لەسەرەتای ئەم ساڵدا ئێران زۆرترین کەس لە سێدارە دەدات
Thursday, 21/01/2016, 20:02
ئێران ؛ بە دەیان کەس رەوانەی زیندانی تاکەکەسیەکان دەکات
لەماوەی چەند هەفتەیی رابردوودا کۆماری ئیسلامی ئێران ٢٤ کەسی لە سێدارە داوە ئەوەش لە کاتێکدایە کە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنەی توندی ئاراستەی ئەو وڵاتە کردووە بەهۆی زیادبوونی رێژەی لەسێدارەدان.
هاووڵاتییانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩دا بە ئومێدی ژیانێکی باشتر و بەدەسهێنانی ئازادی و رزگاربوون لە رژێمی شای ئەوکات و دەسەڵاتدارە داپڵۆسێنەرەکەی, راپەڕینی سەرتاسەریان ئەنجامدا و بەهەزار قوربانیان د,ا تەنیا لەپێناو ئازادی و رزگاربووندا, بێ خەبەر لەوەی هەموو شۆڕشگێرەکان دواجار خۆشیان دیکتاتۆریکی گەورەن.
ئەو وتەیەی سەرەوە کە ئاماژەمان پێدا بۆ شۆڕشگێڕانی دوای محەمەد رەزا شا راستە, بەڵام ئەمجارە دیکتاتۆرەکان کارەکتەری ئاینی بوون و بە ناوی مەزەب و ترس لە بەرژەوەندییەکانی وڵات دەستیان کرد بە لەدارەدان و پاکتاوکردنی هەموو ئەو کەسانەی بە یاساکانی ئەوان, نامۆن.
لە ماوەی مانگی رابردوودا ماڵپەڕی رادیۆ زەمانە ئاماژەی بەوە کردوە ک ٦ هەفتە تێپەڕ ناکات کۆماری ئیسلامیی ١٦ کەسی بەتۆمەتی مادەی هۆشبەر لەدار داوە و دواتریش هەشت گیراوی تری لەدار داوە, بەوەش لە چەند مانگ رابردوو تائیستە کۆمار ئیسلامی ئیران ٢٤ کەسی لەسێدارە داوە
لە سێدارەدانی زیندانیان لە ئیران بەشێکیان پەیوەندی بە کاری سیاسیەوە هەیە و بەشێکی دیکە بە هۆکاری بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە..
ئەمە لەکاتێکدا بە دەیان زیندانی تر لە ژێر هەڕەشەیی لە سێدارە داندان
لە ئێستادا چالاکوانانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردەوە کە لەماوەی چەند رۆژیی رابردوودا بەدەیان زیندانی گوێزراوەتەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی
دیارترینیان ....
ئیسمائیل گورجی چالاکوانی سیاسی لە ۹ ۱۲/ ۲٠۱٥ لە لایەن ئیدارە ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە دەسگیرکراوەو کەسوکارەکەیان رایانگەیاندوە دوو جار داوایان لە کاربەدەستانی شارەکە کردووە چاویان بە کوڕەکەیان بکەوێت بەڵام رەتکراوەتەوە. چالاکوانی مافی مرۆڤ کورستان ئاماژە بەوەدەکەن ئەو گەنجە تائێستە بێ سەرو شوێنەو نازانرێت بۆ کوێ بردراوە لەکاتێکدا ناوبروا لە ۲٠٠۸ بەتاوانی و ھاوکاری لە گەل یەکێک لە ھێزە کوردیە بەرھەڵەستکار و دژ بەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسگیر کراوە
نامیقیی سابیری جالاکوانێکی سیاسی دیکەیە لە ۲٠۱٥/۱٠/۱۷ لە شاری مەریوانی سەر بە پاریزگای سنە دەست گیر کراوە، دواتر گوێزراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ، هەفتەیی رابردوو نابراو گوێزراوەتەوە بۆ ژوری تاکەکەسی لەچاوەروانی سزای لە سێدارەداندایە
ئەمە لەکاتێکدا نامیقی لەگەڵ کورە ١٥ ساڵەکەیی بەناوی پەیوەندی نامیقی لە مانگی ۱٠/۲٠٠۷ لە شاری مەریوانی سەربەپاریزگای سنە دەستیگر کراوە هەرئەوکات کورەکەی بە کەفالەت هاتوەتە دەرەوە و دواتریش هەڵهاتووە. لەو کاتەوە پەیوەندی نامیقی تائیستەش بێ سەروشوێنە و نامیقی سابیری دواترگویزراوەتەوە بۆ هۆدەیی ٢٠٩ی گرتوخانەی ئەوینی تاران ،لە ۲۱/۱۱/۲٠٠۷ لە بەشی ١٥ی دادگای شۆرشی تاران بە سەرۆکایەتی قازی سولیمانی بەتاوانی ھاوکاری لە گەڵ یەکێک لە ھێزە کوردیە بەرھەڵەستکار و دژ بەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای، ۳ ساڵ و ۷ مانگ حکوم درا ...
رەمەزان ئەحمەد کەمال گیراوی سیاسی کوردی خەلکی رۆژئاوایی کوردستانە حەوت سال پێش ئێستا لە گەڵ چوار کەسی تر لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان . دو کەسیان بە تەقەی راستەوخۆیی ھێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لە دەست دەدەن ، یەکیان دەتوانێ دەرباز بێت وبجیتە باشوری کوردستان، بەڵام رەمەزان بە برینداری دەستبەسەر دەکرێت. دوایی دەستبەسەر بوونی، راگوێزی زیندانی مەھابادی دەکەن. ئەشکەنجە دەکرێت.
لە دادگای خۆی بە ئیعدام مەحکوم دەبێت. لە دوایی ئەو حوکمە نا وبراو توانی ئیعتراز بکات بە حوکمی ئیعدامەکەی، لە نەھایەت دا ئیعتراز دەکات و دیوان عالی وڵاتی ئێران حوکمەکەی دەکاتە ١٠ سال زیندان و تەبعید بۆ زیندانی قەزوێن
بەلام لە ئیستا دا گویزراوە تەوە زیندانی تاکە کەسی رەجایی شار ئازارو ئەشکەنجەی زۆر سەخت دەدریتو هاتو جۆیی لی قەدەخە کراوە ،ئەوەیی جیگایی باسە کوشتن و و مردنی بێدەنگ لەناو ئەم زیندانەدا دەکریت زۆر جار زیندانیان بە ئەشکەنجە لەم زیندانەدا کوژراون و ەک مەنسور رادپور و بەهمەن ئەمینی لەم زیندانەدا کوژراون
عهلی حوسێن پهناهی مامۆستای دێهگولانی، که رۆژ. ۱٠/۱۱/۲٠۱٥ لایان هێزه ئیتلاعاتییهکانی کۆماری ئیسلامییهوه دهستبهسهر کرابوو، رۆژی چوارشهممه ۱٦ /۱۱ گواسترایهوه بهندیخانهی ناوهندیی سنه.
به پێی راپۆرتی کهمپینی بهرگری له گیراوانی سیاسی و مهدهنی، ئهو مامۆستا بهندکراوه، دوای ئهوهی له شاری دێهگولان و له مزگهوتی گوندی "قڕوچاوێ" قسهی بۆ خهڵک کردبوو و داوای له خهڵک کردبوو که له ئاست ئهو سیاسهتی ههڵاواردن و زوڵم و زۆرییهی کۆماری ئیسلامی بێدهنگن نهبن که سهبارهت به خهڵکی کوردستان گرتوویهته بهر.
رۆژی دووشهممه ٦/۱۱/۲٠۱٥ ، له گوندی قڕوچاوێ له لایان هێزه ئیتڵاعاتییهکانهوه دهستبهسهر کرا و پاشان به دانانی 50 ملیۆن تمهن بارمته، به شێوهی کاتی ئازاد کرا، بهڵام ههر دوای چوار رۆژ له ئازادکرانی، رۆژی پێنجشهممه ۱۱/۱٠/ ۲٠۱٥/ ، دیسانهوه دهستبهسهر کرایهوه و رۆژی چوارشهممه ۲٠۱٥/۱۱/۱٦بۆ بهندیخانهی ناوهندیی شاری سنه راگواسترا.دواتر خرواتە زیندانی تاکە کەس
رۆژی چوارشهممه ١٣ی کانونی دوەم، "مستهفا سهبزی" بهندكراوی سیاسیی كه له ، له ناڕهزایهتی به رهچاونهكرانی "ئهسڵی تهفكیكی جهرایێم" مانی له خواردن گرتووه له بهندی سێزدهوه راپێچی سلوله ئینفرادییهكانی قهرهنتینهی زیندانی ناوهندیی ورمێ كرا.
یەکێکی دیکە لە بەندکراوان کە لە چاوەڕوانی سزای لەسیدارەداندایە مستهفا سهبزی كه له بهندی ١٣، بهندی زیندانیان به تاوانی مهترسیدار و له باروودۆخێكی زۆر سهخت دا راگیرابوو، لهم ماوهیه چهندینجار خوازیاری راگۆیزران بۆ بهندی ١٢، دژی نارەزایەتی دەستگیرکردنیو ئەگەری لە سیدارەدانی مستەفا سەبزی له چەند رۆژی رابردودا لهرێگهی نووسینی نامهیهك بۆ بهرپرسانی زیندان، مانگرتنی له خواردنی راگهیاند.
جالاکوانی کی تر بەناوی دانا حوسێنی خهڵکی ئاوایی تبتی نێوان شارهکانی سقز و بۆکانە، له دامهزرێنهرانی رێکخراوی غهیره دهوڵهتی ئهنجومهنی دۆستدارانی کوردستان که له بواری کۆمهڵایهتی و ژینگهپارێزیدا چالاکی دهکرد
له لایهن هێزه ئهمنیهتییهکانی رژیمهوه لەرۆژی سێشهممه ١٢ی مانگی کانونی دوەم به تۆمهتی هاوکاری لهگهل حزبه نهیارهکانی رژیم دهستبهسهرکراوه و لە چاوەڕوانی سزای لە سیدارەداندایە.
سێدارەدان
لە ئێراندا یەکێکە لەو یاسایانەی کە دژ بە مافەکانی مرۆڤە و لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانیشەوە زۆرترین رەخنەی لێگیراوە بەتایبەت دوای زیادبونی رێژەی لە سێدارەدان لەو وڵاتەدا.
لە ماوەی رابردوشدا پرۆژە یاسایەک بە واژۆی دەیان پەرلەمانتارانی ئێران پێشکەشکرا بۆ لابردنی سزای لە سێدارەدان بەڵام ئەو یاسایە کاری پێدەکرێت
بە گوێرەی ئامارە نافەرمیەکان کە دەست میدیاکانی خۆرئاوا کەوتوە ژمارەی ساڵی ڕابردووی سزاکانی کوشتن لە ئێران بۆ ساڵی ٢٠١٤، ٧٥٣ حاڵەت بوە بەڵام ساڵی ٢٠١٥ ئێران ئەو ژمارەیەی زیادکردووە و گەیشتوەتە هەزار حاڵەتی لەسێدارەدان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست