کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆبوونه‌وه‌ له‌ ده‌وری سه‌رۆكێكی نایاسایی

Friday, 29/01/2016, 21:42


كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌ریم جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ، هه‌رله‌ سه‌ره‌تاكه‌یه‌وه‌ هه‌تا كۆتایی و ته‌نانه‌ت ده‌رئه‌نجامه‌كانیشی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نایاسایی و ناشه‌رعی ‌بوو‌ ، هاوكات كۆمه‌لێك شت كراو چه‌ند بڕیارێك دراوه‌ باش ئه‌و ڕاستیه‌ ئه‌سه‌لمێنێت كه‌ ه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ دۆخێكی پڕ له فه‌راغی شه‌رعیه‌ت و زه‌مینه‌سازیدا كراوه‌ ، ئه‌م دانیشتنه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم نه‌ك شتێكی به‌دی نه‌هێنا له‌ ئاست چاوه‌روانی خه‌ڵكدا ،به‌ڵكو زله‌یه‌كی تر بوو كه‌ درا له‌ بنه‌ماو واقعیه‌تی دیموكراتی و یاسا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ، ئه‌وه‌ی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كراو بریاری له‌سه‌ر درا ،په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شی تر بوو له‌ سیاسه‌ت و كاری دامه‌زراوه‌یی له‌ هه‌ریمی كوردستاندا . ئێمه‌ باسی ئه‌وه‌ ناكه‌ین كه‌  " بارزانی له‌ كاتیكدا بانگێشتننامه‌ی‌ وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كان كرد  ،كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ یاسایانه‌ هیچ سیفه‌تێكی سه‌رۆكایه‌تی نه‌مابوو ،ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كرا كه‌ جگه‌ له‌ هێز و چه‌ك شتێكی ترو پالنه‌رێكی تر وه‌كو سه‌رۆكی قبوڵ ناكه‌ن "  ،واته‌ ، هێزه‌ چه‌كداره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رجه‌می ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناچار به‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كرد  كه‌ جگه‌ له‌ به‌یعه‌تدانه‌وه‌و شه‌رعیه‌تدان به‌ سه‌رۆكێكی خۆسه‌پێن شتێكر تر نه‌بوو ، به‌ مانایه‌كی تر بارزانی جگه‌ له‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی به‌ كارهینا بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی به‌یعه‌ت بۆ خۆی ،هاوكات ئه‌مجاره‌ به‌ ئاماده‌ بوونی ئه‌م لایه‌نانه‌و به‌ ڕازی بوونی ئه‌وان و ته‌نانه‌ت به‌ هاوبه‌شی ئه‌وان شه‌قێكی تری له‌ دیموكراتی دایه‌وه‌و هیچ مانایه‌كی بۆ ڕؤلی دامه‌زراوه‌ شه‌رعیه‌كانی هه‌رێم نه‌هێشته‌وه‌ .
 به‌ڵكو ئێمه‌ باس له‌وه‌ش ئه‌كه‌ین ،كه‌ ئه‌م قبولكردنه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ بانگێشنامه‌كه‌ی بارزانی و دواتر به‌شداری كردنیان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا و دواتر په‌سه‌ند كردنی كۆمه‌ڵێك بڕیاری خهێڵه‌كی  كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكێكی ماوه‌ به‌سه‌ر چووه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كرێت ، جگه‌ له‌ قبول كردنی ئه‌و سته‌م و زۆردارییه‌ی كه‌ پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌ هه‌رێم دروستیان كردووه‌ ،شتێكی ترمان پێ ناڵێت ، سیاسه‌تی بێ ده‌نگ بوون له‌ خراپه‌كارییه‌كانی پارتی له‌ ئیستادا و له‌ دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ ته‌واوی گۆراوه‌ بۆ سیاسه‌تی ڕازی بوون به‌ سه‌رجه‌می كاره‌ نه‌ویست و نه‌شیاوه‌كانی پارتی و بارزانی .واته‌ ئه‌گه‌ر له‌ ڕابردوودا ئه‌م لایه‌نه‌نانه‌ به‌ جۆریك له‌ جۆره‌كان له‌ سه‌ر ئاسته‌ جیا جیاكانیان بێ ده‌نگ بووبێتن له‌ خراپه‌كاریه‌كانی پارتی ،ئه‌وا ئێستا و له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ ته‌واوی نه‌ك بی ده‌نگن ،به‌ڵكو خۆیان ڕازین و هاوكارن له‌ هه‌موو ناشرینییه‌كان كه‌ پارتی به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت له‌ هه‌رێم ئه‌یكات ،
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌  ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌ی  جۆڕیك بوو ‌ له‌ شه‌رعیه‌تدان به‌ هه‌موو هه‌وڵێك كه‌ دراوه‌ له‌ له‌كه‌دار كردنی دیموكراتی له‌ هه‌رێم،هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك بریاری تیدار دراوه‌ كه‌ له‌ كورتترین پێناسه‌دا نه‌ك به‌ به‌ بڕیارو ده‌رهاویشته‌ی كۆمه‌ڵێك هێزی سیاسی ناچن ،به‌ڵكو شێوه‌ی جۆرێك له‌ بڕیاری هه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌لێك خێلی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌چێت ، ئه‌وه‌ی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێكراوه‌و بڕیاری له‌ باره‌وه‌ دراوه‌ نه‌ك به‌ به‌شێك له‌ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌ سیاسی و ئابورییه‌كانی هه‌رێم نابینرێت ،به‌ڵكو به‌ هه‌موو مانایه‌ك شه‌قێكی تر بوو كه‌ له‌ دیموكراتی و ده‌زگا شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم دراوه‌ ، لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ بری ئه‌وه‌ی بڕیاری خێراو یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ بده‌ن بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ڕۆڵ و ئاسایكردنه‌وه‌ی گه‌و‌ره‌ترین دامه‌زراوه ی ‌شه‌رعی له‌ هه‌رێم كه‌ په‌رله‌مانی كوردستانه‌ ،به‌ڵكو تازه‌ به‌ تازه‌ گه‌رانه‌وه‌و ئاسایكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی یاسادانان ئه‌سپێرن به‌ لیژنه‌ی پیاوانی حیزب . ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌گوزه‌رێت له‌ میژووداو وێنه‌و شیوه‌ی نه‌بووه‌ ، له‌ كوێی دونیای دیموكراتیدا هه‌یه‌ ؟ له‌ كویدا بوه‌و كراوه‌ ،كه‌ چالاكردنی په‌رله‌مان بسپیردرێت به‌ لیژنه‌ ؟ په‌رله‌مانیك كه‌ نوێنه‌ری یاسایی و شه‌رعی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌ ،گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانه‌ بۆ ‌رۆڵه‌ ‌ یاسایی و ئاساییه‌كه‌ی خۆی دراوه‌ به‌ لیژنه‌ی حزبی ، ئاخر ئه‌م بڕیاره‌و بڕیاره‌ هاوشێوه‌كانی له‌ چه‌شنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی جگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ له‌ كه‌دار كردنی دیموكراتی و یاسا چیتره‌ .؟
ده‌وتریت بارزانی له‌ كۆبوونه‌كه‌ا وتوێتی :" كێ دێته‌ شوێنه‌كه‌ی من ،من كورسیه‌كه‌ی بۆ چۆڵ ئه‌كه‌م "  ئه‌وه‌ی زیاتر كۆمه‌ڵایه‌تی بوون و خێڵه‌كی بوونی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ بسه‌لمێنێت ئه‌م قسه‌یه‌ی بارزانی بووه‌ ، ئاخر بارزانی خۆی ئه‌زانێت له‌ كوێدا ئه‌م قسه‌یه‌ ئه‌كات ، ئه‌و له‌ ناو كۆبوونه‌وه‌یكدا قسه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه‌ ئه‌كات كه‌ پێشتر له‌ نیه‌تی پاكی به‌شدار بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تێگه‌یشتووه‌ ، ئه‌و ئه‌گه‌ر بزانێت كه‌ سه‌رۆكێكی یاسایی نییه‌و له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌ ده‌نگییه‌وه‌ ئه‌چن ،بێگومان قسه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌كات ، بارزانی با بڕات له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و له‌ به‌رده‌م نوێنه‌ره‌ یاسایی و شه‌رعیه‌كانی خه‌ڵكدا ئه‌م قسه‌یه‌ بكات . دیاری بارزانی ئاگای له‌وه‌ نه‌بووه‌ كه‌ گوره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی له‌ هه‌رێم به‌ زه‌بری هێز له‌ كارخست ،ته‌نها به‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ویستی پێی بڵێت تۆ سه‌رۆك نیت ،ئیتر چۆن چۆنی ڕێگا به‌ خۆی ئه‌دات بۆ ئه‌م قسه‌ كردنانه‌ ! .
ئه‌وه‌ی ڕوون ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌ویه‌ ،كه‌ ‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكێكی نایاساییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی كراوه‌ واته‌  كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكێكی نایاسایی و ناشه‌رعیه‌وه‌ سه‌ركایه‌تی ئه‌كرێت ، واته‌ شتیك نییه‌ ناوی كۆبوونه‌وه‌ بێت له‌ نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم ، به‌ڵكو ئه‌كریت و یاسایی و ئاسایه‌ كه‌ به‌م كۆبوونه‌ویه‌ بوترێت كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ، له‌ وه‌ها دۆخێكیشدا ئه‌وه‌ی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ دربچیت له‌ بڕیاردان و یه‌كلا كردنه‌وه‌ی پرسه‌كان ، زۆر به‌ دڵنیایه‌وه‌ له‌ ڕووی یاسایه‌وه‌ باتله‌ و هیچ شه‌رعیه‌تیكی
یاسایی نییه‌و قابیلی جێبه‌جێكردن نییه‌و نابێت ، گه‌ر كراش له‌ هه‌رقۆناغێكدا بێت شایه‌نی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌
 پارێزه‌ر: نه‌شاد عومه‌ر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە