سه‌ر قهپاغهكانی مهنجهڵهكهی بارزانی
Wednesday, 27/01/2016, 17:04
ئه‌مجاره به‌فریش گری گرت، دروشمی یه‌كێیه‌تی ساڵی ١٩٨٤بوو بۆ داستانی گرتنی ریزێك ره‌بایه‌ی سه‌ر چیای دابان.
ئه‌مرۆش هه‌مووتان بۆ سه‌ری ره‌ش گرتان گرت هه‌رچه‌نده رۆژه‌كه‌شی سارد بوو..
(په‌ندێك هه‌یه ده‌ڵێ: مه‌نجه‌ڵ گه‌را تاسه‌ر قه‌پاغه‌كه‌ی خۆی دۆزیه‌وه)
هه‌ڵبه‌ته پێش ئه‌وه‌ی باس له‌م دوو سه‌ره قه‌پاغه بكه‌ین،ده‌كرێ سه‌ر قه‌پاغه لالووتهكانی تریش بهێنینه زمان..
یه‌كه‌م : سه‌رقه‌پاغی گۆران ، پاش ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه‌ی پارتی پێیكردوون، هێشتا به فه‌رمی نه‌یانتوانیوه كشانه‌وه‌ی خۆیان له په‌رله‌مان و حكومه‌ت رابگه‌یه‌نن، ئه‌مه چی ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ ئێوه به‌جێ ده‌هێڵم..
هه‌موو لێدوانه‌كانیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ناكه‌ن پێش گه‌رانه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بۆ په‌رله‌مان و گه‌رانه‌وه‌ی وه‌زیره ده‌ركراوه‌كانیان.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه بۆته خه‌ون و خولیایان، چش له قه‌یران و گه‌نده‌ڵی و بێ مووچه‌یی و كۆچی خه‌ڵك و ده‌یان كاره‌ساتی تر..
دووه‌م: كۆمه‌ڵیش گوایه پرسی كشانه‌وه‌یان له حكومه‌ت تاوتوێ ده‌كه‌ن، نازانم ئه‌م تاو توێیه كه‌ی توێ .. توێ ده‌بێت.
كۆمه‌ڵ زیره‌كانه یاری به‌كات ده‌كات، ده‌یه‌وێ بزانێ ره‌وتی ناره‌زاییه‌كانی خه‌ڵك به كوێ ده‌گات؟؟
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌رفه‌تێكدا ببێته میراتگری ئیسلامیه‌كانی تری سه‌ر به یه‌كگرتوو كه خه‌ریكه هێدی هێدی له‌ناو جامانه سوره‌كه‌ی بارزانیدا نه ده‌نگیان دهمێنێتوو نهرهنگ.
سێهه‌م:بۆ یه‌كگرتووش هیچ پێوست ناكا بوترێ..باجێكی گه‌لێك گه‌وره تر ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له ده‌ڤه‌رری بادینان.
چواره‌م : بۆ یهكێیهتیه حه‌یاته‌كه‌ش بۆ خوێن سه‌وزه‌كانی ناو ده‌ماره زه‌رده‌كانی پارتی..
ئه‌مجاره به جه‌ماعی چوونه‌وه حزوری سه‌رۆكێكی ئێكساپایهری تژی له خیانه‌ت و رۆژ ڕه‌شی بۆ كورد.
ئه‌و ماوه‌یه به هۆی كێشمه كێشمی نیوان باڵه‌كان ئه‌گه‌ری نزیك بوونه‌وه‌ی باڵێك له باڵێكی تر، هه‌رچه‌ند هه‌رگیز له یه‌كتری دوور نه‌بوون، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین نزیكتر. هه‌میشه‌ش باڵی ده‌ست ڕۆیشووی یه‌كێیه‌تی ئه‌وانیان به‌م نزیكایه‌تیه تۆمه‌تبار ده‌كرد!؟
به‌ڵام دوا به‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی باڵی ده‌ست و قاچ رۆیشتووبۆ سه‌ری ره‌ش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌ب سیاسی پارتی..ده‌رگای مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێیه‌تی به رووی هه‌مواندا كرده‌وه له سلێمانی.
جارێكی به‌ناو نه‌یاره‌كان له باره‌گای مه‌كته‌ب سیاسی به شه‌وق و زه‌وقه كۆبوونه‌وه و ده‌ستله‌ملانێی یه‌كتری بوون، هه‌ڵبه‌ته ته‌وقه كردنه گه‌رمه‌كه‌یان ته‌وقێكی قایمتره بۆ گه‌ردنی خه‌ڵك به گشتی و خه‌ڵكه دلسۆزهكهی ناو یه‌كێیه‌تی.
به‌كۆی ده‌نگ به بارزانیان راگه‌یاند ئێمه ته‌وای باڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه خزمه‌ت جه‌نابت ، تۆ هه‌ر فه‌رمان بكه‌و ئێمه به‌سه‌ری رووت و پێ په‌تیه‌وه دێینه دیواخانهكهت. ته‌نانه ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه پارتی و یه‌كێیه‌تی كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی هاوبه‌ش دابنێن بۆ بازرگانی نه‌وت و غاز‌و هتد..بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك تێگه‌یشتنی زیاتر هه‌بێت..هه‌ر دوو رۆژ پێشتریش نه‌جمه‌دین كه‌ریمی بازرگانی نه‌وت له كه‌ركوك له سه‌ری ره‌ش بوو.
په‌یامه‌كه‌ی یه‌كێیه‌تی زۆر بێ پێچ و په‌نایه فه‌رمان له بارزانی جێ به‌جێ كردنیش له‌لایه‌ن ئه‌وان.
كێشمه كێشمی باڵ و به‌رژه‌وه‌ندیش بێگومان درێژه‌ی ده‌بێت، ره‌نگه كاڵتر بێته‌وه گه‌ر فریا بكه‌ون.
كه‌واته هاتینه‌وه سه‌ر هه‌مان تاس و حه‌مامی جاران.
ئێ كه‌وابوو :گه‌ر چاره‌سه‌رێك هه‌بێت ده‌بێ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سه‌ری مه‌نجه‌ڵانه بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست