کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مامۆستایه‌ك یه‌ك گورجیله‌ی هه‌یه‌ ده‌یفروشێ، كه‌جی بارزانی ده‌لێت بوه‌ستن ده‌وله‌ت راده‌گه‌یه‌نم !؟

Sunday, 24/01/2016, 15:50


له‌وه‌ بێ كه‌رامه‌ت و ئابروبه‌رتری هه‌یه‌، هه‌موو به‌رپرسه‌ سیاسی و ئیداریه‌كان به‌گشتی و جوت حزبه‌ ناپاكه‌كه‌ی باشور به‌تایبه‌تی به‌به‌رجاویان پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه‌ هه‌راجی گورجیله‌ی ده‌كات یان ژنێكی مامۆستا ده‌لێت، گورجیله‌یه‌كم هه‌یه‌ ده‌یفروشم، به‌شیر بۆمناله‌كه‌م و ٦ مانگ كرێی خانوو !! كه‌جی بێشه‌رمانه‌ بارزانی ده‌لێت خۆتان بۆده‌وله‌ت ئاماده‌بكه‌ن !! نیچیرڤانیش سوپاسی خه‌لكی كوردستان ده‌كات كه‌ خۆیان راگرتوه‌ و سه‌ری به‌رزیان بۆ موجه‌ شور ناكه‌ن ؟ هه‌موو حزبه‌كانی تریش له‌باره‌گاكانیان وه‌ك ده‌وام كردن ده‌جن و دێنه‌وه‌ ؟
پرسیار ئه‌وه‌یه‌ داخو جه‌ند هه‌زار كاره‌سات و دۆزه‌خ ژیانی تری ئه‌م گه‌له‌ له‌م باشوره‌ هه‌بێ میدیایه‌ك به‌دواجونی بۆنه‌كردبێ؟ به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و ٢٥ سال له‌سیسته‌مێكی مافیایی و بنه‌ماله‌یی ده‌بێت جه‌ند هه‌زار ئافره‌تی تر له‌ش فروش و تاكی كورد درۆزن و تێكشكاو بكات ؟ جه‌ند گه‌نجی تر له‌هه‌ژاری رو له‌هه‌نده‌ران بكات و له‌رێگاكان ببیته‌ خۆراكی ماسی و قاجاجاغچیه‌كان؟
له‌روداو و كاره‌ساتی ئاوا كه‌به‌رپرسه‌كان یه‌ك توز ئه‌خلاقیان هه‌بێ، كابینه‌ ده‌گورێ و ده‌یان به‌رپرس ده‌ست ده‌كێشته‌وه‌ وداوای لێبوردن ده‌كات،...به‌لام بینیوتانه‌ یه‌ك به‌رپرسی نه‌ك پارتی ویه‌كیتی به‌لكو حزبه‌كانی تریش ده‌ست بكێشته‌وه‌ ؟ لێره‌دا ده‌بل مورالی حزبه‌كانت بۆدیارده‌كه‌وێ ؟ ئه‌و میلله‌ته‌ش تا هه لویستی رادیكالانه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و حزبانه‌ نیشان نه‌دات، هه‌رده‌بێت قه‌یرانی بێموجه‌یی، مردن له‌ رێگای هه‌نده‌ران، تیروروی سیاسی و پاره‌ و مافیابونی نه‌وت و گاز با س بكات ؟
 له‌سه‌ره‌تای دوهه‌زاره‌كان كوردستانپۆست كاتێك ده‌یگوت ئه‌و ٢ حزبه‌ ناپاك و مافیان، به‌هه‌زاران خۆ به‌نه‌وسه‌ر و سیاسی ده‌یان گوت ئه‌و مالپه‌ره‌ زمان{ زبرو جوێنده‌ره‌} ؟ به‌لام ببینن ئیستا هه‌موو خه‌لك {جوێنه‌كانی} كوردستانپۆست ده‌لێته‌وه‌ ؟ بۆیه‌ هه‌ر پارتی ویه‌كیتی ناپاك و تاوانبار نین به‌لكو ئه‌وسوپایه‌ زه‌به‌لاحه نوسه‌ر و سیاسی و حزبه‌كانی تریش كه‌به‌رده‌وام پالپشتی ده‌سه‌لاتیان به‌شیوازی جوراو جور كردوه‌، یان بێده‌نگ بونه‌، خه‌لكیان ساردكردوته‌وه‌ كه‌ده‌بێت به‌زمانێكی ئه‌كادیمی مامه‌له‌ له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتێكی مافییایی بكه‌ی به‌شیكن له‌پێگه‌یشتنی ئه‌و ناپاكی و تاوانانه‌ی حكومه‌تی جوت بنه‌ماله‌ ؟
 سه‌یر بكه‌ن گه‌وره‌ترین خه‌ونی خه‌لكی كوردستان ده‌وله‌تی كوردیه‌، كه‌جی ئه‌مرو كه‌بارزانی باس ده‌كات قێزمان لێی ده‌بیته‌وه‌ . جونكه‌ ده‌زانین گه‌ر راستیش بكات ئه‌وا ده‌وله‌تێكی ئاوا ده‌بێت نه‌وه‌یه‌كی سیاسی بێره‌وشتی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی، مافیا به‌هه‌شت ئاسا ده‌ژین له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و خه‌لكه‌ هه‌ژاره‌ی كه‌گورجیله‌ی خۆی ده‌فروشێ ؟ خۆی ده‌سوتێنێ ؟
ئه‌وان باس له‌جاكسازی ده‌كه‌ن بۆفریودانی خه‌لك، له‌كاتێكدا جاكسازی راسته‌قینه‌، ئه‌وه‌یه‌ ده‌ست به‌سه‌ر مولك ومالی به‌رپرسان دابگیرێ له‌سه‌ری ه‌رش و قه‌لاچوالان و گردی زه‌رگه‌ته‌ و مالی مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانی پارتی ویه‌كیتی . 
 بۆیه‌ ئه‌مرو هه‌ر پارتی ویه‌كیتی بوون لای زۆرێكمان هاوشێوه‌ی به‌عسی بون بۆته‌ شه‌رمه‌زاری جونكه‌ كه‌حزب بیروباوه‌ری مروڤ دۆستی نه‌بوو، گه‌له‌كه‌ی جه‌وسانده‌وه‌ و سیسته‌مێكی مافیایی دروستكرد، كۆیله‌ پێ بگه‌یه‌نێ، ئایا لایه‌نگیربون به‌و حزبانه‌ ده‌چیته‌ خانه‌ی ئازادی بیروراوه‌ ؟ئایا شه‌رم نیه‌ له‌به‌رجاوی ئه‌و هه‌موو كورده‌ كه‌باس له‌كه‌رامه‌ت ده‌كات تاكی كورد له‌شی ده‌فروشی، به‌شێك له‌جه‌سته‌كانی ده‌فروشێ، دلنیاشبن گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ مافیایه‌ به‌رده‌وام بێت وه‌ك سوریه‌كان ده‌بێت گوشت پشیله‌ و سه‌گ بخون له‌جه‌ند مانگی داهاتوودا.
بۆ بینینی ڤیدیۆی ئه‌و مامۆستایه‌ی ده‌لێت یه‌ك گورجیله‌م هه‌یه‌ دەیفروشم سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆیەی سەرەوە بكه‌:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە