کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌بێت کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوا له په‌روه‌رده‌و خوێندن ده‌ست پێبکه‌ن

Friday, 29/01/2016, 21:11


بۆشۆڕشه‌ نوێیه‌که‌ی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئه‌بێت کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوا له په‌روه‌رده‌و خوێندن ده‌ست پێبکه‌ن بۆ دروست کردنه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی میزۆپۆتامیا. سه ره‌تای تێگه‌یشتنمان بۆ دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی میزۆپۆتامیا ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ وتاره‌ گه‌وهه‌رداره‌که‌ی ۲۱/ئاداری/۲۷۱۳کوردی به‌ڕێز عه‌بدوڵائۆجه‌لان بیکه‌ینه‌ پێشه‌نگی دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی میزۆپۆتامیا تاکو به‌پێی مێژوو کلتوری خۆمان مۆدێرنه‌تی دیموکراتی بونیاد بنێین که‌ له‌ په‌یامه‌ که‌ی پێمان ئه‌ڵێت. ئیمپریالیزمی رۆژئاوا، لە دو سەده‌ی دواییدا، بە شەڕی فەتحی و بە دەستێوەرادنی دەرەکی هەوڵیاندا لە نێو کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهەڵاتی ناوین دا په‌ره‌ به‌ چه‌مکی نەتەوە دەوڵەت بده‌ن. بۆ ئەوەش لە ناوی کۆمەڵگەکان دا سنوری دەستکردیان داڕشت، لەناو ئەو سنورانەدا بە ئاواکردنی ده‌سته‌ڵاتی چەوسێنەر و نکولیکار ویستیان دەستی گەلانی عەرەب، فارس، تورک و کورد لەگەروی یەکدی گیر کەن. لێگه‌ڕین و، داخوازی رۆژهه‌لاتی ناوین و ئاسیای ناوین ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ پێی جه‌وهه‌ری مێژوی خۆی، سیسته‌مێکی هاوچه‌رخ، دیموکراتی و مۆدێرن بخولقێنێ . به‌هێنده‌ی ناو و ئاو پێویستی به‌ وردبینی و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر مۆدێلێکی که‌ هه‌موو که‌س به‌ ئازادانه‌، یه‌کسان و، برایه‌تی پێکه‌وه‌ بژین . بۆ بونیادنانی ئه‌و مۆدێله‌ پێشه‌نگی که‌لتورى جوگرافیای میزۆپۆتامیا رۆلێکی ده‌ست لێبه‌رنه‌دراوه‌. دواتر له کۆتا په‌یامه‌ که‌ی پێمان ئه‌ڵێت ئه‌م نه‌ورۆزه‌ بۆ هه‌موومان مزگێنیه‌ "
ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی له‌چیرۆکه‌کانی حه‌زره‌تی موسا، حه‌زره‌تی عیساو، حه‌زره‌تی محه‌مه‌د دایه‌، ئه‌مرۆ به‌ مزگێنیه‌کی نوێوه‌ ده‌ژێنرێنه‌وه‌. مرۆڤایه‌تی هه‌وڵده‌دات که‌ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستی داوه‌ به‌ده‌ستی بێنێته‌وه‌ وه‌هه‌روه‌ها پێمان ئه‌ڵێت ئێمه‌ ته‌واوی ده‌ستکه‌وته‌کانی شارستانی هاوچه‌رخ ره‌ت نه‌که‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ که‌ڵک له‌لایه‌نه‌ روناکبیری، یه‌کسانیخواز و دیموکراتیه‌که‌ی وه‌رده‌گرین، لایه‌نه‌ ئه‌رێنیه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌ها گه‌ردونیه‌کانمان ئاوێته‌ بکه‌ین و، سه‌نتێزێکی لێ پێک بینین و، ژیانداری بکه‌ین. دواتر داوای تێکۆشانێکی نوێمانی لێکرد له‌ شۆڕشی ئاشتیدا ئامۆژگاری پێداین وتی ئه‌مه‌ کۆتایی نیه‌، به‌ڵکو ده‌ستپێکی تێکۆشانی سیاسه‌تی دیموکراتیه‌"
ئه‌مه‌ کۆتایی نیه‌، به‌ڵکو سه‌ره‌تایه‌کی نوێیه‌ ، ئه‌مه‌ ده‌ستبه‌ردار بون نیه‌ له‌ تیکۆشان، به‌ڵکو سه‌ره‌تای تێکۆشانێکی جیاوازی نوێیه‌ بۆیه‌ من ،وه‌ ك و گه‌نجێك ،به‌سه‌رنج ڕاکێشه‌وه‌ گوێ بۆ ئه‌و په‌یامه‌ شل ئه‌که‌م به‌بێ دوو دڵی ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ په‌سند ئه‌که‌م به‌ دڵ و به‌گیان پێشوازی له‌و په‌یامه‌ ئه‌که‌م بۆیه‌ ئه‌مه‌وێت تێکۆشانێکی نوێ ده‌ست پێبکه‌ین له‌ کانتۆ نه‌کانی ڕۆژئاوا له‌ سه‌ر ده‌ستی خه‌باتی چه‌کداری ده‌روازه‌ له‌سه‌ر قۆناغی سیاسه‌تی دیموکراتی بکه‌ینه‌وه‌ قۆناغێك ده‌ست پێده‌کات قورسایی ،ده‌خاته‌ ،سه‌رلایه‌نی ، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ئه‌و چه‌مکانه‌ په‌ره‌ ده‌سه‌نێ که‌مافه‌ دیموکراتیه‌کان و ئازادی و یه‌کسانی بۆخۆ به‌بنه‌ما ده‌گرێ وه‌هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوا که‌ڵك له‌ لایه‌نی ڕوناکبیری ویه‌کسانیخوازو ئازادی و دیموکراتی شارستانی هاوچه‌رخ وه‌رگرین هاوتا له‌گه‌ڵ سود وه‌رگرتن له‌کتێبه‌ ئاینیه‌کان لایه‌نه‌ ئه‌رێنیه‌کانی له‌ گه‌ڵ به‌ها گه‌ردونیه‌کانمان تێکه‌ڵ بکه‌ین و سه‌نتێزێکی لێ پێکبێنین و له‌ ڕۆژئاوای کانتۆنه‌کانی میزۆپۆتامیا ژیان داری بکه‌ین بیری من له‌ تێکۆشانی نوێدا به‌ئامانج دانانی بناغه‌یه‌کی پته‌وو به‌رنامه‌ داڕێژانه‌ بۆ په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌ کانتۆنه کانی ڕۆژئاوا بناغه‌یه‌کیش ئه‌بێت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کۆمه‌ڵگای ئیسلام تا له‌و دواکه‌وتنه‌ چه‌قبه‌ستویه‌ ڕزگارمان ببێت نابێت چیتر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بینه‌ری پێشکه‌وتن بێت و ئه‌و ده‌ریا نه‌وته‌ی ژێری به‌فیڕۆ بڕوات ئه‌بێت ببێته‌وه‌ داهێنه‌ر بۆیه‌ نه‌وه‌کانی ماد ئاریه‌کان خواستیان ئه‌وه‌یه‌ دووباره‌ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بکه‌نه‌وه‌ 
هه‌روه‌ك چۆن مێژوو شایه‌ده‌ شۆڕشی بنیات نانی کشتوکاڵ له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ به‌رپابوو بۆ خزمه‌ت کردنی مرۆڤایه‌تی له‌ ته‌واوی جیهان هه‌روه‌ها له‌نگه‌رگرتنی که‌شتیه‌که‌ی حه‌زره‌تی نوح له‌خاکی کوردان ده‌ست لێ نه‌بڕاوه‌یه‌ له‌ مێژووی باوکایه‌تی ئێمه‌ بۆ هه‌موو جیهان کۆنی ته‌مه‌نی ئێسقانه‌ دۆزراوه‌کانمان و کۆنی ته‌مه‌نی ئاسه‌وار و کۆنی ته‌مه‌نی قه‌ڵا دێرینه‌کانمان ئه‌م شاهێدیه‌ ئه‌ده‌ن بۆیه‌ بیری من له‌ تێکۆشانی نوێدا به‌ئامانج دانانی بناغه‌یه‌کی پته‌وو به‌رنامه‌ داڕێژانه‌ بۆ په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌ کانتۆنه کانی ڕۆژئاوا سه‌ره‌تا ده‌بێت کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌ ببه‌سترێت له‌ کانتۆنه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا و پسپۆڕانی شاره‌زاو ئه‌و کوردانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن مامۆستاو پسپۆڕو شاره‌زاو خاوه‌ن بڕوانامه‌ن له‌گه‌ڵ پسپۆڕو شاره‌زایانی بیانی ده‌ست بکرێت به‌ بنیات نانی بناغه‌یه‌کی ته‌ندروست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە