کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەی رۆژگاری بێ باک لە ژین

Monday, 18/01/2016, 19:16


چەند دێڕیکی پڕ لەحەسرەت بۆ مردنی هونەرمەندی چیرۆکی خەم  کاک کەریم کابان 

ئەی  رۆژگاری    بێ باک
لەژین
ئەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە
هەموو ساتێکی تەمەنم
لە گەڵ خۆتە ئەبەیتەوە
بەبێ ئاگا لە نێوەشەو
خەونی دلم ئەسڕیتەوە
خۆزگە منیش  هەموو تەمەن
وەک شریتێکی  خۆش  بوایە
هەر کاتێک دەستم پێ کرد 
سەر لەنێو گوێم لە تۆبوایە
رێگای تازەم تەنیاییە
تۆخوا وەرنە سەردانم
چۆن تەمەنم گردە باوش
ئیستاش هەروا پەرێشانم 
لەتەمنی مندالێوە 
وام ئەزەنی هەتا هەتا
کەچی ئیستا  بە پێی خاوس
کۆج بارم خست لە دەرگات خوا
ئەوەی کردم گەورە م هەرتۆ
لە هەمووی خۆ.... پەشیمانم
ژیانم کۆلە مەرگی بوو
 بە رەحمی خۆت  شاد کە گیانم
کێلم بەر ز بێت ڕوولەهەتاو
سیبەری ڕۆژسەردانم کا
باڵای بەرزی دار ئەرخەوان
پاسەوانی شەوگارم کا 
ئەی هاوریان وەرن جار جار
دیدەنیم کەن  کاتی بەهار 
ساتەکانم  ڕیبواریک بوو
بۆ جارێکیش  نەهاتە خوار
ئیستاش
 گەڵای عومری تەمەن 
لە رێگادا هەڵوەریوە
نە شە ماڵ  کوڵ ئەلاوێنێ
 نە چرۆ خۆی سەر دەر ئەکا 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە