووه ، هه‌ربه‌م عه‌قله‌یشه‌وه 25 ساله حوكمرانی هه‌ریمیان له ئه‌ستۆدایه ، به‌دریژای میژوو چه‌ندین جار به‌ریه‌ككه‌وتن و شه‌ر له نیوان پارتی و یه‌كیتی ، یه‌كیتی و كۆمه‌ل ، پارتی و یه‌كگرتوو ، بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كیتی ، بزوتنه‌وه‌ی گۆران و پارتی ، روویداوه و ئاشتبونه‌ته‌وه و میلله‌ت بووه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ، هه‌ربۆیه هیچ كه‌س و لایه‌نیك خۆی نه‌كاته فریادره‌س بۆ كورد ، ئه‌و دۆخه‌ی كه خولقاوه خودی حیزب خولقاندوویه‌تی و با كه‌ره‌م بكه‌ن له سه‌رمایه‌ی حیزبه‌كانیان ئه‌م قه‌یران و هه‌لئاوسانه تیپه‌رینن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست