لیستی تێچوونی سالانەی کەنالە ئاسمانییەکانی پارتی
Wednesday, 20/01/2016, 23:56
پارتەکانی باشوور، حیزبە دەسەڵاتدارەکان، پارەیەکی زۆر بۆ راگەیاندنەکانی سەر بە خۆیان خەرج دەکەن، ژمارەیەک رۆژنامەنووس و نووسەری مشەخۆریشیان لە خۆیان وروکاندووە، تا ریکلام و خزمەتیان بکەن، بۆ ئەمانیش بودجەیەکی تایبەتییان تەرخان کردووە، پارەیەکی مفتیان پیدەدرێت. ئەو زانیارییانەی لە خوارەوە دەیخەینە بەردەستتان لە سەرچاوەیەکی نزیک لە شوێنێکی سەر بە پارتیی دەستمان کەوتووە، بریتییە لە لیستی ئەو کەناڵە ئاسمانییانەی پارتیی، تەنیا بریتییە لە پارەی تێچوونی مانگانەی کەناڵەکانیان، واتا مانگانەی کەنالەکان کە وەک هاوبەشی مانگانە دەدرێت بەو شوێنانە (کۆمپانیا و بەڕیوەبرایەتییانە)ی کە رێگایان پێ دەددەن پەخشی کەنالەکانیان لە رێگای کەشتیی ئاسمانی بکەن، زۆربەیان لە رێگای تورکیاوە دەنیردرێت. مانگانەی کارمەند و راگەیانکار و پارەی هاتووچۆ و و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێ بوون و تێچوون و پارەی دیکە، ئەمە لە کاتێکدایە کە پارت و دەسەڵاتدارانە میللەتیان برسی کردووە ، وا بۆ پێنج مانگ دەچێت موچە بە مامۆستا و فەرمانبەران نادرێت، کەچی وەک نمونە مەسرور بارزانی دێت کەناڵێکی رکابەری خۆی دژی رووداوی نێچیر بە پارەیەکی زۆر دەکاتەوە، ئەو کەنالە بە ملیۆنەها دۆلاری تێچووە، لە هەمانکاتیشدا دەڵێن پارەمان نییە.
کەناڵەکانی سەر بە پارتیی:
کەناڵی کوردستان تیڤی: (ساڵانە١٥٦٦٦٠٠ دۆلار)
کەناڵی زاگرۆس تیڤی : (ساڵانە ٩١١٤٠٠ دۆلار)
کەناڵی رووداو : (ساڵانە ٣٥٩١٦٠٠ دۆلار)
وار تیڤی: (ساڵانە ١٤٤٩٦٠٠ دۆلار)
کورد ماکس: (ساڵانە ٩٥٤٠٠٠ دۆلار)
کۆرەک تیڤی: (ساڵانە ٤٣٥٦٠٠ دۆلار)
ڤین تیڤی: (ساڵانە ٤٣٥٦٠٠ دۆلار)
کەناڵی ٤ : (ساڵانە ٤٣٥٦٠٠ دۆلار)
پەلیستانک تیڤی(ساڵانە ٤٥٩٢٠٠ دۆلار)
وار سپۆرت تیڤی: (ساڵانە ٧٧٧٦٠٠ دۆلار)
کوردستان تیڤی : (ساڵانە ٢٢٦٢٠٠٠ دۆلار)
کورد چەناڵ تیڤی: (سالانە ٤٨٦٠٠٠ دۆلار)
وار سپۆرت تیڤی: (ساڵانە ٧٧٧٦٠٠ دۆلار)
کوردستان ٢٤ : (ساڵانە ٢٢٦٢٠٠٠ دۆلار)
کورد جەناڵ تیڤی: (ساڵانە ٤٨٦٠٠٠ دۆلار)
کورد ماکس پیوپڵ تیڤی: ( ساڵانە ٢٥٩٢٠٠ دۆلار)
نێت تیڤی: (ساڵانە ٢٥٩٢٠٠ دۆلار)
دهۆک تیڤی: (ساڵانە ئاشکرا نییە)
قەلا تیڤی : (هیچی دیار نییە)
هەولیر تیڤی: (ساڵانە ٢٥٩٢٠٠ دۆلار)
٤سەم تیڤی: (سالانە٤٨٦٠٠٠ دۆلار)
کۆی سالانەی پارەکان دەکاتە (14.828.400) دۆلار
کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە بۆ بینینی ژمارە و زانیرییەکان بە تەواویی:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست