حزبى شیوعى شۆرشى 58 دووبارە دەکاتەوە
Saturday, 23/01/2016, 19:14
ساڵى 58 کۆتایهێنان بە سیستەمى مەلیکى و دەرەبەگایەتى لە عێراق ، گەڕانەوەى زەویەکان بۆ جووتیاران بوو ، پێدانى ماف بە کرێکار و هەژاران بوو. ئەوکات حزبى شیوعى سەرقافڵەى نارەزایەکانى جوتیاران و کرێکاران بوو ، جەماوەرى ئەو حزبە توانیان بە فشارى مەدەنى سیستەمى وڵاتێک بگۆڕن .
ئێستا کاتى ئەوەیە حزبى شیوعى پێشەنگى نارەزایەکانى میللەت بێت ، هیچ جیاوازێکى ئەوتۆ نیە لە نێوان 58 و ئێستادا تەنها کات جیاوازە و بەروارەکان جودان ئەگینا میللەت برسێتى و گیرفانى بەتاڵە ، کرێکاى بێ کارە و جووتیار لەلایەن بەرپرسەکانەوە زەویەکانى داگیرکراوە .
ئەمرۆ خەڵکى کوردستان بەدەست نادادپەروەرى کۆمەڵایەتى دەناڵێنن ، خەڵکى کوردستان خاوەنى نەوت و گاز و پەرلەمان و حکومەتە ، بەڵام هەموویان لەلایەن یەک حزبەوە قۆرخ کراوەن داهاتەکەیان بۆ گیرفانى یەک بنەماڵەیە .
حزبى شیوعى دەتوانێت هەڵسانەوەیەکى گرنگ تۆمار بکات پێشەوایەتى خەڵک بکات و سیستەمى حکومڕانى لە کوردستان بگۆڕێت دادى کۆمەڵایەتى بەقەرار بکات ، بەجۆرێک خەڵک ماف و ئەرکى پارێزراوبێت، گرنگى بە ئابورى ووڵات بدات لەسەر بنەماى کتێبى (سەرمایەى) کارل مارکس و تێزە بە ناوبانگەکەى (زێدەبا ) داراشتنى پلانێکى ئیدارى کە داهات بۆ بەرژەوەندى خەڵک بێت و خەرجیەکانیش لە خزمەت خەڵک بن .
کاتى ئەوەیە حزبى شیوعى و سەرکردایەتیەکەى بە ئاشکرا پشتیوانى خۆپیشاندانەکان و سەرهەڵدانى شۆرشێکى نوێ بە ناوى چاکسازى لە سیستەمى حکومڕانى بکەن . متمانەى خەڵک بەدەست بهێنن.
کاتى ئەوە هاتووە دادگاکان و داواکارى گشتى لەژێر سێبەرى حزبکان بهێنینە دەرەوە سەربەخۆى یاسا و پاراستنى دەسەڵاتەکانیان بۆ چەسپاندنى سیستەمى حکومڕانى بەکاربهێنین. کاتى ئەوە هاتووە حکومەتى 20 وەزارەت و سەدان بەرێوەبەرى گشتى و دەیان دەستەى وەهمى کەم بکەینەوە بۆ 10 وەزارەت و چەند دەستەیەک .
کاتى ئەوە هاتووە سیستەمى حکومڕانى بکەین بە پەرلەمانى دەسەڵاتەکان بدرێنەوە بە ئەنجومەنى وەزیران .
کاتى ئەوە هاتووە بە ئاشکرا رێگرى بکەین لە دروست بوونى دیکتاتۆرى و دەسەڵاتى بنەماڵە.
ئەمرۆ گۆڕەپانى کوردستان چۆڵە حزبەکان خۆیان لە خۆپیشاندەران دوور دەخەنەوە لەپێناو بەرژەوەندى خۆیان وبیرى تەسکى حزبایەتى کاتى ئەوە هاتووە حزبى شیوعى هەڵسێتەوە بەرنامە رێژى بە پلانى لینینزم بکات کە چۆن قەیسەرى رووسیاى روخاندو دەسەڵاتى بۆ گەڵ فەراهەم کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست