کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاپۆڕی مێژووی کورد لە قوڕ چە قیوە!

Wednesday, 27/01/2016, 22:55


" کاتێک کێشەی کورد پاپۆڕەوانی عەشیرەی بارزانی وتاڵەبانی بن لە قوڕی بێبەختی ونەهامەتی دەچەقێ وازووناگاتە کەنارەکانی رزگاری"
جوغڕافیای خاکی کوردستان بەدەستی دەسەڵاتدارانی سیاسی ونێونەتەوەیی لە کاتی خۆیدا کرابە دووبەش وپاشان چوار بەش. هەربەشێک درا بە پاسەوانی بەردەرگای ئیمپریالیستەکانی خێر نەخوازوبێ موڕاڵ. دەردی کوردهەریەکودووهەزار نییە. تاکی کورد وافێر کراوە هەربڵێ، هەرچی بەسەرماندێ لەدەست داگیرکارییە ! هەرنەهامەتیەک کە تووشمان دەبێ هی فارس وعەڕەب وتورکە !
  هەرنەتەوەیەک خۆی لە کێشەکانی ناوخۆی خۆی بدزێتەوە وخۆی بەدوورڕاگرێ و خۆی لە قەرەیان نەدا رێک وەک کوردی بەسەردێ نموونەی هەرە بەر چاو ئەوبارودۆخەی ئێستێ باشووری وڵاتە. بارزانی دەوڵەتی کوردی لە سەر پووش وپەڵاشی سیاسی پێک دێنێ کە بەرگەی بزووتێکی بچووک ناگرێ ! ئەو ئاڵایەی کە ناوی ناوە ئاڵای کورد، لە باکوری وڵات لە سەر حێسێبی ئەو ئاڵایە کورد تووشی کوشتار بووە، ئۆخلۆکڕاتێکی وەک بارزانی وادەزانێ کوردوستان تەنیا هەلێروئەو چەند حەوزێکە کە دروستی کوردوە، لە سەرڕاپرسی چەند بەشی دیکەی وڵات ئەو ئاڵایە بە زۆری بە سەرماندا دەقەبڵێنی؟ دیاری کردنی ئاڵو سرودی نەتەوەیی لە چەنگی عەشیرەیەکدا نییە. گەنجەکانمان پۆل پۆل کۆچ دەکەن! کەچی باسی ئاڵام بۆ دەکەن کە نابێتە نان وئاوویاسا ! 
سەدەی بیستمان بەڕێ کرد،بیستویەکیش ئەوە دەڕوا، دەستپێکی هەزارەی سێش ئەوە هێدی هێدی دەردەکەوێ پڕە لە بێ ئاسۆیی.کەم نەتەوە بینراوە بەقەرای کورد خوێنی لێڕژابێ و نەگەیشتبێتە ئامانج.شای ئێرانیان بۆ وەلاناین، شاییمان کرد و لۆغانمان گێڕا، گووتمان حیزبمان هەیە دەردەکان چارەسەر دەکەن ورۆژهەڵاتی وڵاتیش رزگاری دێ. کەچی زۆر زوو دەرکەوت حیزبو بەرپرس وەک میزەڵدانێک دەچوون کە بە فیتی بیانی فوودرابون بە سەری نووکە درزیەک هەموویان فسانەوە ولە کەمپەکاندا خەساندیانن و بەدەستی دەسەڵاتی خۆماڵی ئەوە رەبە‌ق سێ دەیە زیاترە لە کۆی سەنجەق وزڕەگوێز، گوێزان لە کۆشی خەڵک دەژمێرن.! ئەو هەزاران منداڵەی کە بە کوشتیاندان بوو بە سڵامەتی سەری خۆیان!
ژەکی شیری عەشیرەی بارزانی وتاڵەبانی تێکەڵابووە بە هەستی خۆبە دەستەوەدان سەرهیشکی.بەبێ داگیرکار ناتوانن لێوانێک ئاو بخۆنەوە.قەت نەمزانی بەرهەمی چەندساڵەی خەباتی کورد لە باشور لە کام ئاست دایە. باسی رۆژهەڵاتی کوردستانی پاش کۆمارناکەم کە زۆرم پێ شەرمە.٣٥ساڵە منداڵی خەڵکیان بەکوشت داوە، لەقسەی بێمانا هیچ شتێکی دیکە نازانن. تەنیا ئەوەنەبێ: دەڵێن ئێمە دووحیزبی سەرەکین و خاوەنی هازاران شەهیدین. بەرهەمی رەنجی شەهیدانیش لە کوێیە بڕۆن لە خۆیان بپرسن؟!
شایی دونیامان بەوە بوو، کە سەددامیان بۆ لابردین، کەچی لە ترسی مار تووشی دووپشکی دووسەری دەسەڵاتی کورد هاتین، ئەوە رێک ٢٤ ساڵە نە دێنە پردێ، نە دێنە بازێ. کا مەسعود بۆ پاراستنی سەرۆکایەتی خۆی ئۆقرەی لێهەڵگیراوە. بەر دەرگا نەماوە نەچێ، گزەی سیاسی نەماوە پەنای بۆ نەبا.جەلال تاڵەبانیش وەک ڕێوی هەر توولەکان داوێ وخۆی لە نەخۆشی داوە کەچی بۆ پرسە ئەستەمەکان دەچنە لای وی.کۆمەڵگایەک کە بە ئیشارە وئاماژەی دەستودەمولووتی تاڵەبانی رزگاری بەدەست بێنێ ئەوە حاڵورۆژی دەبێ کە پۆل پۆل گەنجەکانی روو لەهەندەران بکەن. پاشآن کورد باسی ئیستالین ومووسولینی و،،،،،،،،.دەکاو دەڵێ دیکتاتۆڕ بون.، ماوەیەک لە وەی پیش،
 حکومەتی،،عێڕاق وئێران،، لە شاری هەولێر لەسەر پاراستنی سنورەکانیان کۆبونەوەیان بەڕێوە بردوە! بۆ چی لە شاری شاری هەولێر زۆر سەیرە !؟ .دەسەڵات لە باشوور دەڵێ دەوڵەتی کوردی ماوە رابگەیەنین، وڵات پڕە لە شەریکە و کۆمپانی وکۆنسول و،،،،،،،. هەرێمیش بە شیوەی فدڕاڵی بەڕێوە دەچی. ئامریکا و هاوپەیمانانیش دۆستی ئێمەن! ئەوە ئێمەین شەڕی داعش دەکەین.وسەدان بابەتی دیکە. کە چی جەوهەری ئەوکۆبونەوەیە بۆ پاراستنی سنورەکان، زۆرتر بە خاتری ئەو حیزبانەی رۆژهەڵاتە کە نەکا لە کەمپەکاندا داڕژێنە سەر سنورەکان وهەمیسان گرفتی شەڕی چەکداری بژێتەوە. خاڵی گرینگی ئەو کۆبونەوەیە زۆر ئاشکرایە. لەراستیدا، عەشیرەبارزانی وبنەماڵەی تاڵەبانی بوون کە بەرپرسانی سەربازیان بانگی هەولێر کردوە، بۆ ئەوەی کە متمانە بدەنە عێڕاق وئێران وپێیان بڵێن: ئێوە نیگەرانی حیزبەکانی رۆژهەڵات مەبن.لەبەردەستی خۆماندان! بەڵام ئێوەش سەرۆکایەتی ئێمە قەبوڵ کەن. یانی ئێمە زیاتر دەبینە پارێزەری سەر سنور هەتا ئێوە.! پرس لێرەدایە، بەغداو تاران دوو ناوەندی دەسەڵاتن بۆ ناچن بۆ خۆیان لەوێ بڕیار بدەن؟ چون ئەوان دەزانن پیشەی ئەو جوتە ملهوڕە تەنیا گزیریە بۆ بیانی.
هەتا عەشیرەی بارزانی وبنەماڵەی گەندەڵی تاڵەبانی لەسەر رووپەڕی خاکی باشوور خاوەن دەسەڵات بن هەر ئەوە رۆژگارمان دەبێ و کورد قەت ناگاتە ئامانج. هەتا حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کەمپەکاندا بن کورد ناگاتە ئامانجی خۆی لەو بەشە لە وڵات. بۆیە لە رابوردووشدا دەرکەوتووە کە مێژووی ٢٩سەرهەڵدانی کورد کام دیاردەیەکی سیاسی وئەرێنی بۆ کورد تێدابووە.؟ کێشەی کورد کاتیک پاپۆڕەوانی عەشیرەی بارزانی وتاڵەبانی بێ لە قوڕی بێبەختی ونەهامەتیدا دەچەقێ ووازوو ناکاتە دەریای رزگاری.سەرۆکێک کە شەورۆژ بیرلە وەرگرتنی چەکی قورس بکاتەوە لە زلهێزەکان وبۆ ئەوکارەش داوای گەڕەنتی بکا لە کوێ دەتوانێ داهاتوویەکی رون بۆکۆمەڵگای کوردستان وەدی بێنێ! کوا دەسکەوتی سەفەرەکانی بارزانی بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی؟ بەرپرسانی خاوەن ویژدانی گەلانی دیکە لە هەندەران داوای پێشکەوتنی زانست وزانکۆوئامرازی هەمەجۆرەی سەردەمیانەدەکەن بۆ خەڵکی خۆیان دەکەن بەرپرسی کوردیش داوای چەکی قوس دەکا بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی. کە تەنیا مەرگ وماڵوێرانی بەدوای خۆیدا دێنێ! ئەو پێشمەرگانەی کە چەکیان  فرۆشتووە تا خۆیان رزگار کەن وبێنە هەنەدەران ئەگەر وەڕاست گەڕآوە ، ناکاتە یەک لە سەتای ئەو چەکانەی بەرپرسەکان فرۆشتوویانە. بەو شێوەیە دەخوازن سەر لە خەڵک بشێوێنن.

سندوقی کوردستانپۆست لە هەندەران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە