سۆزێک بۆ شەهید ئارام
Monday, 01/02/2016, 19:47
لەدواى نەمان وکۆچى تۆ
قەڵاچوالان بۆتە بەدیلى بەکرەجۆ
مارکسیزم و بیرۆکەى
چەپ
بۆتە وەڕین و
حەپە حەپ
رێگەى خەباتى
سەختى سوور
بۆتە ریزى تەنکەرە نەوت
تاسەر سنوور
کۆمەڵە چەکوش وداس
بوون بەپۆکەر
بەقومار و بەپاپاس
پڕۆلیتار ئەستێرەى سوور
بێ ئەرزشن هەروەکو
توور
رەنجى خەبات
ئەسەنگەرەى گیانت لەپَناوى دانا
ئەوڕۆ بووە
بەکارخانە،بەکۆمپانیا
ناپاکەکان،ئەو جاشانەى
خوێنى تۆ و هاورێکانتى
رشت
ئێستا گەورەو پلەدارن
بۆمام و کاک
بوونەتە پشت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست