کێشەی نێوان نێچیرەڤان و مەسرور بارزانی بەرەو ئاڵۆزیی و تەقینەوە دەچێت
Friday, 22/01/2016, 15:05
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەی کە هەفتهنامەی (وشە)ی سەر بە پاراستن بڵاویکردەوە، گوایە لیژنەیەکی سەرۆکایەتی هەرێم دەستی بەسەر (٢٧٦) ملیار دۆلاری چراخانی کۆنە ژنی ئاشتی هەورامییدا گرتووە، سەرچاوەیەکی سەر بە پارتی لە هەولێرەوە بە کوردستانپۆستی راگەیاندن، هەرچەندە کێشەی نێوان بنەماڵەی بارزانی باڵی (باڵی مەسرور و نێچیر) ماوەیەکی زۆرە سەری هەلداوە، بەلام هیچ کات وەکو ئەمجارەی لێنەهاتووە، زیاتر بەرەو ئاڵۆزیی و تەقینەوە دەچێت. سەرچاوەکە دەڵێت نێچیر هەڕەشەی کردووە و وتوییەتی ئەو هەفتنامە و مالپهرەدهبێت دابخرێت و روونکردنەوە بدات، چونکە هەوالەکە تومهتكی قورسه و سوكایهتیه بهنێجیرڤان و ئاشتی ههورامی ، سەرجاوەکە دەڵێت لەو هەوالەدا وا هاتبوو کەوا چراخان ژنی ئاشتیه ، چراخانیش یەکسەر هەر ئەو رۆژە روونکردنەوەی دا و وتی ئەو هەواڵە راست نییە پارهی ئهو دهستی بهسهردا نهگیراوه و ئهو میدیایه كێشهی لهگهل ئاشتی ههورامی هاوسهری ههیه ، بەلام داوای ئەوەی به تەلەفون ههرهشهی لێ دەکرێت، ئیتر چراخان لەمە ژوان دەبێتەوە دەڵێت بەڵی من ئیستا هاوسەری ئاشتی نییم و لێی جیابوومەتەوە! سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا، کە لە ترسی هەڕەشەکەی نێچیر دوێنی ستافی ئهو روژنامهنوسه ترسیان لێ نیشتبوو كهپهلامار بدرێن ، تەنانەت (سەرباز) کە سەرنووسەری ئەو هەفتنامەیەیە لە ترساندا ئیستا ناوێرێت بگەڕێتەوە بۆ هەولێر، نێچیر بە هەڕەشەوە داوای لە هەفتنامەکە کردووە کە دەبێت لەو بارەیەوە روونکردنەوە بدات و ئاشکرای بکات کە سەرچاوەی هەواڵەکەیان کوێ بووە؟ دەنا کارمەند و بەرپرسانی ئەو هەفتنامەیە سزای توند دەدات. سەرچاوەکە ئەوەشی باسکرد، کە نێچیرەوان بۆ خۆی گومانی لە مەسروری کورە مامی هەیە، کە ئەو ئەم مەسەلەیەی وروژاندووە، بۆیە ئیستا ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو پسمامە بەرەو ناخۆشیی و تەقینەوە دەڕوات، تەنانەت دەڵێت مەسعود بارزانیش نەیتوانیوە نیوانی هەردووکیان هێوربکاتەوە، مەسروریش ئەوەندە شێتگیر بووە، کاتێک هەرەشەکەی نێچیر لە هەفتنامەی وشە دەبیستێتەوە، دەڵێن بە تەلەفون وەڵامی داوەتەوە کە هەڵەیەکی گەورەی باوکی ئەوەبووە، کاتی خۆی مناڵەکانی ئیدریسی گەورە کردوە و بۆ ئەمڕۆژەی هێشتوونەتەوە، تا ببنە بەڵا بەسەر مناڵەکانی خۆیەوە. لە کۆتاییدا ئەو سەرجاوەیە ئەوەی وتی، کە جێگای داخە سەرۆکایەتییەکی حكومهت بگاتە ئەو ئاستەی روونکردنەوە لەسەر ژن و ژنتەڵاقدانی وەزیرێکی خۆی بدات، کە هەرگیز ئەمەم کاری ئەو نییە، بەڵام چونکە سەرۆکایەتیی حكومهت ئیستا بەدەست ئەو بنەماڵەوەیە، وا کێشەی خێزان و بنەماڵەکەیان هاتۆتە نێو نامەی فەرمیی و بڕیارەی حکومییانەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست