گاڵتهجاڕيى عه‌قڵ
Tuesday, 26/01/2016, 0:00
كلێشهيهكى ئاشكرايه, يه‌كێك له هه‌ره ڕووبه‌ره گشتيى, به‌رفراوان و ئاڵۆزه‌كانى بوارى كاركردن, به‌به‌راورد به كۆى كايهكانى تر‌ى كۆمه‌ڵگا, بيگومان كايه‌ى سياسه‌ته, كه تواناى داپۆشينى ڕووبه‌رێكى زۆر له كايه كۆمه‌ڵايه‌تيى, كلتوريى و ئابوورييه‌كانى نێو ژينگه‌ى هه‌ر كۆمهلگايهكى به بڕ و ئه‌ندازه‌ى جياواز هه‌يه. "فه‌لسه‌فه‌ى ژينگه‌ى سياسيى" هه‌ر كۆمه‌ڵگايه‌كيش, به باوه‌ڕى ساكارى من, بڕ و ئه‌ندازه‌ى جياوازى جۆرى خواستى به‌ها و ئاكارى هه‌مان بنچينهى ئهخلاقێتى تێزى ڕه‌فتارى ژينگه‌ى گشتيى هه‌ر كۆمهڵگايهكه, كه دواجار هێڵه گشتييه‌كانى ئاڕاسته‌ى كۆى ژينگه‌ى كارى كۆمه‌ڵگاى له ئاستى باڵاى گوتارى سياسيدا فۆڕمه‌له كردووه, سياسه‌ت به مانا گشتييه "پارتسازيى"ه‌كه‌ى, له‌وێدا كه جڵه‌وى به‌شى هه‌ره زۆرى كايه كۆمه‌ڵايه‌تيى, فهرههنگيى, كلتوريى و ئابوورييه‌كانى كۆمه‌ڵگا ئاڕاسته‌ى نێو چوارچێوه‌ى چهشنێتى زهنى كارى خۆى ده‌كات. له‌م ڕوانگه‌يه‌وه, نه‌ستى ژينگه‌ى"ميتۆدى سياسيى" ئه‌م ناوچه‌يه‌ش بهشيوهيهكى گشتيى هه‌ڵگرى هه‌مان تێزى كلتوريى- سۆسيۆلۆژيى هاومهنزڵييه, به‌ڵام به‌جۆر و پێگه‌ى تايبه‌ت به خۆى. فۆڕمى باو و زاڵ له نه‌هجى ژينگه‌ى سياسيى تهقليديى ئه‌م ناوچه‌يه جۆرى پێكهاتووى مێژووى عورفێتى جوگرافياى كلتوريى-كۆمه‌ڵايه‌تيى سياسيى ناوچه‌كه‌يه و, پارته سياسييه‌كانى باشور ديسانه‌وه به بڕ و ئه‌ندازه‌ى جياواز نمايندهى جۆرى پێكهاتووى ميژووى ته‌كه‌تولاتى ده‌كه‌ن له فۆڕمى ده‌م و لغاوى ليبڕاڵ- مۆدێرنيدا!
له‌م باره‌شدا, هه‌رجۆرێك تهريب هاڕمۆنيابوونهوه, پێكهاتنه‌وه و هاوئاوێزانبوون له‌گه‌ڵ نه‌ستى نه‌ژادى جێكهوتى مێژوويى-كلتوريى سۆسيۆلۆژيى تهقليديى ناوچه‌كه ئاكام بهنيشتيمانبووى ئێستاى ديوه‌خانى حيزب و ههتيوباربوونى مهرجهعێتى ڕاسته‌قينه‌ى نيشتيمانى گه‌له; بهسهفقهبوونى سهفسهتهى بن-كه‌لاكى شيعارى"ليبراڵ-كوردايهتيى" بنده‌ستى دۆنه-ڕانتخۆرهكانى ئيماره‌تى كۆزانۆسترا(Cosa Nostra__ڕێكخراوى مافيا)ى نه‌وتيى و زيادبوونى حه‌جمى پترۆ-مروج پانێليست- ميدياشۆ "ده‌م وپل زهيتيى"ه‌كانى ده‌ورى حيزبه; بهميحوهربوونى حيكمهتى"ڕجولێتى" ڕۆڵى پياوانى حيزب له "نيشتيمانچێتى"دا و دواجار ئۆتۆ-حاشيهبوون(marginalization-auto)ى ده‌سته‌ڵاتى "مئ-گه‌ل"ه.
فريكوێنسى هاوكشانى ئه‌م دۆخه‌ش مێژوويى-سۆسيۆ-كرده‌يى ئينعيكاسييه( انعكاسي__reflexive) و, له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى"ڕه‌چه‌ڵه‌كى ئاسۆيى و ستنويى" كۆمهلايهتيى-سياسيى ئابووريى كۆمه‌ڵگاى داڕشتهبووى بن-ده‌ستى هه‌ردوو هێزى ده‌سته‌ڵاتدارى زه‌رد و سه‌وز, وه‌ك ههلبژێردراوى زۆرينه‌ى نوينهرايهتى ديموكراسييانهى گه‌ل, له‌رابردوو, ئيستا و ئاماژه‌ى داهاتوويهكى پتريش ديموكراسييانه هاونوێنهرايهتى زه‌قى ده‌كه‌ن!
ئێستا, مشتێكى كه‌م له مێژووى خهروارى كۆى گاڵتهجاڕييهكانى به‌رووبوومى عه‌قڵى ئينسانى ژينگه‌ى ئه‌م ناوچه‌يه هه‌ر لێره‌وه‌يه: تۆى زهنگرتووى بايۆ-ژينگه‌ى ئهقواڵى حيزب, كاتێك له ڕابردوو, ئێستا و ئاماژه‌ى داهاتوو, بڕيارت داوه هاوقاڵبى بونيادى حه‌جمى ئێستاى كۆ-هێزى ده‌سته‌ڵات بيت, هاولينك و هاوسۆزى دۆن و به‌گزاده سهفقهچييهكانى بيت, له سايه و ساباتى ڕێكخراو, ده‌زگا و ناوه‌نده تايبهتيى و گشتييه‌كانى( "حكومه‌ت", قاوشى گشتيى حيزب__هه‌ردوو هێزى ده‌سته‌ڵاتدار) به‌رخۆر, كرێخۆر و نشينخۆرى بيت, له ميدياشۆوه تهسويقچى بازاڕى پۆپۆليستييان بيت, ستوننووس, نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسى سايت و بڵاوكراوهكانيان بيت, چۆن ده‌كرێت ڕيشه‌ى بن-ڕه‌خنه‌تان بۆسه‌ر پێكهاتنى هه‌ژموونى هێزى ده‌سته‌لاتى يه‌كدى( ڕه‌خنه‌ى كادر, موچه‌خۆر, دۆست و هه‌وادارانى هه‌ردوو هيزى ده‌سته‌ڵات له‌سه‌ر يه‌كتر) و, ڕيتۆريكاى هۆشدار-واعزييانهى بۆرژوا-ڕه‌فتارتان_( ئه‌مڕۆژانه, ناكرێت چه‌مكى بۆرژوازێت هه‌ر ته‌نيا له چوارچێوه‌يه‌كى كلاسيكيى ئابووريى ماددهگهرادا گۆشهبهند بكرێت, به‌ڵكو دهشتوانريت زياتر له مه‌دلول و مێتافۆڕێكى له‌ئاست نه‌ستى ڕهفتاخوازيى به‌رگى ئينسانى ئه‌مڕۆى پۆست-مۆدێرنه‌شدا هه‌بێت: ڕه‌فتارى توێژى به‌ناو "ڕۆشنبير"ى كۆمه‌ڵگا وه‌ك نموونه) بۆ بزواندنى نه‌ستى شه‌قام به ڕۆحێتێكى خۆنهويستانهوه ساغهڵهم له‌م نێوانه‌دا فهرمايشت بكرێت?! چۆن ده‌كرێت ڕيتۆرى جۆرى ئينشائێتى ژينگه‌ى "خهمخۆريتان" له‌مه‌ڕ بارودۆخى سياسيى-كۆمه‌ڵايه‌تيى ئابووريى هاوناوچهيتان ڕيشهييانه بهحهسهناتهوه گيرابێت?!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست