ئەو پارانەی چراخانی ژنی ئاشتی هەورامی، پارەی نێچیرەڤانە
Wednesday, 20/01/2016, 20:13
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ٢٧٦ ملیار دیناری خیزانی ئاشتی هەورامی (چراخان رەفیق)، گوایە لەلایەن لیژنەیەکی سەرۆکایەتی هەرێمەوە دەستی بەسەردا گیراوە و لە میدیایەکی پارتیدا بڵاوکرایەوە، بۆ ئەو مەبەستە سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆستی راگەیاند، ئەو هەواڵە بریتییە لە جەنگی ساردی نێوان باڵی مەسرور بارزانی و نێچێرەڤان بارزانی، کە لە راستییدا ئەو بڕە پارەیە، هی نێچیرەڤان بارزانییە و مەسرور بارزانی دەیەوێت سیگیناڵیک بدات بە نێچیر و پێی بڵێت کەوا ئێمە ئاگادارین ئەو پارانەین، هەر کاتێک بمانەوێت نەک پارەکە، تەنانەت ئاشتی و چراخانیش بگرین و تیرۆریان بکەین، هەروەها و دەست بەسەر پارە و سامانەکانیشیاندا بگرین. هەر ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت وتی. چراخان رەفیق کاتی خۆی لە ئەڵمانیا گەڕایەوە بۆ کوردستان، بەنیازی خۆ دەوڵەمەندکردن و تالانیی، پەیوەندی کرد بە چەند بەرپرسێکی یەکێتییەوە و لە دەرگای دان تا لەگەڵ ئەواندا رێکبکەوێت و کاری بازرگانی بکاتەوە، بەلام کاتێک زانی دەرگای بەختی لای ئەوان داخراوە، بۆیە رووی کردە هەولیر و بە ئاشتی هەورامییەوە گیرسایەوە. ئەو ژنە پارەیەکی ئەوتۆی نەبوو کە شایانی ئەوە بێت وا ئیستا باسی دەکات، هەمووی پارەی تالانی و دزییە و لە رێگای ئاشتییەوە پێکی ناوە، هەرچییەک دەڵێت، ئەویش لە ئاشتی هەورامی مێردی درۆزنتر و تاوانبارترە. ئەمڕۆ چراخان لە خۆرایی نەبۆتە خاوەنی ئەو هەموو پارە و سامانە زۆرە. دیسان سەرچاوەکە وتی: ئەو ژنێکی بێ ئەرزشی وەکو جراخان ئەگەر خاوەنی ئەو پارە زۆرە بێت، ئاخۆ مێردەکەی و ئاغا و سەرکردە و بەرپرسەکانی دیکە چەند لە خراخان زۆرتریان هەبێت؟ ئەو سەرچاوەیە وتی: بەداخەوە کورد وەکو تاک، میللەتیش وەک نەتەوە ئەگەر ئەمە سوکایەتیی نەبێت پێی دەکرێت چۆن میللەتێکی زیندو ئەم سوکایەتییە قبوڵ دەکات؟ تەماشابکەن چۆن میللەتێک وەک نمونە لە ریگای ژنێکی ئاواوە برسی و بێ پارە کراوە، سوکایەتی پێدەکریت وئەم کەسایەتییە بچوکانە خاوەنی ئەو پارە زۆرەبن و دەنگ ناکەن، ئەوە لە ناو هەر میللەتێکی دیکەدا روو بدات، چراخان هەزار جرا بێت دەیانکوژانەوە.
ئەو سەرجاوەیە وتی: لە ئیستادا بۆیە مەسەلەی ئەم چراخان شتە بێ ئەرزشانە دەهێنرێتە پێشەوە تا خەڵکەکە سەرقاڵ بکەن و مەسەلەیەکی ئاوا دەوروژێنن، تا بڵێن کاکە مەسعود خەریکی چاکسازییە، لە کاتێکدا مەسعود بۆ خۆی گەورە دز و خاوەنی گەورە سامانە، کە کەس دەسەڵاتی نییە دەست بەسەر پارەکانییدا بگرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست