پێناسه
Tuesday, 26/01/2016, 13:42
من خۆم خه ڵکی ووڵاتێکم
ژێر زه وی یه که ی هه موو نه وته
هه ژاری و ڕه ش و ڕووتی به رهه م دێنێ
له سایه ی سه رۆکی دزو سیاسه تی چه وته
ئاوو خاك و ئاسمانیشی فرۆشراوه یان تاپۆیه
له سه ر مافیاو ناکه س به چه و چه ند ده م ڕووته
بۆ مناڵانی هه ژاران و لاو و پیرو په ك که وته شمان
ووشکه ساڵی و نه هامه تی و گرانی یه ، ژیانی سه خته
بۆ منالانی گشت سه رۆك و گشت سه رکرده و خزمی خۆشیان
ده ست که وتێکی زۆر نایابه و وه كو پادشا ی له سه ر ته خته
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست