بۆردی حکومه‌ت و بێ متمانه‌یی هاوڵاتیان
Saturday, 23/01/2016, 20:44
ئاشکرایه هه‌رێمی کوردستان نوقمی قه‌یرانه‌کان بووه! جگه له‌و هه‌موو قه‌یرانانه‌ی که ڕووی له هه‌رێمی کوردستان کردووه، قه‌یرانی بێ متمانه‌یش سه‌رباری هه‌موو قه‌یرانه‌کانه، که بارودۆخێکی وه‌های خوڵقاندووه بۆته هۆی مه‌ترسیه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگا له ئاینده‌دا، چونکه نه حزب متمانه‌ی به‌حزب هه‌یه، نه هاوڵاتیان متمانه‌ی به حکومه‌ت هه‌یه، ته‌نانه‌ت متمانه‌یان بهحزبهکانیش نه‌ماوه، ئه‌و قه‌یرانی بێ متمانه‌ییه ناوخۆی حزبه‌کانیشی گرتۆته‌وه، نه‌ک هه‌ر له‌نێوان حزب و حوکومه‌ت و هاوڵاتیاندابێ، به‌ڵکو ئه‌و بابه‌ته لهدیاردهوه بووه به حاڵه‌ت و دابه‌زیوه‌ته ناو کۆمه‌ڵگا و ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیان، له‌شار و گوند و گه‌ڕه‌ک و کۆڵان به‌دی ده‌کرێ، ته‌نانه‌ت له‌ناو یه‌ک خێزانیشدا بوونی هه‌یه.
هۆکاری ئه‌و بێ متمانه‌ییه‌ش، ده‌سته‌ڵات و حزبه‌کانن، چونکه له‌ماوه‌ی (٢٤) ساڵی ڕابردوو له‌فه‌رمان ڕه‌وایی خۆجێیی حزبه‌کان، جگه له به‌ڵێنی درۆ و دروشم و شیعاری بێ بنه‌ماو درۆ هیچی تر نه‌بوون، له‌ولاشه‌وه هه‌رچی هاته سه‌ر بچوکترین کورسی ده‌سته‌ڵات، ته‌نها و ته‌نها خه‌ریکی خۆ زلکردن و پاروی چه‌ور و ده‌ستبردن بۆ سامانی گشتی و له‌وپه‌ڕی خۆش گوزه‌رانیدا ژیان به‌ڕێ ده‌که‌ن و مناڵه‌کانیان له قوتابخانه‌ی نمونه‌یین و خۆشیان وه‌رزانه ڕوو له ووڵاتێکی گه‌شتیاری ده‌که‌ن، بۆ سوکترین نه‌خۆشی سه‌ردانی دهرهوهدهکهن بۆ چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی، ههربهرپرسهو کۆمه‌ڵێک مشه خۆریشی لهدهورهیه که ئه‌مانیش خه‌رجێکی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌وێ، هۆکارێکی تر چاوه‌ڕوانی هاوڵاتیان بۆ جێبه‌جێ کردنی به‌ڵێنه‌کان به‌بێ ئه‌نجامی، کاتێک ده‌بینن ئه‌و هه‌موو داهاتهلهساڵانی ڕابردوو به‌فیڕۆ درا و به‌ڵام تا ئێستا ته‌نانه‌ت کێشه‌ی کاره‌بایان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌کراوه له‌ماوه‌ی (٢٤) ساڵی ڕابردوو نه‌مان دیت (٢٤) کاتژمێر به‌سه‌ر یه‌ک کاره‌بامان هه‌بێت! چۆن متمانه ده‌مێنێ، کاتێک ده‌بینن له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ر لستهو چه‌ند په‌ره‌گرافێک له پڕۆژه‌و به‌ڵێنی گه‌وره گه‌وره پێیه ئه‌وه جگه‌له به‌ڵێن و په‌ڕه‌گرافه‌کانی سه‌رجه‌م کاندیده‌کان به‌ڵام له‌کرداردا هیچ نابینرێت، ئه‌مه‌یه هۆکاری بێ متمانه‌یی که باڵی کێشاوه به‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێمی کوردستاندا.
له ئێستاشدا حوکومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌و قه‌یرانه‌کان و سه‌رپه‌ریشتی کردن و چاودێری کردنی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه داهاتیهکان بڕیاری پێکهێنانی بۆردێکی داوه که له‌سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی و هه‌ر یه‌ک له‌وه‌زیرانی کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو پێک هاتووه، به‌ڵام به‌رله پێکهێنان و ڕاگه‌یاندن و ده‌ست به‌کار بوونی ئه‌و بۆرده له‌به‌ربوونی قه‌یرانی بێ متمانه‌یی کاردانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و ڕۆشنبیران و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی لێ که‌وتۆته‌وه، چونکه پێش ئه‌و بۆرده سندوقی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کان له‌په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر درا، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت سندوقه‌که دینارێکی نه‌خرا ناوی، ژماره حسابی پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێم خرایه سه‌رناوی وهزیریری دارایی به‌ڵام جگه له (٥٠٠) ملیۆن هیچی تری تێدا نه‌بوو.
ئه‌مانه هه‌موو هۆکاری بێ متمانهیین، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانی بێ متمانه‌ییه پێویسته به‌خێرایی زۆرترین هه‌نگاوی مه‌یدانی و کرداری بنرێن، ئه‌و بۆرده وریا و زیره‌که چه‌ندین ساڵه داهات به‌فیڕۆ ده‌دات به‌تایبه‌تی سه‌رۆکی حکومه‌ت، خۆی ئه‌زانێ داهات له‌کوێیه‌و له‌کوێش به‌فیڕۆ ئه‌درێ، ئه‌بێ له‌خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکات، پشکی کۆمپانیاکانی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌و بانقه‌کانی هه‌رێم، له‌خۆیانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵکاران بده‌نه دادگا و ده‌ست به‌سه‌ر سامانه‌کانیان دابگیرێ، پاره وه‌سه‌رێک نراوهکانی ئه‌وروپا بگه‌ڕێنه‌وه، هی ژیرزهمینهکان بێنه‌ده‌ر، به‌ڵام نایکه‌ن چونکه خۆیان شه‌ریکن و ڕێیان پێداون تاوانباری سه‌ره‌کی خۆیانن بۆیه بێ متمانه‌ییه‌که زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێ.
یاسین سه‌روچاوه‌یی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست