سبه‌ی یه‌كیتی و یه‌كگرتووله‌سه‌ری ره‌ش ده‌مامكیان به‌ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێ
Monday, 25/01/2016, 18:27
بارزانی داوه‌تنامه‌ی بۆ كۆمه‌لێك پارتی سیاسی موله‌تپێدراو به‌ناوی سه‌رۆكی هه‌رێم ناردوه ، كه‌بینه سه‌ری ره‌ش و له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان گفتوگۆ بكه‌ن... تائیستا گوران و حزبی ئاینده و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ره‌تیان كردوته‌وه ، كه‌به‌شداری ئه‌و كۆبۆنه‌وه‌یه بكه‌ن ، جونكه ده‌لێن شه‌رعیه‌ت دانه به‌سه‌رۆك هه‌رێم بونی بارزانیدا . به‌لام یه‌كیتی و یه‌كگرتوو جاوه‌رێن به‌یانی زوو دابێت تا به‌دیداری بارزانی سه‌رۆكیان شاد ببنه‌وه ، قسه‌ش له‌سه‌ر شوعی و زه‌حمه‌تكێسان ناكرێ ،جونكه ئه‌و ٢ حزبه ده‌مێكه كه‌وتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هه‌لویست ,لایان حزبایه‌تی وه‌ك كار و پشه‌ی لێهاتوه ده‌وامی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌جنه‌وه ماله‌وه وه‌ك كارمه‌نده‌كانی ئایفون و سامسونگ . به‌ڵام به‌شداریكردنی یه‌كیتی ویه‌كگرتوو كه‌گوایه خاوه‌ن پروژه بون بۆگورینی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دژی دانانه‌وه‌ی بارزانی ، ده‌كه‌وێته خانه‌ی نه‌ك پاشگه‌زبونه‌وه به‌لكو دورویی سیاسیان و هه‌نگاوێكه كه له‌گه‌ل پارتی برا گه‌وره‌یان حكومه‌تێكی نوێ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك پێك ده‌هینن و دان به‌بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌نین وبه‌شدار ده‌بن له‌تاوانه‌كانی پارتیدا .... ئه‌مه‌ش ده‌جێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌خلا ق سكاندالێكی جه‌ماوه‌ری سیاسی گه‌وره‌یه كه‌هه‌ردوو حزب له‌نێو خه‌لك له‌هاوشێوه‌ی ٣٠ حوزه‌یران و ئاشبه‌تالی تاله‌بانی و یه‌كیتی بۆ پارتیه كه‌بواریان داكوردستان به‌ئاره‌زوی خۆی به‌ڕێوه ببات بۆ ئه‌وه‌ی كورسیه‌كه‌ی تاله‌بانی له‌به‌غدا به‌رده‌وام بێ . هه‌رجه‌نده باس له هه‌لویستی جه‌ماوه‌ر ده‌كرێ به‌تایبه‌تی جه‌ماوه‌ری یه‌كیتی گوایه خاوه‌ن هه‌لویستن !!؟ به‌لام من له‌شه‌ری ٩٢و ٢٠٠٠ یه‌كیتی وپككم بینیون یه‌ك كادیری یه‌كیتی جگه له‌بۆله بۆل به‌دزی ، هه‌لویستێكی تریان نه‌بوو ؟ هاوكات كادیری یه‌كیتی له‌پارتی دروزنترن ، جونكه پارتیه‌كان راستگۆیانه ده‌لێن ئێمه كۆیله‌ی مالی مه‌لامسته‌فاین و به‌لام جه‌ماوه‌ری یه‌كیتی دێت باسی جه‌پ و دژایه‌تی گه‌نده‌لیت به‌قسه له‌گه‌ل ده‌كات، به‌لام كاتێك ده‌جێته خانه‌ی هه‌لویست ، هه‌لدێ یان ئه‌وه‌تا دوڕوه خۆشی گه‌نده‌لی به‌پێی پله‌كه‌ی ده‌كات .... گه‌رنا باسه‌یر بكه‌ین ج جیاوازیه‌كی گه‌وره له‌نێوان یه‌كیتی وپارتی ماوه !؟
هه‌ردوو حزب سیسته‌مێكی بنه‌ماله و مافیایی به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن
هه‌ردوو حزب سه‌ر به‌داگیركه‌رێكن.
بۆیه له‌مه‌بدواوه ده‌مامكی دروزینه‌یان له‌نێو خه‌لك هه‌لده‌درێته‌وه ناتوانن له‌گه‌ل به‌ره‌ی خه‌لكیش خۆیان نیشان بده‌ن كه‌دژی دانانه‌وه‌ی بارزانینه و شاناز و لاهور بێن در‌و بلێن و بنوسن . هاوكات یه‌كیتی ده‌مێكه به‌كردار دانی به‌بارزانی ناوه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم ...به‌نمونه به‌شداری كۆبۆنه‌وه‌كان له‌گه‌لی ده‌كه‌ن ، میدیاكانیان بێده‌نگ كردوه له‌م دۆسیه‌وه ، قوباد و نجیر وه‌ك نوێنه‌ری ٢ بنه‌ماله تالانی هه‌رێم به‌رێوه ده‌به‌ن ، یه‌كیتی له‌گه‌ل یه‌كگرتوو ئاماده‌نینه كۆبۆنه‌وه‌ی ٤ قولی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و پارتیه‌كان ده‌مێكه باس ده‌كه‌ن كه‌ئه‌و ٢ حزبه له‌گه‌لمان حكومه‌ت پێك ده‌هینن . بۆیه ئه‌وه‌ی یه‌كیتی و یه‌كگرتوو ده‌یكه‌ن ته‌نیا فێل له‌خۆیان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن گه‌رنا به‌رونی دیاره سه‌ركرده‌كانیان شه‌وی سوری خۆیان له‌گه‌ل پارتی له‌سه‌ری ره‌ش ئه‌نجام داوه
به‌ده‌ر له‌به‌سه‌رجونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی بارزانی هاوكات زۆر بێكه‌رامه‌تیه بۆ ئه‌و هه‌موو پارته‌ی به‌ناو دنیایه‌ك دروشمیان له‌سه‌ر مافی خه‌لكی هه‌ژار له‌به‌رنامه و باره‌گاكان داوه ، به‌شداری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه بكه‌ن نه‌وه‌ك وه‌ك گوران ده‌لێ نامانه‌وێ دان به‌بارزانی بنێن تاره‌شه‌كه ئارام ده‌كاته‌وه ، به‌لكو حزبی به‌ئه‌خلاق به‌هۆی ئه‌و شكسته گه‌وره‌ی ده‌سه‌لات و سیاسه‌تی برسیكردن و نه‌دانی موجه ده‌بوایه بایكۆتی بارزانیان بكردایه ؟ به‌لام جی بكه‌ین ده‌مێكه حزبی كوردی له‌باشور زۆرینه‌یان بونه‌ته كۆمبانیا و سه‌هم وه‌رگرتن له‌بازاری دۆلاری بارزانی دا و پارتیش باش ده‌یانناسێ به‌رپرسی ئه‌و حزبانه جون به‌ده‌ستكه‌وت و فرێدانی پارجه نانێكی سیاسی هه‌رجی بیكات بێ ده‌نگیان ده‌كات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست