نه‌وشیروان مسته‌فا له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاره‌تیه‌كی مێژوی دایه
Thursday, 21/01/2016, 19:02
٤ مانگه ره‌وشی باشوری كوردستان به‌ره‌و ئاقارێكی مه‌ترسیداری قه‌یران دوای قه‌یران ده‌روا ت ، كه‌جی كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌ر نه‌لێین كه‌سایه‌تیه‌كی یه‌كه‌مه له‌سه‌ر روداوه سیاسیه‌كان ئه‌وا دووه‌مه ، هیج لێدوان و هه‌لویستیكی نیه ؟ راسته بزوتنه‌وه‌كه‌ی قسه و هه‌لویستی ، له‌هه‌موو پارته‌كانی تر به‌رامبه‌ر پارتی بوێرانه‌تره ، به‌لام ئه‌مه ته‌زكیه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ناكات كه‌وه‌ك سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین هێزی ململانێكه‌ری پارتی و له‌جركه‌ساتێكی مێژوییی بێده‌نگه !؟ گه‌ر گورانه‌كان ده‌لێن نه‌خۆشه راست ناكه‌ن ، جگه له‌وه‌ی بزانم زۆرێك له‌به‌رپرسانی گوران نایانه‌وێ بێیته‌وه له‌به‌ر..... ، به‌لام خۆ ده‌توانێ لێدوان بدات؟ جونكه نه‌وشیروان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پروسه‌ی سیاسی و به‌رپرسی حزبه‌كان و پانتایه‌كی هه‌ره به‌رفراوانی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خه‌لك و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان هه‌یه . وه‌له‌هه‌موو راپه‌رین وشورش و ناره‌زایه‌تیه‌ك حزب و سه‌ركرده گرنگن ......
له‌گه‌ل ئه‌وه‌م خه‌لك له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه بجولێته‌وه و خۆی فێره ئه‌و ئیراده‌یه بێت داكۆكی له‌مافه‌كانی بكات ، به‌لام به‌داخه‌وه له باشور كه‌سایه‌تی رولی گرنگی له‌سه‌ر كۆمه‌لگا هه‌یه ، ئه‌وانه‌ی پاك و جوانیشن ناتوانن كاریگه‌ری گه‌وره دروست بكه‌ن ئه‌وا ٢٤ ساله زۆرینه‌مان بینی له‌دروشمدان تێناپه‌رن . یان ٢ سال گوران جوه ده‌سه‌لات كام گروپ و لایه‌نی سیاسی توانی ببیته ئوپزسیونه‌كی لاوازیش جگه له‌لێكدانه‌وه‌ی سیاسی و دروشم‌دان ؟ گه‌رنا گوران نه‌وشیروان پێویسته له‌سه‌ر جونه ده‌سه‌لاتیان داوای لێبوردن له‌خه‌لك بكه‌ن ، جونكه گه‌لێك زووبوو بۆجونه ده‌سه‌لات وه شكستیان هینا .
كۆتایی : ده‌زانم نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێ دواین ته‌مه‌نی به‌هیمنی به‌رێ بكات به‌لام ده‌ركه‌وت به‌خه‌باتی مه‌ده‌نی له‌گه‌ل ده‌سه‌لات ئه‌وه‌ی ئیستای لێ شین بوو ؟ هاوكات ٥ مانگه موجه نه‌دراوه له‌ملای تریشه‌وه مافیاكان به‌ئاشكرا تالانی وولات ده‌كه‌ن و په‌رده‌ی شه‌رمیان به‌ته‌واوی دڕا ، كه‌جی تاكی كورد به‌گشتی و له‌هه‌ولێر و دهۆك به‌تایبه‌تی بۆ منال و موجه‌كه‌ی ده‌نگی بوێرانه هه‌لنابرێ؟ ئه‌مه زۆر مه‌ترسیه له‌سه‌ر كه‌سیتی تاكی كورد به‌رده‌وام بێت. سبه‌ی باجی زۆر گه‌وره‌تر داده‌نرێ ئیراده ی بۆنه‌گه‌رێته‌وه و ئه‌و ٢ حزبه مه‌ترسیه به‌رده‌وام بن به‌و شێوه‌یه كۆمه‌لگا به‌گشتی ده‌كه‌نه جاش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست