کەی هەوليریه‌كان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتی سه‌ركوتی شاره‌كه‌یان وا بێده‌نگ بونه !؟
Sunday, 07/02/2016, 1:19
راستیه‌كی تاڵ هه‌یه بۆ هه‌ولێریه‌كان كه‌ئه‌م شاره خه‌ریكه به ده‌ست ٢٠ ساله‌ی ئیرهابی پارتی ئیراده‌ی تێكشكاوه ، به‌لام هه‌ر ئیرهابی پارتی هۆكاری سه‌ره‌كی نیه ، به‌ڵكو نه‌بونی هیزێكی بوێری مه‌یدانی و زه‌لیل بونی یه‌كیتی و به‌رپرسه هه‌ولێریه‌كان به‌رامبه‌ر پارتی و شه‌ری ناوخۆ و ٣١ی ئاب كه‌گه‌وره‌ترین گورزی شه‌ره‌كان به‌رهه‌ولێریه‌كان كه‌وت ، له‌ته‌ك بونی یه‌ك سوپای خۆ به‌روشنبیر و ئه‌دیبی كه‌٢٥ ساله نه‌یان توانیوه یه‌ك هه‌لویست بنوئین له‌ئاستی شه‌هامه‌ت وبوێری كوره قاره‌مانه‌كانی ئه‌وشاره ی به‌رله ٣١ی ئاب بێت . گه‌ر بوار بوو وردتر باس له‌و هۆكارانه ده‌كه‌م جونكه ئه‌مه ج شارێكه تو جگه له‌جه‌ند گروپێیكی بجوك بۆ ماف و ئازادی ، له‌نێو سه‌دان تاوان و روداوی سیاسی و پیره هه‌ولێردا ده‌نگێك نه‌بێت بگاته ئه‌و ئاسته‌ی ٥ مانگ موجه‌ت نه‌درێتی ، منالت شیری نه‌بێت ، نه‌توانی ناره‌زایه‌تیه‌ك ده‌ربری !؟ كه‌ی له‌مێژوی ٧٠ ساله‌ی خه‌بات و تێكۆشانی هه‌ولێریه‌كان وا پاشكه‌وتوو بونه‌و كه‌وتونه‌ته به‌ر توانج و ره‌خنه‌دا ؟
لێره‌دا جه‌ند نمونه‌یه‌ك ته‌نیا له‌و كوره‌هه‌ژاره گه‌نجانه ده‌هینمه‌وه كه‌ج قاره‌مانتێكیان به‌رامبه‌ر دره‌نده‌نترین دام وده‌زگای به‌عس له‌هه‌ولێرئه‌نجام داوه ، كه‌پیویسته گه‌نجان ئیلهام له‌و قاره‌مانانه وه‌ربگرن ئه‌وانه بكه‌نه سیمبولیان نه‌وه‌ك ئه‌و سوپایه به‌رپرسه له‌رزۆكه هه‌ولێریه‌ی كه‌به‌شداره له‌زه‌لیلكردنی شاره‌كه‌یدا
١٩ ی ئه‌م مانگه سالیادی یەکەم هەولی کوشتنی پاريزگاری هەولير برایم زەنگەنە كه به‌روژی روناك له‌لایەن ٣ گه‌نجی قاره‌مانی كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان سەردار سەعید سوفی ، ئه‌یوب ، به‌ختیار كاوانی درا ، دواتر لە ١٩٨٦/٠٦/٢٦ یش بۆ جاری دوەم لەلایەن ٢ گەنجی بويری تری رێكخستنه‌كانی نێو شاری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران ( ن ، ق ) ( س ، بندیان ) بەريگای تینتیەوە هەولی کوشتنی برایم زەنگەنەیان دا ، لەهەردوو جالاکیەکە زەنگەنە و پۆلێك پاسه‌وانی بریندار بوون ، به‌لام ئه‌و ٢ جالاكیه به‌روژی روناك له‌پایته‌ختی توقان و پڕ له‌ئه‌من و موخابه‌رات ، نمونه‌ی قاره‌مانیتی گه‌نجانی ئه‌وكاتی تێكۆشه‌ری هه‌ولێر بون
كه‌ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه
وێنەی ١: شەهید سەفەر بە دوو ئۆتۆمبیل رایان کێشا، تا بوو‌و بە دووبەشەوە.
وێنەی ٢: شەهید یاسینە گچکە
ليرەدا دەمەوي خاليک باس بکەم ئه‌ویش ته‌نیا باسكردن لەکارو چالاکیەکانی نيو شار كه بەپی بەدواچون و ناسین وزانیاری له ريکخستنە نهینیەکانی ئەوکاتی كۆمه‌له دەردەکەوێ ، دەیان کورە هەژار و بويری تری هەوليری وەک شەهید سەردار قارەمان هه‌بوونه ، بەلام ئەوان کورە هەژار بونه و هاوری و حزبەکەشیان نمونەی کەس و حزبی بی نمەکن و خزمایەتیشیان لەگەل بەرپرسە بالاکانی یەکیتی نیە بۆیه فه‌راموشكراون ؟ گەرنا با یەکیتیەکان بەدوا قارەمانیتی ئەو کورە هەژارانەی هەولير دابچن بزانن جون ئەو بەعسە درەند بەدەستی ئەوا کورە هەژارانە ی یه‌كیتی و شوعی و سوسیالسته‌كان ، قەیسەریان لي ببوە کونە مشک ؟ جگە لەجالاکیە گەورەکانیان بەنمونە ٢ جار یەکیتیەکان لە موشتەرەکەی هەوليریان دا قاتح جه‌عفه‌رمەنسوریان گرت له‌نێوان هه‌ولێر پردێ و گرتنی سەری رەش کەبۆ هه‌ریه‌كێك له‌و جالاكیانه سەدان پیاوی به‌عسیان کوشت ، ئەمە جگە لەوەی لەدوای ١٩٨٦ بەشێکی گرنگ نێو شاری هەولير بەشەوان دەکەوتە دەست پيشمەرگە و سەدان جالاکی لەو دەشتە رەق و دەشتی هەولير بەجەکی سوک بەگیانی به‌رخوادانی کۆبانی ئاسا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی شوعی و یه‌كیتی و سوسیالست ئەنجام دەدرا . جگە لەم جالاکیانە جەندین قارەمانی گەورەی هەوليری کەمیژویان نادیارە و کەس باسیان ناکات بەسەدان جالاکیان ئەنجام داوە وەک شەهیدان (کاوە بجكۆل و غودیل ) كه‌به‌پێی زانیاریه‌كان هیجیان له‌شه‌هید سه‌ردار كه‌متر نه‌بوه له‌قاره‌مانیتی نمونه‌ی لە فلکەی زەعیم١٩٨٧ دوای شەريکی قارەمانانە شەهیدده‌بن و كه‌س نیه مێژوه‌كه‌یان باس بكات ، ئەمانە زۆربەی جالاکیەکانی هەوليریان ٨٥ بۆ ٨٧ ده‌لێن ئەنجام داوه ، یان شەهیدان یوسف بندیان و شۆرش ئاوماری ، کە بەجاوی خۆم جالاکیم ليبینیون ،تەنانەت ئەو شەهید یوسفە وه‌ك باس ده‌كه‌ن بەکلاشنکۆف هەلیکۆپتەرەکی کەوتاندبوو (نزم ببوە زۆرلەسەری ) یان شەهید ستار و شیروی نەفت فروش ، رەوەند، یاسینە بجوک ، مامۆستا کاوەی مەخمور ، ..... یان شەهید سولە کە دواین جار هەولی دابوو یەک لوری تەقەمەنی بباتە نێو موسل لەدەزگا ئەمنیەکان بیتەقینتەو بەداخەوە بەئوتوموببیلەوە تەقیەوە لەهەلەی خۆی ، یان شەهید سەربه‌ست تورکمان کەنمونەی کەسیتیەکی تورکمانی هەوليری قارەمان بووە و شەهید سورانی مەسیحی .. .... ئەمانە بەدواجونم لەرێكخستنه‌كانی ئه‌وكاتی شاری یه‌كیتی بۆکردوه ،کەجالاکیەکانی شاردژ به‌به‌عس ئەمانە زۆربەیان ئەنجام داوە و شه‌هید بونه ، یان هی تر ماون بابه‌خۆیان باسی جالاكیه‌كانی خۆیان بكه‌ن ، جگە لە شەری سەنگەر و پارتی زانی کەدلنیام بەدەیان قارەمانی وه‌ك ئه‌وانه لە شوعی و سوسیالست و یەکیتی هەبون بەهیوام هاوریکانیان وەک یەکیتیەکان بی نمەک نەبن باسیان بکەن و میژوی شاريکی پر لەجوانی و قارەمانیتیە كه‌لێره‌دا دوو نمونه‌ی لوتكه‌ی فیداكاری شوعیه‌كان باس ده‌كه‌م شه‌هید كۆجه‌ر كه‌كادیرێكی حزبی شوعی بوه هه‌والیان لێداوه به‌ده‌یان پیاوی رژێم جوارده‌وری ده‌گرن جه‌ند كاتژمێرێك به‌یه‌ك ده‌مانجه شه‌ر ده‌كات دواتر به‌دواین گوله خۆی شه‌هید ده‌كات ، یان شه‌هیدسه‌فه‌ر كه‌وه‌ك باس ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی گیراوه ناوی سه‌دان رێكخستنی زانیوه ، سه‌رباری ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆری كه‌دوایینی شه‌هیدی ده‌كه‌ن به‌لام داعش ئاسا به‌گوریس له‌٢ ئوتوموبیلی ده‌به‌ستنه‌وه و رای ده‌كێشن تاده‌بیته ٢ به‌ش به‌لام ناوی یه‌ك كه‌س نادركێینێ!؟
وێنەی سەهید کۆجەر دوای بەرگرییەکی زۆر بە دەمانچەیەکەوە خۆی کوشت
وێنەی دووەم: شەهید کاوە بە تەمەنیکی بچوکەوە دەیان چالاکی لە نیو شارکردەوە
پرسیار ئەوەیە بۆجی ئەو شارەی گەنجەکانی ئاوا قارەمانبوون بەعسی درەندەیان هینابوە لەرزین ، ئیستا بەرامبەر پارتی بیدەنگ کراون !؟ لەبەشی تردا باسی هۆکارەکان دەکەم کەهەر ئەو یەکیتی و بەرپرسانەی ئیستای ج روليکی خراپ لەبيدەنگکردنی هەوليریەکان دەبینن ؟ یان شوعیه‌كان له‌بری ئه‌وه‌ی له‌سه‌نگه‌ری هه‌ژاران و راستگۆ بن له‌گه‌ل به‌رنامه‌كانیان بونه‌ته پالپشتی ئه‌و ئیرهابه‌ی پارتی له‌هه‌ولێر .
سه‌رنج
١. به‌داخه‌وه زانیاریم له‌سه‌ر قاره‌مان و شه‌هیده شوعی و سوسیالسته‌كان نه‌بوو بۆیه نه‌منوسیه گه‌رنا ئه‌و دوو حزبه‌ش رولی كاریگه‌ریان له جالاكی نواندنی نێو شار هه‌بوو ، وه‌باسم له‌ده‌یان قاره‌مانی به‌رپرسی تر نه‌كردوه كه‌كاریان شه‌ری سه‌نگه‌ر و پارتی زانی بوه . یان شه‌هید و قاره‌مانی تری نێو شار هه‌بونه زانیاریه‌كه به‌من نه‌گه‌یشتوه.
٢ ره‌نگ بێت یه‌كیتی و شوعیه‌كان ئیستا شانازی به‌و قاره‌مانانه‌یان بكه‌ن وخۆیان پێ میراتگریان بێ ، له‌كاتێكدا ئه‌و شه‌هیدانه سیمبولی شار‌و بیروباورێكن نه‌وه‌ك حزبه‌كان ، جونكه په‌یام وبوێڕی ئه‌وان كه‌ی له‌گه‌ل یه‌كیتی و شوعی ئیستا ده‌گونجێ؟ ئه‌وانه به‌عسیان هینابوه له‌رزین كه‌جی ٢ حزب ئیستا پاشكۆی پارتین له‌هه‌ولێر .
٣ وێنه‌ی یه‌كیتیه‌كان هاورییه‌ك له‌رێكخستنه نهینیه‌كانی ئه‌وكاتی كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌ران به‌سوپاسه‌وه بۆی نا‌ردوم ، ٢ شه‌هیده‌كه‌ی شوعیش له‌په‌یجی كاك ئوسمان هورمزیار وه‌رم گرتوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست