کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كه‌ی كادیری یه‌كیتی هه‌لویستیان دژ به‌تاوانی حزبه‌كه‌یان هه‌بووه‌ !؟

Wednesday, 27/01/2016, 11:05


 
باس له‌وه‌ده‌كرێ جه‌ماوه‌ری یه‌كیتی له‌جاو پارتی  {هوشیار و زیندوتره‌ } به‌لام ٢٥ ساله‌ هه‌رگیز هه‌لویستێكی زیندو هوشیارانه‌ی  ئه‌ندامانتان لێ بینیون !؟ .   له‌٩٢ كه‌هیشتا بونی شاخیان لێده‌هات ، یه‌كیتی و پارتی یه‌كه‌م بریاری په‌رله‌مانیان دژی پكك دا، یه‌ك په‌رله‌مانتاریان دژنه‌ بوو ؟ یه‌ك كادیری نه‌ك ده‌ستی نه‌كێشایه‌وه‌ به‌لكو ئیدانه‌ی جاشایه‌تی حزبه‌كه‌شیان  بۆ پێش سوپای توركیا نه‌كرد!؟ .ئه‌مه‌ له‌ سالی ٢٠٠٠ دوباره‌ بۆوه‌ ته‌نانه‌ت شاعیریكی وه‌ك شێركۆ بێكه‌س له‌رادیۆیه‌كی كوردی له‌ستوكهۆلم له‌وكاته‌ی حزبه‌ی له‌گه‌ل سوپای توركیا دژی پكك ده‌جه‌نگا دژ به‌پكك لێدوانی قێزه‌وه‌نی ده‌دا   .  له‌هینانی ئیران ١٩٩٦ ، له‌تیروره‌سیاسیه‌كانی وه‌ك شه‌هید حه‌مه‌ حه‌لاق و١٣ هاوریی كه‌به‌دیلی گرتیان و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی فاشیانه‌یان دابون ،دواتر هه‌مویان تیروركرد ، باره‌گای كۆیه‌یان تالان كرد و بواریشیان نه‌دان  پرسه‌ دابنین .... یان تیروری  مامۆستا ئه‌مینی جوتیاران ، كاوه‌ گه‌رمیانی ... له‌و هه‌موو گه‌نده‌لی و مافیابونه‌ی حزبه‌كه‌یان ...كه‌ی كادیرێكی بوێرانه‌ له‌میدیاكان داقسه‌یه‌كی كردوه‌ وده‌ستی كێشاوه‌ته‌وه‌ ؟
به‌لام وه‌ك گوته‌ دێن باسی ماركس و لینین و  ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییت له‌گه‌ل ده‌كه‌ن !؟ لێره‌دا قسه‌مان له‌سه‌ر ده‌ستكێشانه‌وه‌ی سه‌دان كادیرو ئه‌ندامی گوران نیه‌ ، كه‌له‌پرۆسیه‌كی سیاسی جیابونه‌وه‌ به‌لكو سه‌رنجه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كاتێك تاوان و هه‌له‌یه‌كی ستراتیژی حزبه‌كه‌یان روده‌دا كاریگه‌ری و هوشیاری ئه‌و كادیرو هه‌وادارانه‌یان له‌كوێ ده‌وه‌ستێ پاشه‌كشه‌ به‌حزبه‌كه‌یان بكه‌ن ؟

 جه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر بابه‌تێكی د پشتیوان عه‌بدولام له‌سه‌ر فه‌رمانده‌ی تیروركراوی یه‌كیتی  ڕێباز  بلاوكرده‌وه‌ كه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی له‌وه‌ چرببۆوه‌  ، منالیكی ٤ سالی برینداری پكك  له‌نه‌خۆشخانه‌   ئامێری هه‌ناسه‌دانی له‌سه‌ر هه‌لگرتبوو به‌مه‌ش شه‌هید ببوو   به‌ده‌یان كادیری هه‌لپه‌رستی یه‌كیتی هه‌ره‌شه‌ و جوێنیان پێده‌دام .به‌لام ئه‌وه‌ی   بریاری  ده‌یان فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی یه‌كیتی وه‌ك رێبازی داوه‌ نه‌ك هه‌لویستیان به‌رامبه‌ری نیه‌ ، به‌لكو به‌رپرسه‌كانیشیان له‌به‌رجاوی ئه‌و بنه‌مالانه‌ ده‌م و جاویان ماج ده‌كه‌ن   و كرنۆشیان بۆده‌به‌ن و ده‌نگیان پێده‌ده‌ن و هه‌لویستیكیان  نیه‌  !؟ . وه‌له‌ هه‌لبژاردنی٢٠٠٩ ده‌نگیان به‌بارزانی دا و له‌ ٣٠ حوزه‌یران كردیانه‌وه‌ سه‌رۆك وائیستاش ٣٠ حوزه‌یرانێیكی تر تومار ده‌كه‌نه‌وه‌  و ئوكه‌ی كۆده‌تاكه‌ی پارتی ده‌كه‌نه‌وه‌ و كۆمه‌لگا وه‌ك رێكه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌ نه‌فره‌تلێكراوه‌ كۆنه‌كه‌ به‌ره‌و كاره‌سات ده‌به‌نه‌وه‌، ئه‌رێ  كاردانه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یان له‌كوێیه‌  ؟ تاله‌بانی جوه‌ سه‌رگۆری بارزانی داوی لێبوردنی كرد، هه‌موو حزبه‌كه‌ی به‌قوربانی كورسیه‌كه‌ی كرد ، دنیایه‌ك منالی سیاسی بنه‌ماله‌كه‌ی له‌پێگه‌ سیاسی و ئیداریه‌كان توند كرد ... كه‌جی كادیری یه‌كیتی هه‌ر مامه‌ مامه‌یتی  ؟ 
یه‌كیتی به‌ناوی دژایه‌تی  بنه‌ماله‌بونی  مالی بارزانی  هه‌زاران كوره‌ هه‌ژاریان به‌كوشت دا ؟ دوایی خۆیان بونه‌ حزبی بنه‌ماله‌ ؟ به‌ناوی جه‌پبون هه‌زاران كه‌سیان له‌ شۆڕشی نوێ به‌كوشتدا كه‌جی به‌رپرسه‌كانیان بونه‌ته‌ سه‌رمایه‌دار ومافیا ؟ ئه‌رێ روژێك بینیتان جگه‌ له‌بۆله‌ بۆلی پشته‌وه‌ . پۆلێ كادیری یه‌كیتی له‌سه‌ر سیاسه‌تی حزبه‌كه‌یان ده‌ست بكێشنه‌وه‌ و ئیدانه‌ی بكه‌ن ؟  
لێره‌دا نمونه‌یه‌ك ده‌هینمه‌وه‌  ٢ هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید  خانویێكی بێ جاوه‌روانیكردن وه‌ك خه‌لكی ئاسایی  له‌ سه‌ندیكای كرێكاران وه‌رگرتبوو به‌ومه‌رجه‌ی دوای ته‌واوبونی پله‌ی وه‌زیریه‌كه‌ی راده‌ستی ده‌كاته‌وه‌   ، به‌٣ روژ ٩٦٠٠ ئه‌ندامیان ده‌ستی كێشایه‌وه‌ بۆیه‌ سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانیش له‌ترسی جه‌ماوه‌ری حزبی و ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ده‌ستی كێشایه‌وه‌ ، ده‌زانم ده‌لێن به‌رواردی كوردستان و سوید ناكرێ ،  به‌لام  ئێمه‌ش ده‌لێین  له‌سه‌ر بجوكترین گه‌نده‌لی هه‌لمه‌ده‌ن وه‌ك سوید ،  به‌لام ناشكرێ خۆت پێ  مروڤی هوشیار و زیندوو  بێ  !! له‌سه‌ر  ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی حزب و ده‌سه‌لاته‌كه‌شت هه‌لویستیكت نه‌بێت  ؟ به‌راشكاوی بلێم    جه‌ماوه‌ری پارتیم پێ راستگۆتره‌ له‌یه‌كیتی ،   جونكه‌ ئه‌وان  به‌ ئاشكرا ده‌لین ئێمه‌ كۆیله‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانین به‌لام یه‌كیتیه‌كان دێن به‌هات و هاوارو قسه‌ی بریقه‌دار ده‌یانه‌وێ كۆیلایه‌تیه‌كه‌یان نمایش بكه‌ن و فێل له‌خۆیان بكه‌ن ، له‌كاتێكدا هه‌ردوو گروپی سیاسی به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی حزبه‌كانیان كۆیله‌ن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە