وه‌همى گه‌ل و حه‌قيقه‌تى ده‌سته‌ڵات!
Wednesday, 27/01/2016, 23:12
به فاكتى مێژوويى, به‌واقعى دۆخى ژينگه‌ى ئێستا و چه‌ندين ساڵه‌ى تڕه-كه‌ڵه‌كى ژێرخانى"دام وده‌زگا"ى بن-ده‌ستى "مه‌شروعێت"ى ده‌سته‌ڵاتى نه‌ست خێڵه‌كيى سياسيى, حه‌قيقه‌تێك هه‌يه بئ چه‌ندوچوون, تڕه-كۆڕبه‌ستن, زڕه- تيتا-تێته (teêt-à-teêt__گفتوگۆى دووكه‌سيى), حيوار و مۆنۆ-حيواربازيى ڕۆتين ماس-ميديايى له‌ماوه‌ى ڕابردوودا سادقانه سه‌لمێنراوه, به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئێستا, دوور و نزيك, له‌ده‌ره‌وه و له‌ناوه‌وه‌ى كۆى مه‌نزومه‌ى له‌وه‌ڕگاى حيزب, هه‌مووان پێكه‌وه تف له ژينگه‌ى وه‌زعه سياسيى-ئابوورييه‌كه‌ى پاشه‌ڵى سه‌ره‌وه‌ى ده‌سته‌ڵات ده‌گرن; پۆست-هه‌ڵبژاردنى ديموكراسييانه‌ى هاو-سنعاتبووى جۆرى ژينگه‌ى سياسيى جئ- ده‌سته‌ڵاتيان, هاوكات ئه‌وانيش ئێستا ڕه‌خنه له وه‌زعه‌كه ده‌گرن و نه‌زيفى ئه‌ندرۆجين(androgen)ى هه‌رزه-نێرينه‌ى ئه‌وكاتيان به كۆمه‌ڵێك ئينشائێتى ده‌سته‌واژه و قسه له كامپى وسڵخانه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى كه‌مينه‌يه‌كى گه‌لدا ڕيتۆريكيى ئێستا پارسه‌نگ ده‌گرن, زۆرينه به‌تێكڕا يان ده‌بێت خۆيان له‌و حه‌قيقه‌ته غه‌شيم بكه‌ن يان ئيدى خۆيانى له‌گه‌ڵدا دژده‌كه‌نه‌وه, ئه‌ويش ته‌نيا ئه‌م ڕاستيه‌ى خواره‌وه‌يه:
ده‌سته‌ڵات لێره هه‌رگيز خۆى به خاوه‌نى هاونيشتيمانيان نه‌زانيووه; به‌رپرسيارى ئاسايشى بارى ژيانيان نه‌بووه; باكى به چۆنێتى گوزه‌ركردنى گوزه‌رانيان نه‌بووه و نيشتيمانى ته‌نيا له لێنزى خۆيه‌وه وه‌ك بنكه‌يه‌ك بۆ ئيستيسماركردنى هێزى خۆى بينيووه, له‌به‌رامبه‌ردا, ميلله‌ت, به‌وانه‌شه‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ى ته‌شكيله‌ى ئێستاى ده‌سته‌ڵاتن و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌هه‌رپاساوێك بێت نزيكى گه‌ناوى ده‌سته‌ڵات ببوونه‌وه, به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ميشه هانايان بۆ شێڵته‌رى ده‌سته‌ڵات هێناوه, كلكه‌فرتێيان بووه به‌دوايدا و خۆيان به‌خاوه‌ن ماڵى هێزى تايبه‌تى زانيووه, وه‌ك ئه‌وه‌ى قۆناغى دوابه‌دواى فۆڕمه‌له‌بوونى ديموكراسييانه‌ى هێزى, ده‌سته‌ڵات ئيدى به‌شێك بووبێت له خزمه‌تگاى خواست و داواكاريى ميللييانه‌ى ئه‌وان, وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ڵات له‌ئه‌زه‌له‌وه زرێپۆشێك بووبێت بۆ مه‌ناعه‌ى جه‌سته‌ى زيندووى ئه‌وان, وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ڵات به‌سروشتى وه‌كيل وه‌سييه‌كى(وصي) گوێدێر بووبێت بۆ گوێگرتن له ماف و داخوازييه‌كانى ئه‌وان!
ڕاسته‌قينه‌ى كه‌مينه‌ى گه‌ل, به‌وانه‌شه‌وه كه له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گێچى هۆشيان بۆ هه‌ردوو هێزى ده‌سته‌ڵاتدار تووشى لادانى كاتى ببوو, تێكڕا گرنگه ئه‌وه بزانن, ئه‌وان ئه‌شێت بتوانن سه‌ره‌تاى يه‌كه‌م هه‌نگاوى سۆشيال-ديموكراسيى گرنگ بن بۆ هه‌ڵبژاردنى ژيانى ئۆرگانيزمييانه(organism__تاك-زينده)ى"سياسيى" ئه‌وان, به‌ڵام هه‌رگيز ناتوانن بكه‌رێكى دواتر ئاكتيڤ بن له‌نێو خسوسيه‌تى ديسكۆرسى"سۆشيال-ديموكراسيى"انه‌ى ده‌سته‌ڵاتى ئه‌وان! چونكه له‌ڕاستيدا, گه‌ل خۆى هه‌ميشه به‌شێكه له ژيانى ده‌سته‌ڵات, به‌ڵام ده‌سته‌ڵات هه‌رگيز به‌شێك نييه له ژيانى گه‌ل.
سه‌رئه‌نجام, زۆر گرنگه, ئيدى تاك ڕاسته‌قينه ده‌ست له ژيانى سياسيى-كۆمه‌ڵايه‌تيى غه‌ريزه‌يى-تاكخوازيى خۆى هه‌ڵبگرئ و, ئۆرگانيزه‌كراو(ized –organ__هاويه‌كخراو) خواستى پێكه‌وه‌يى گشتييان دوورمه‌ودا كه‌ناڵيزه‌بكه‌ن. بيريان بێت, ئه‌وان چيدى ئاژه‌ڵێكى عه‌قل-غه‌ريزه‌يى كاتيى هه‌ڵپه‌كار نين, به‌جۆشبوونى زه‌مه‌نى غه‌ريزه‌يان ميكانيكييانه, له‌گه‌ڵ ئاوه‌زى خۆويستييانه‌ى ده‌سته‌ڵات, له ساته‌وه‌ختێكى كورتخايه‌ندا تاكگه‌را ڕه‌فتاربكه‌ن .
له‌كۆتايشدا, ده‌بێت ئه‌و كڵێشه (éclich__قسه‌ى سواو) ڕيتۆر-ئينشائيى شه‌عبه‌ويى زه‌رعكراوه‌ش له زهندا ده‌ربكێشرێت, كه وه‌ك "فاكت"ێك گوايه پێمان ده‌وترێت," ده‌سته‌ڵات خزمه‌تكارى گه‌له"! له‌ڕاستيدا, ده‌سته‌ڵات به‌سروشتى خۆى هيچ كاتێك خزمه‌تكار نه‌بووه, به‌پێچه‌وانه‌وه, ئه‌و هه‌ميشه له‌لايه‌ن گه‌له‌وه خزمه‌تكراوه. ئێستا, ئه‌وه ئه‌ركى له‌مێژينه ڕاسته‌قينه‌ى گه‌له ئه‌و بكاته خزمه‌تكارى خۆى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست