کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شانازه‌ یه‌كیتیه‌كان بۆ ده‌نگیان نوساوه‌ ؟

Thursday, 28/01/2016, 20:11


ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ له‌سه‌ر خۆشباوه‌ری و جه‌واشه‌ی خه‌لك ده‌ژیت ،  به‌راشكاویش بلێین  زۆر جار به‌دوو دێره‌ وشه‌ی گه‌رماو گه‌رمی ئازاری خه‌ڵك , به‌و میلله‌ته‌  راده‌بوێرن  .  یان میلله‌ت و روداوێكی سیاسی وه‌ك كارتی سیاسی به‌كارده‌هینن  بۆ ده‌ستكه‌وتی كه‌سیتی و حزبی  ... لێره‌دا قسه‌ له‌سه‌ر پارتی ناكه‌ین ، جونكه‌ ئه‌و حزبه‌  به‌ عس ئاسا ، له‌ره‌خنه‌گرتن ده‌رجوه‌ ، به‌لام ببینن یه‌كیتیه‌كان  وه‌ك حزب و به‌رپرس چون ماوه‌ ماوه‌ به‌كۆمه‌لێك دروشمی بریقه‌دار به‌تایبه‌تی دژایه‌تی بنه‌ماله‌ی بارزانی  فریوی خه‌لك ده‌ده‌ن، وه‌ك ئیستا باشترین كارتی سیاسیان له‌ مه‌سه‌له‌كانی (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ناره‌زایه‌تی خه‌لك و گوران) كرده‌ كارتێك بۆ به‌ده‌ستهینانی  هه‌ندێ ده‌ستكه‌وتی حزبی و كه‌سیتی .وه‌له‌جركه‌ساتێكی زۆر هه‌ستیارو پڕ له‌قه‌یراناوی پارتیدا  هه‌ولی به‌هێزكردنه‌و و رزگاركردنی  ده‌ده‌ن... به‌نمونه‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی یه‌كیتی هه‌ر دوێنێ بوو   به‌شێوه‌یه‌ك  جه‌ماوه‌ریان دژی پارتی هان ده‌دا ، كه‌جی ئه‌مرو ده‌لێی مریشكن له‌سه‌ر هیلكه‌ كڕ كه‌وتون . 
شانازی برایم ئه‌حمه‌دماوه‌یه‌ك بوو  به‌به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له‌ پارتی و سیسته‌مه‌ سیاسیه‌كه‌ی ده‌گرت  و خه‌لكێكی زۆری گوران و میدیا بازرگانه‌كانیش ریكلامیان بۆ كرد!؟
مه‌حمود سه‌نگاوی ئیستا فێربوه‌  ده‌لێت حكومه‌ت گه‌نده‌له‌ ، خه‌لكێك   جه‌پله‌ی بۆ لێده‌ده‌ن !؟
سه‌رۆك لیسته‌كه‌ی په‌رله‌مانی یه‌كیتی دوو جار خۆی  له‌پارتی  موڕ دكرده‌وه‌ ناویان نا شێره‌ ژنه‌كه‌ یه‌كیتی كه‌جی ده‌ركه‌وت شێر نیه‌ ریویه‌  !؟
حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود كورێكی له‌جه‌نگ شه‌هید بوو ، خه‌لكێكی زۆر كردیانه‌  د سیمبول و  هینایانه‌ رێزی سالح موسلم !؟ كه‌جی دوایی بوه‌ پیاوی پارتی و سپیكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی بارزانی ؟
به‌رهه‌م سالح دو وقسان ده‌كات ده‌لێن پیاوی ته‌كنوكراته‌ !؟
فه‌رهاد سه‌نگاوی دستی به‌نه‌ره‌ نه‌ر كرده‌وه‌ ده‌لێن هاته‌ رێزی شۆرش !؟
نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌گه‌رمه‌ی هه‌لبژاردندا به‌دروشمدان به‌دزی بارزانی  ده‌نگی كۆده‌كرده‌وه‌ كه‌جی ئیستا شه‌ریكه‌ دز ن به‌یه‌كه‌وه‌ ؟
لاهور تاله‌بانی له‌سیمنارێكی ئه‌مریكی دژی بارزانی قسه‌ی كرد سیمای ئیرهابه‌كه‌ی لێوه‌رگیراوه‌ خه‌ریك بوو بیكه‌نه‌ فریادره‌س!؟
 كۆمه‌لێك  كه‌س به‌ناوی سه‌ربه‌خۆ   دژ به‌هه‌موو نزیكبونه‌وه‌یه‌كی گوران  له‌گه‌ل پارتی  یان ره‌خنه‌یه‌ك له‌سه‌ر گوران ،  ره‌خنه‌بارانیان ده‌كردن  { ده‌ستیان خۆش بێت}  به‌لام به‌قودره‌تی قادر به‌رامبه‌ر  رێكه‌وتنی ئال بارزان و تاله‌بانی  له‌دێرێكی هه‌لپه‌رست و گشتگیریانه‌  زیاتر ناوێرن تێپه‌رن یان ره‌خنه‌یه‌ك بگرن ؟  
 بالی هێرو سه‌ره‌تا له‌ته‌ك گوران دژ به‌دانانه‌وه‌ی بارزانی بوون ، میدیاكانیان به‌گرخست و په‌رله‌مانتاره‌كانیان جولاند بنه‌رێنینن  ، به‌لام كه‌گه‌یشتنه‌ مرزای  حزبی و كه‌سیتیان ،   ئیستا سه‌ری ره‌ش و قه‌لاجولانی ٢ مورده‌كه‌ن ؟
 بالی به‌رهه‌م و كۆسره‌ت كه‌هه‌ستیان كرد  پارتی له‌گه‌ل مالی تاڵه‌بانی نزیك بۆته‌وه‌  ده‌ستیان به‌هه‌ره‌شه‌كرد كۆسره‌ت  ره‌سول وتی كه‌س بۆی نیه‌  گازی جه‌مجه‌مال ببات و ده‌بێت سیسته‌م په‌رله‌مانتاری بێ  كه‌جی دوایی به‌قودره‌تی قادر له‌ته‌ك بارزانی دانیشت و خۆشبه‌ختانه‌ یه‌كه‌م جار بوو میدیای پارتی نوسیان جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم !؟ به‌رهه‌م سالحیش  ده‌ستی به‌له‌به‌ركردنی جلو به‌رگی  ئوپزسیۆن بون  و خه‌می میلله‌ت كردوه‌ تا ده‌گاته‌ كارتی سیاسی خۆی   هه‌رجه‌نده‌ باله‌كه‌ی به‌رهه‌م له‌ده‌زگای باس و  كوردستان ٢٤  پارتی ، ده‌رشینه‌وه‌ ؟ 
سه‌عدی پیره‌ی فایلدار ،  تادوێنی دژ به‌پارتی قسه‌ی ده‌كرد ، كه‌جی ئه‌مرو باوكه‌ڕۆیه‌تی بۆ مناله‌كه‌ی نێجیر كه‌مامۆسته‌كه‌ی موجه‌ وه‌رناگرێ ؟ وه‌ ده‌یگوت ماره‌وه‌دان ، بارزانی ٤ جارله‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌ری ره‌ش ، كورسیه‌كه‌ی هه‌راج كرد،  كێ  ده‌یه‌وێ   !؟ كه‌س نه‌بوو بۆیه‌ شافلخیری بۆخۆی كرده‌وه‌ ؟ 
ئازاد جوندیانی له‌ ستون نوسی  ده‌وله‌تی كوردی خه‌ونی شاعیرانه‌ی كوردستانی نوێوه‌ بۆ    بابه‌ت نوسی  باس نیوزی پاراستن له گرنگی بونی راگه‌یاندنی  ده‌وله‌ته‌كوردیه‌كه‌ی  بارزانیدا!؟
 مه‌لا به‌ختیاری  سوێندخۆری (به‌ئارام ) كه‌چی ئیستا بۆته‌ ریكلامه‌كه‌ری بارزانی  و سوێند ده‌خوات به‌ ئارام   یه‌كیتی پاره‌ی نه‌وت نادزێ  ؟ 
  ئه‌و یه‌كیتیانه‌ به‌حزب و به‌رپرسه‌كانیانه‌وه‌  برا ڕۆ چه‌نده‌ درۆزن و دوڕون؟   ده‌لێیی له‌ بازاری دۆلار  سه‌همی  بازرگانی  پارتی دان؟  یه‌ك له‌دوای یه‌ك   خۆیان و شه‌هید و مێژوه‌كه‌ی شاخیان  به‌رامبه‌ر پارتی و خاوه‌ن شكۆكه‌یان ( بارزانی )   هه‌راج وسوك ده‌كه‌ن  !؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە