کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆر هەڵاتی ..... شۆڕش و ژان

Friday, 22/01/2016, 8:15


لە خۆرهەڵاتم 
پرسی
ئەرێ 
هێشتا وڵات
تاپۆی 
دەستی گەندەڵە
ئەوانەی
هەر دەم بکەیتەوە
باسی نەداری بکەی
باسی نەبوونی بکەی
باسی ڕەنگی ئازار
 بکەیی
خەبات و 
  شاخ ... کوردایەتیت 
یەکسەر
پێ دەفرۆشنەوە
هەر دەم بکەیتەوە
باسی  مافی
ژیان بکەی
باسی کارەبا بکەی
باسی  نەوتی   داماو
بکەی 
باسی
مووچە ی میللەت بکەی
باسی
تاڵی ژیان بكەی
بەگۆللەی
دەست و پێوەند
وڵامت ئەدەنەوە
ئیستاکە 
خەبات گۆڕاوە
ئیمەی نەدار
خەبات....هەر ژان
خەباتی .....  ئەوانیش
گیرفان
بەڵام ئەوەی
لە ڕێی خەباتا
شەهید بوو
پەتی سێدارەی
قبوڵ کرد
لە ڕوی نەهات
تەنها ڕۆژێک
باسی بەشی داهات 
بکات
ویژدانی
قبوڵی نەکرد
خەبات 
بفرۆشیتە
بە میللەتێکی هەژار
خەبات
بگوڕێتەوە
بەرەنگی زەقی دولار
گەندەڵی قبوڵ بکات
تاک ڕەووی
قبوڵ بکات
قووتی میللەت
ئەو دیو بکات
ئەمانە
هەر خۆیانن
ئەبێ 
هەر  خۆیان بن
ئەگەر هاواریان
پێ بکەی
وڵامت نادەنەوە
ئەگەر 
داوایان لی بکەی
ریسوات دەکەن
ئەگەر ڕێپێوانێک بکەی
بە یاسای مەرگ
حوکمت ئەدەن
ئەوەش دەنگی ناڕوا ت 
ئەبێ
سەری خۆی کز بکا
هەر بڵێت .
ئاخ .....  ئەی وەتەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە