کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قازی سه‌رکردە و سەرگردەکانی باشور

Thursday, 21/01/2016, 23:05


کۆماری کوردستان یان جمهوری ویراسی
ئه‌مرۆ 22.1.1946 ساڵ وەگەڕی دامەزراندنی دەوڵەتی کۆماری کوردستانە لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی وڵات لەسەر دەستی سەرکردەی پۆڵاین و پیاوی نەبەردی کورد پێشەوا قازی موحەمەد ، ئەو کۆمارەی خەونی چەندان سەدەی کوردی ستەملێکراو و بەشخوراو بوو، دامەزراندنی ئەم کۆمارە بە نوێنەرایەتی و ئامادەبوونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بوو، ئەو ڕۆژە یەکەم جار بوو خۆری ئاواتەکانی ئێمە هەڵبێت، کێ دەتوانێ ئەم هەستە خۆشە بنوسێتەوە؟!
ده‌بێ گه‌لی كورد له قازی محمد و شێخ مه‌حمود و ئیبن ته‌یمیه‌ و ابن خه‌له‌كان و سعدی نورسی و زانا دیاره‌كانی تر و شاعیره‌ گه‌وره‌كانمانه‌وه‌ بناسرێن نه‌وه‌ك ئه‌و سیاسی یه‌ چه‌په‌ڵ و ده‌به‌نگانه‌ی ئێستا وڵاتیان رووه‌و كاولكاری بردوو و میلله‌تیان له‌خۆیان بێزار كرد .
قازی گەورە تا ئیستاش بە گەورەترین سەرکردەی کورد دادەنرێت لای هەموو ڕۆشنبیرو نوسەرێکی سەربەست چونكه‌ تاكه‌ سه‌ركرده‌ی سه‌ده‌ی 20 و 21ی كورد بوو گیانی خۆی قوربانی میللەت کرد ، قازی پێش خه‌ڵكی ئاسایی سێداره‌ی خرایه‌ مل و رێگه‌ی هه‌ڵاتنی زۆر بوو به‌ڵام نه‌یكرد ئه‌و له‌و راستی یه‌ گه‌یشتبوو سه‌ركرده‌ ده‌بێت ببێته‌ قوربانی میلله‌ت نه‌وه‌ك ته‌واوی میلله‌ت بكاته‌ قوربانی خۆیی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، قازی سەرکردە بوو نەوەک سەرگردە وەک سەرگردەکانی باشوور، بەواتایەکی تر ئەو پیاوی ناو خەڵک بوو نەوەک بەرپرسەکانی خۆمان هەر یەکەیان گوندێک یان گردێک یان شوێنێک داگیر بکات و دور لە خەڵک ژیانی های لایڤی خۆی لێ بەسەر ببات، ئەو دواکەوتوویی ئەوکاتی میللەتی نەقۆستەوە بۆ ئەوەی خوێنی  میللەت بمژێت بەڵکو هەوڵی تەواوی دا بۆ تێگەیشتن و پێگەیشتنی تاکی کورد.
من هه‌ركاتێك وێنه‌ی ئه‌و پیاوه‌ ده‌بینم شه‌رمه‌زارده‌بم به‌رامبه‌ری ئاخر ئه‌و ئاوای فێر نه‌كردین ئه‌و زاڵم و سته‌مكار و به‌رازانه‌ی ئێستا پێبگه‌یه‌نین و قه‌ڵه‌و و گه‌وره‌یان بكه‌ین ، ئه‌و سه‌ركرده‌ بوو نه‌وه‌ك سه‌ر گرده‌ ئه‌و پیاوه‌تی و شه‌هامه‌تی لای خه‌ڵك بوو خه‌ڵك تینوی قسه‌یه‌كی بووم نه‌وه‌ك بێزاری قسه‌كانی بن ! ئه‌و پێش قسه‌كردن كاره‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دا ، ئه‌و دونیا دیده‌ و میهره‌بان و تێگه‌یشتوو بوو.
ئاخ قازی گه‌له‌كه‌ی تۆ بۆ به‌م رۆژه‌ گه‌یشتن ؟!!! تۆ په‌تی كۆیلایه‌تیت له‌ده‌ست بچراندن به‌ڵام ئه‌وان كۆیلایه‌تیان هه‌ڵبژارده‌وه‌ !! تۆ له‌سه‌ر سێداره‌كه‌ت وتت ئێستاش پێم له‌ئاستی سه‌ری دوژمنه‌كانم به‌رزتره‌ به‌ڵام من ده‌ڵێم تۆ ئێستا پێت له‌ئاستی ئه‌م سه‌ر گردانه‌ی ئێستای كورد به‌رزتره‌ !! تۆ چه‌ند گه‌وره‌بووی ئه‌وكاته‌ی له‌ده‌سه‌ڵات نه‌بووی چه‌ند گه‌وه‌تر مایته‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات و چه‌ند گه‌وه‌تر له‌هه‌موویان جێت هێشتین !!
تۆ ته‌نانه‌ت دوای خۆت ئه‌م وڵاته‌ت به‌ ئه‌مانه‌ نه‌سپارد ئه‌ی چۆن ئه‌مانه‌ هاتن ؟!! كێ هێنانی ؟!!! پاشكۆی چ مۆزه‌خانه‌یه‌ك بوون ؟!!! ئاخر چی بكه‌م ته‌نانه‌ت وێنه‌ی تۆ له‌ فه‌رمانگه‌كانیش نابینم ! ده‌زانی بۆ ؟......... ! تۆ پیاوی ژوره‌كان نه‌بووی تۆ پیاوی هه‌موو وڵات بووی تۆ گه‌وره‌ بووی دز نه‌بووی جه‌رده‌ نه‌بووی بازرگان نه‌بووی خیانه‌ت كار نه‌بووی مرۆڤ كوژ نه‌بووی نه‌وت فرۆش نه‌بووی و..................
سه‌یركه‌ ئێستا كێ حوكممان ده‌كات چ یاسایه‌ك ده‌رده‌كات چۆن هه‌نگاو ده‌نێ كێ رێگای نیشان ده‌دات ؟!! ده‌زانی كێ ؟! چاو داخه‌و برۆ تۆ بۆ ئه‌م رۆژگاره‌ ناشێیت تۆ گوڵی رۆژگاری بیر و عه‌قڵ و هه‌ست و ویژدانی چاو داخه‌و برۆ تۆ شیاوی ئێمه‌ نه‌بووی ببوره‌ مه‌به‌ستم ئێمه‌ شیاوی تۆ نه‌بووین ببوره‌ سه‌رۆكه‌كه‌م ئێمه‌ وه‌سیه‌ته‌كه‌تمان جێ به‌جێ نه‌كرد چی بكه‌ین ئێمه‌ هه‌ر شه‌رمه‌زارتین سه‌یركه‌ كێمان كرده‌ پێشره‌و چۆن كه‌ی به‌چی ؟ نانا برۆ سه‌رۆكه‌ نایابه‌كه‌م به‌خوا شه‌رمه‌زاریه‌ كوردایه‌تیه‌كه‌تمان به‌ جاشایه‌تی گۆریه‌وه‌ تۆ فێری ئه‌وه‌ت نه‌كردبوون ؟! خیانه‌تمان به‌رامبه‌ر كردیت ؟ 
سه‌رۆكه‌كه‌م بمبوره‌ به‌خوا من شیاوی نوسین نیم له‌سه‌ر تۆ ! به‌ڵام چی بكه‌م ئاخر كێ ئه‌م رۆژانه‌ تۆی له‌بیره‌ تاكو دۆلار و باره‌كان و دیسكۆكانی ئه‌وروپا مابن تاكو دژایه‌تی دین و كه‌ڕامه‌تی ئینسانی ئه‌م وڵاته‌ ماوه‌ كێ تۆ له‌بیره‌ ؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە