هۆکارى بەرزبوونى نرخی بەنزین لە هەولێر فایلدارێکی سورچییە
Thursday, 04/02/2016, 10:15
دوای بلاوکردنەوەی ئەو بابەتە لەکوردستان پۆست ، ئیستا پەیوەندیمان پیوەکرا کە نرخی بەنزین لەهەولير لەجەند روژی رابردودا لە ٧٠٠ دینارەوە داشکاوە بۆ ٥٥٠دینار.....
عەلى حسین سورچى کە لە سەردەمی حکومەتی بەعسدا خۆی و براکانی دەستیان لە ئەنفالکردنی کورددا هەبوو، بۆیە لەلایەن خودی سەدام حسێنەوە مەدالیای ئازایەتی (نوط الشجاعة العراقي)ی پێ بەخشرا، ئەم کابرایە ئیستا کەسێکی دەستڕۆیشتووی ناو پارتییە، کاتی خۆی پارتیی بۆ خۆیان ئەم کەسەیان وەکو فایلدارێک و ئەنفالچییەک باس دەکرد، بەلام کە بوو بە پارتیی، ئیتر وازیان لێهێنا و خەلاتیان کرد، چاوپۆشییان لە هەموو تاوانەکانی کرد، تەنانەت دەسەڵات و پۆستیان پێی دا.(
کلیکی ئێرە بکە و بڕوانە ئەم لیبنکە)
ئەو مەدالیایە لەسەر ئەوەش وەریگرت، چونکە لە سەردەمى بەعسدا لە دەشتى هەریر کوردکوژییەکی زۆری بۆ بەعس کرد، ئیستا ئەم ناموبارەکە بەرپرسى لقى 2 ی پارتیە و خاوەنى ملیۆنەها دۆلارە، ئیستا لە رێگای هەردوو براکەی سەعدون و خیرداری براى بازرگانی گاز و بانزین دەکەن.
چەند بازرگانێکی دیکە دەیانەویت بانزین بهێننە هەولێر، بەلام هەردوو براکەی عەلی سورچی بە پشتى على حسینی برایان ریگریان دەکەن، چونکە وەک دەزانن لەبەر ئەوەى لە سلیمانى زۆرترین بەرپرسی یەکێتیی بانزین بۆ ئەم شارە دەهێنێت، بۆیە نرخەکەى 500 دینارە، بەلام لە هەولێر نرخەکەىان گەیاندۆتە 700 دینارە، ئەو بەنزینەش ئەسفەهانییە، هەمان ئەو بەنزینەى سلیمانییە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە سلێمانی مافیاکانی یەکێتیی کەسیان ناتوانێت بەسەر ئەویتریاندا نرخ زیاد بکات، بۆیە بازارەکە بە دەست چەند بەرپرسێکی یەکێتییەوەیە، وەکو ئەوەی پارتیی نییە، کە لە هەولێر لەلایەن سورچییەکانەوە قۆرخ کرابێت تا ناهێلن بەهیچ شێوەیەک جگە لە خۆیان هیچ کەسێکى تر بەنزين بهێنێتەه ەولێر.
ئەوەى جیگاى باسە، عەلى حسین ئیستا خاوەنى 1000 یەکەى نیشتەجێ بوونە وەک گوندى ئیتالى یەک و دوو، هەروەها گردیکى 100 دۆنمى لە سەرەتاى هەریر داگیرکردووە، وەک سەردەمى بەعس هەڵسوکەوت دەکات بە سەدان خانوى بۆ خۆى و برا و کوڕى دروست کردووە بە هەموو کەلوپەلێکی شاهانەوە، کە لە خانوو دەرچوونە و کۆشکن، ئەوەى لەهەموو کارەساتتر ئەوەیە، عەلی حەسەن سورچی کەسێکی جاهیل و نەخوێندەوارە، ئیستا بەرپرسە لە شارى هەولیر. هەولیر خاوەنى چەندەها کەسى شیاو خوێندەوارە، ئەمەش سوکایەتییەکى ترە پارتى بە هەولێری دەکات
هەروەها وەکو وتم، کەوا براکاتى خۆى وەک لە ئەرشیفی کوردستانپۆست پاریزراوە و زۆر کەسى تریش باسیان کردوون کە ناو براو جاش بووە و ریگرى لە خەڵکى هەریر و سۆران و ئەو ناوچانە کردووە و بە ئەنفالکردنی داون و کەسێکی فایلدارە.
پاشان سەبارەت بەوەى چەند خانوى هەیە گوندى ئیتالى یەک دەکەویتە سەر 100مترى بەرامبەر جەوازات، زیاتر لە 900 یەکەى نیشتەجیى بوونە، واتە خانوو، هەروەها لە ئیتالى دوو، کە دەکەوێتە بەرامبەر وەزارەتى پیشمەرگە زیاتر لە 900 یەکەى نیشتەجیبوونە گرانترین خانوو 340 مترە بە 65 دەفتەرە هەرزانترینى 200 مەترە بە 18 دەفتەرە لەم بازاڕ شکانە پیشتر نرخى زۆر گرانتربوو.ئەم خانوانە هى ناو براوە، دەستى کردووە بەسەر بازاردا.سەرجەم جومگە ئەساسییەکان وەک بازرگانى نەوت و یەکەى نیشتەجى بوون، جیا لەوەى بە سەدان مەتر زەوى دۆنمى بەناوەى وەبەرهینان لەپشت خاڵی پشکنینی هەولێر و دەشتى هەریر داگیر کردووە، تا ئیستا چارەنوسىیان نادیارە و کەس نازانیت چی لێدەکات.ئەمە بەرپرسى لقێکی پارتییە، کە بە رێکەوت ئەمانەى لى ئاشکرا بووە کە بازرگانى لەریگاى براکانیەوە دەکات، ئاخۆ ئەبێت ئەوانەى سەروتر کە نهێنیان قایمە و دەسەڵاتیان زیاترە دەبیت چ فیرعەون و مافیاییەک بن، بۆ ئەمەش پیویست بە قسەی زیاتر ناکات، تەنیا ئەوە نەبێت کە دەڵێم قەیرانی بێ پارە و بێ موچەیی، سەرچاوەکەی ئەمانەشن، بۆیە سەرپانکردنەوەی ئەمانە کارێکی پیرۆزە و گەلی کورد دەبێت لەمانەشەوە دەست پێ بکات و لە یادیان نەکات.
|
سەعدون سورچی، برای (عەلی سورچی خاوەن مەدالیای بەعس و بەرپرسی لقی دووی پارتی)
|
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست