تەقاندنی بۆمبەکە بۆئازادی.!
Monday, 18/01/2016, 17:09
چەندین مانگ بەرلەئێستا پێشنیاری ئەوەم کرد دەبێت خەلكی کوردستان ،لەدەرەوەی سەرانی مافیای بزووتنەی وەی کوردایەتی بەهەموو باڵەکانیانەوە ،بەهەردوو بنەماڵەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی و کۆیلەو مەسینە هەڵگرو حیزبەکانی چاکسازی و ریفۆرم و سازان خانەوە یەکشتن و ئەمانەشەڕیان لەسەر دابەشکردنی پارەو پۆست و دەسەڵاتەو هیچ کات خەمیان خەڵکی کوردستان و ئازارو مەینەتیەکانیان نی یە ،ئەوکاتە ناکۆکی دەکەوێتەنێوانیان ،کەلەسەر بەش و کورسی ڕێک ناکەون .ئەوان هەموویان یەخێزان و پێک هاتەی دەسەلات پێک دەهێنن ،لەسەرکوت و پێشێل کردنی ئازادی و ماف دا بەگۆڕینی سەنگەرەکانیان و خۆهەڵکێشانیان لەحەوزی چاکسازی و چی و چی تر .
بەشیک لەوانەی ئێستا باسی چاکسازی و گەندەڵی و سەرکوتی دەسەڵاتی سەرانی مافیادەکەن ،خۆیان بەر لەچەند ساڵێک گەورەترین تاوانباربوون بەحەقی دەنگەناڕازیەکان و سەرکوتی هەموو دەنگێکی ناڕازیان دەکرد ،لەپێناوی مانەوەی هەدوو بنەمالەی مافیای کورد و دەسەڵاتەکەیان وئازادی خوازنیان ڕاپێچی دەزگا سەرکوتکەرەکان دەکردو سوکایەتیان پێدەکرن و داوای پاکانە پرکردنەوەیان لێدەکردن ،کەجارێکی تر نەچنەوە سەرجادەو دژی دەسەلاتی مافیاگەری خۆپیشاندان نەکەن .
لەکاتی روودانی ١٧شوباتیشدا رووی ڕاستەقینەی ئەم جەماعەتی سازان خان و معارەزانە ئاشکراو روون بوو ،کەئەمانە نەک لەبەری خەڵک دانین دژی تاوان و گەندەڵیەکانی سەرانی مافیای کورد ،بەلکو هەمان ئاراستەو بۆچونیان هەیە ،لەدژی ئەوانەی لەگەڵ سیاسەتی ئەمانداناگونجێن و بەیاننامەشەرمەزاریەکانیان دژی خۆپیشاندەران زۆر لەوەی سەرانی مافیای هەدووبنەماڵە ی مافیا شەرمەزار هێنەر تربوو ،کاتێکیش چونە حکومەتی کێکی فراوان و دزی و گەندەڵی و شەریک بوون بەڵێنی چوار ساڵ ئارامیان بەخشی بەهەردوو بنەماڵەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی ،بەلام خەلکی کوردستان و نارازیانی ڕاستەقینە نەک بێدەنگ نەبوون ،بەلکو بەدرۆی خستنەوە ،کەئەوە ئێوە نین بڕیار لەسەر شەقام و دەنگی ناڕەزایەتی دەدەن .ئێوە خۆاتان بەشیک بوون لەگەندەڵیەکانی سەرانی مافیای کوردو بەشێکیشن لەسەرکوتی دەنگی ناڕەزایەتیەکان مێژووی ئێوەش روون ورەوانە لای خەڵکی کوردستان .
لەوروانگەکورتەوە دەبێت خەڵکی کوردستان باش بزانن سەرانی بزووتنەوەی مافیای کوردی هەموویان یەک شتن و یەک کاریان هەیە ،مانەوەی خۆیان و بنەمالەو دەسەلات و کورسی و دزینی داهاتی خەڵکی کوردستان ،ئەوان کێشەیان نی یە ،بۆگەوجاندنی خەلکی کوردستان راگەیاندنیان خستوەتە گەر ،تاهەموو کێشەکان لەبیر خەڵکی کوردستان بەرنەوە کە چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتوە ،ئاونی یە کارەبا نی یە ،هەررۆژەی کەسێک تیرۆر دەکرێت و ،لەولاشەوە سەرانی مافیا بێ خەم خەریکی تاڵانکردنی داهاتی سەر زوەی و ژێر زوین و تاڵانی دەکەن و بەفاشیستەکانی تورکی دەفرۆشن و ئەوانیش خوێنی خەڵکی سیڤڵی کوردی تورکیای پێدەڕێژن.
دوای ٢٥ساڵ لەگەندەڵی و دزی و داوێن پیسی و تیرۆری رۆژنامەنوسان و چالاکانی سیاسی و ژنان ،کەپاشەڵی سەرانی بزووتنەوەی کوردایەتی و دەسەڵاتەمافیاگەریەکەیان بەقەدەر مەنهۆڵی زیراب پیسە و هیچ ئاوێک ناتوانێت پاکیان بکاتەوە .
هیچ ناڕەزایەتیەک نەبوە ،لەزاخۆوە تادەگات بەخانەقین و کەئەم سەرانی بزووتنەوەی کوردایەتی دەسەڵاتیان بەسەرایدا هەبووبێت ،بەتایبەت هەدووبنەماڵەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی بەفیشەک وەڵامیان نەدابێتەوە و چەندین خەڵکیان نەکردبێتە خۆراکی دەستی ڕەشی چەکەکانیان .جگەلەوەی هەر نووسەرو رۆژنامەنوس و کەسانێکی سیاسی ،کەڕەخنەی لەم دەسەڵاتەمافیاگەریەگرتبی هەوڵی ناوزڕاندن یان تیرۆرکردنی نەدرابێت ،جگەلەوەی لەڕێگەی پارەو دامەزراندن ،هەوڵی بێدەنگ کردنی تاکەکانیان داوەو سەدان کۆیلەو جاسوس و مەسینەهەڵگرینان دروستکردوە ،کەکاریان جاسوسی و ڕاپۆرت نوسی بوە بەسەر خەڵکانی ناڕازی و ڕەخنەگران .
دەستگرتن بەسەر قوتی خەڵک و دامەزراندن و هەوڵی ئیستغلال کردنی ژنان ،لەڕیگەی دامەزراندن و پۆست و پارەو زەویەوە،کەچەندین مێیینەیان کردوە قوربانی ناوگەڵی برسی و بۆگەنیان .
بەوهەموو تاوانەی سەرانی مافیای کوردو هەردووبنەمالەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی دەبێت خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی چی بکەن ،هیچ شتێک ماوە ئەم دەسەڵاتە هۆڤیانەیە دژی خەلکی کوردستان نەیکەن .کوشتن راونان و ناوزڕاندن دزینی قوتی خەڵک دەستدرێژی ئاشکرا بۆسەرژنان و تیرۆرکردن و داگیرکردنی ژنی بەمێرد .
ئایائێستا کاتی تەقاندنی بۆمبەکەنی یە بۆئازادی و راپەڕینی چەکداری و ڕاماڵینی ئەم دەسەڵاتەمافیاگەرو داوێن پیسە ،یان دەبێت هەرچاوەڕی بکەین و شەقامەکان زیاتر بەخوینی خەلکی بەشمەینەت سوربکرێت و برسێتی بڕست لەخەڵک ببڕێت و ئینسانەکان ،لەسەر شەقامەکان لەبرسابمرن .
ئەوەی دەسەڵاتە دیکتاتۆرو فاشیەکان بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان کردویانە ،ئەم دەسەڵاتە مافیا بنەماڵەییە بەزیادوە کردویەتی .دزی کوشتن تاڵانی دەستدرێژی ئیتر هیچ ماوە بیکەن و خەلکی کوردستان چاوەڕوانیەکیان لێیان هەبێت .
چاوەڕوانی و بێ دەنگ بوونی زیاتر ئازارو مەینەتیەکان قوڵتردەکاتەوە،بۆیەناکرێت خەڵکی کوردستان چیتر چاوەڕی بکەن و دەبێت دەست بۆ هەنگاوی شؤڕشگێڕانە بەرن و سەرەتا هەوڵی خۆڕێکخستنی چەکداری بدەن و بۆپاڵپشتی خۆپیشاندانەکان و ئامادەکاری بۆ ڕاپەڕینی سەرتاسەری .دەست نەبردن بۆ ئەم هەنگاوە ژیان و گوزەران و ئازادیەکان دەچێتە ژێرپی چاوەڕوانی ئەم دەسەڵاتەمافیاگەریەوە خەون ئاواتەکان زیندەبەچاڵ دەبن .
سەرەتای گەنگاوی بەرەو ڕاپەڕین دەرکردنی تەواوی ئەوکۆمپانیانەبێت ،کەهۆکاری هەژاری و برسی کردنی خەلکی کوردستان و دەوڵەمەند بوونی ئەم بنەماڵەمافیایانەیە .ڕاگرتنی کۆمپانیاکانی نەوت و گازو دەرکردنی کۆمپانیا تورکەکان ،کەهۆکاری مانەوەی بنەماڵەمافیاکانی کوردستان .
دەرکردنی کۆمپانیاکانی نەوت ،لەهەنگاوی سەرەتادا لەناوچەکانی سڵیمانی و گەرمیان ،کەئەم هەنگاوە دەبێتە هۆکاری بڕینی داهاتی زەبەلاحی هەردووبنەمالەی مافیاو ،فشارێکی زۆر گەورەش دەبێت ،کەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاگادار بن ،کەخەڵکی کوردستان چیتر نایانەوێت پشتیوانی ،لەو دووبنەمالە مافیایەبکەن ،کەکۆمەڵگای کوردیان کردوە بەجەهەنم لەپێناوی خۆیان و مانەوەیان لەسەر کورسی دەسەڵات .
هەنگاوی دووەم دامەزراندنەوەی شوراکان و هەڵبژاردنی نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک و هەنگاو نان بۆ ڕاپەڕینی سەرتاسەری و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ٢٥ساڵەی هۆڤیانەی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی .
هەڵبەت دەرکردنی کۆمپانیاکانی نەوت و گاز سەرەتای تەقاندنی بۆمبەکەیە بۆ هەنگاوی ئازادی و ڕاپەڕینی سەرتاسەری و دەست نەبردن بۆ بڕینی سەرچاوەی ئابوری ئەم دەسەڵاتەمافیاگەریە ناتوانرێت سەرکەوتن مسۆگەربکرێت ،بۆیە دەبێت هەنگاوی تەقاندنی بۆمبەکە ،دەرکردنی کۆمپانیاکانی نەوتبێت و ووشک کردنی سەرچاوەی دارییان بێت ،کەقوتی خەڵکی کوردستانەو دەیدزن و مانەوەی خۆیانی پێ مسۆگەر دەکەن بەپشتی دەوڵەتانی داگیرکەرو فاشی تورکیاو ئیران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست