کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بارزانی شه‌رعیه‌تدانه‌ به‌کاره‌ نایاساییه‌کانی.!

Monday, 18/01/2016, 17:19


له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاو بۆته‌وه‌ که‌بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه‌ سیاسیه‌کان کۆده‌بێته‌وه‌، بۆ چاره‌سه‌رکردنی باردۆخی سیاسی هه‌رێمی کوردستان و پرسی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ هه‌رێمی کوردستان نوقمی قه‌یران بووه‌ و هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌کان له‌بارو دۆخێکی زۆر خراپی دارایی و ده‌روونیدان، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ کێشه‌ سیاسیه‌کان و بۆشاییه‌ یاسییه‌کان، که‌ هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و قه‌یران و بار و دۆخه‌ خودی بارزانی و ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌ نایاساییه‌که‌یه‌تی! ڕوون و ئاشکرایه‌ سه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنی کێشه‌کان له‌وێوه‌ ده‌ستی پێکرد، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ ماوه‌ی دووساڵ و چوارمانگه‌ به‌نایاسایی خۆی سه‌پاندوه‌ به‌سه‌ر کورسی ده‌سته‌ڵاتدا به‌نا یاسایی و به‌بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ هیچ یاسایه‌ک بکات نه‌گوێ له‌ڕای گه‌ل ده‌گرێ و نه‌ حساب بۆ حزبه‌ سیاسیه‌کان ئه‌کات به‌خۆی له‌سه‌روی هه‌موو یاساکانه‌وه‌یه‌و له‌کاتێکدا له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆی و برازاکه‌ی و حزبه‌که‌ی خه‌ڵک له‌و په‌ڕی هه‌ژاریدایه‌‌ و ووڵات له‌لێواری نوقوم بووندایه‌!
بۆیه‌ پێویسته‌ چوار حزبه‌که‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌بن، به‌یه‌که‌وه‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ بارزانیدا ڕه‌دبکه‌نه‌وه‌ و مه‌رجی پێش وه‌خته‌ی بۆ دابنێن، وه‌ک ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ و هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌ ئێستادا و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارو دۆخه‌که‌، ئینجا وه‌ک سه‌رۆکی پارتی و حزبی یه‌که‌م و ده‌سته‌ڵاتدار له‌گه‌ڵی کۆببنه‌وه‌، ئه‌گه‌رناربه‌و حاڵه‌وه‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ بارزانیدا شه‌رعیه‌تدانه‌ به‌ کاره‌ نایاساییه‌کانی جه‌نابیان.
به‌ڵام دڵنیام هه‌موو حزبه‌کان له‌ئێستادا خۆیان حازرکردوه‌ بۆ پێشوازی لێکردنی له‌ ئێستاوه‌ شایی له‌دڵیاندا ده‌گه‌ڕێ و له‌خۆشیان باوه‌ڕناکه‌ن، پێم وایه‌ له‌ ئێستاوه‌ پڕۆڤه‌ و نمایش ئه‌که‌ن و خۆیان سازده‌ده‌ن بۆ ڕۆژی پێشوازی کردن له‌ سه‌رۆکه‌ ناشه‌رعیه‌که‌.
ئه‌گه‌ر وابکه‌ن کۆببنه‌وه‌ له‌گه‌ڵی ئاوا پێویسته‌ شه‌قام قسه‌ی خۆی هه‌بێ و بێته‌ ده‌نگ و هه‌موو حزبه‌کان به‌یه‌که‌وه‌ سزابده‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە