بیست وپێنج ساڵ خراپسازی، چركه‌ساتێکیش بۆ چاكسازی
Friday, 22/01/2016, 10:33
له‌و كاته‌دا ... پیشان دان و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره دیكۆمێنتارانه، ته‌نها گه‌مه‌یه‌كی ئاژانسیه
گه‌مه‌یه‌كی قێزه‌وه‌نی موخابه‌راتیه له دیزاین كردنی (مێت و سی ئای ئه‌ی) بۆ دێزه به‌ده‌رخۆنكردن و شاردنه‌وه و خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكه نه‌زان و نه‌خوێنده‌واره‌كه‌ی كوردستان، بۆ سه‌ره‌نگوم كردنی ملیاران دۆلار و شاردنه‌وه‌ی له هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌ری دنیا.
كورد له باشور وه‌ك میلله‌تێك نا... وه‌ك ئاپۆره‌یه‌ك له قه‌ڵه‌باڵغی، كه ته‌نها به فیكه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته هه‌لەکە سەما و تاكه بونه‌وه‌ری سه‌رزه‌مینه چركه ساته‌كانی مه‌رگه‌ساتی ڕابردووی ده‌م وده‌ست له بیر ده‌كات .
بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه ساڵی ١٩٧٨ سه‌دام حوسێن به ماوه‌ی ته‌نها سێ ساڵی دوای شه‌ڕی كوردستان و هه‌موو مه‌سره‌فی عێراق و فه‌له‌ستین خاوه‌نی ١٠٠ ملیار دۆلاری یه‌ده‌ك بوو له هه‌نارده كردنی نه‌وت له بانكی مه‌ركه‌زی عێراقی، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له ساڵی ٢٠٠٧ به به‌رده‌وامی له گرنگترین و گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتی عێراق به چه‌پ و ڕاست به تانكه‌ر و بۆڕی نه‌وت ده‌فرۆشێت ، ده‌بێت خاوه‌نی چ داهاتێكی زل و زه‌به‌لاحی نه‌وتی بێت به به‌راوردی سێ شاری بچوكی باشور .
به هه‌موو پێودانگێك ده‌كرێت ڕێزبه‌ندی داهاتی نه‌وتی كوردستان له ناوچه‌كه له دوای سعودیه و ئێران و ئیمارات قه‌ته‌ر و كوێت بێت، ئه‌گه‌ر له پێش هه‌ندێكیشیان نه‌بێت، كه چی ده‌ڵێن بێ كه‌سین و بانكی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریمان ناكات، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه ژیان له‌و ناوچه‌یه ڕاوه‌ستێت، كه‌چی هاتوون ژنێکی هه‌رزه‌كاری (ڕۆبۆت ئاسا)ی بێ ئاگا ده‌كه‌نه خه‌تاباری سه‌ره‌كی نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌و گه‌له، له پشته‌وه‌ی ئەم ژنەش كۆمه‌ڵێك چه‌ته و تفه‌نگچی دوێنێ و دز و بازرگانی ئەمڕۆ دێن سیاسه‌تی نه‌وتی پیاده ده‌كه‌ن،
ئه‌و بڕه پاره‌یەی له سه‌ر ئه‌و خانمه شكاوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ یه‌ك ژه‌می دانیشتنێكی یه‌ك سه‌عاتی بۆ چوار هه‌رزه‌كاری سیاسی له ڕێستورانته‌كه‌ی هۆتێل ڕۆتانای هه‌ولێر به عه‌لیشێكی به هه‌نگوین سووره‌كراو چوار نێرگه‌له و چوار چا بكاته هه‌زار و دووسه‌د دۆلار ...
تێده‌گه‌ین لەو ولاتە چ فه‌رهودێكه، چ نەهامەتیی و خیانەتێکە ئەم بەرپرسانە له نه‌وه خه‌وتووه‌كانی ئایینده‌ی ده‌كەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست