پشتیوان سادق، دزێک لە دەستی دادگا رزگار دەکات
Sunday, 24/01/2016, 17:05
سەلیم گەردى کارگیرى ناوچەى فەرمانبەرانى هەولێر و جیگرى بەریوەبەرى گشتى رۆشنبیرى هەولێر لە چەند رۆژى رابردوو لەلایەن دادگاى هەولێر لەسەر دزینى 100 ملیۆن دینار، کە لە بودجەی سالانى رابردوو بردوویەتی، ئەو پارەیەش تەرخانکرابوو بۆ رێزلێنان لە هونەرمەندان، ئەم بەبی ترس بۆ خۆی خواردوویەتی، لەسەر ئەمە لە دادگا داواکراوە و بەڵام نەچووە، بۆیە بەزۆر پەلکێشکراوە، بەڵام دوایی لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنىدا، کە پشتیوان سادق بۆ دادوەرەکەی کردووە، سەلیم گەردی ئازاد دەکرێت، سەرچاوەیەک لە نیو دادگای هەولێرەوە پێی راگەیاندم دەڵێت، دزینی ئەو پارەیە پەیوەندی بە خودی پشتیوان سادقیشەوە هەیە، چونکە سەلیم گەردیش بۆ خۆی بە ناراستەوخۆ شتێکی لەو جۆرەی درکاندووە، کە گوایە پشتیوان ساد ئاگادار بووە، هەروەها وەکو من لە نزیکەوە بەدواداچوونم بۆی کرد، بۆم دەرکەوت، پارەکە لەوە زیاترە و پشکی پشتیوان سادقیشی دەبێت تێدابووبێت، هەر بۆیە وا زوو دەیانەوێت ئەو خیانەت و دزییە پەردەپۆش بکەن. لە کۆتاییدا دەڵیم با خەڵکی کوردستان بزانن کە بۆچی هەرێم پارەی نییە و موچە بە فەرمانبەران نادرێت، چونکە پارە و بودجە تەنیا بەشی دزینی حیزب و ئەم بەرپرسانە دەکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست