قوباد تاڵه‌بانی ئه‌ندامێكی نوێی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی
Monday, 18/01/2016, 12:04
قوبادی كوری تاله‌بانی كه‌یه‌كێك له به‌ڵاكانی تاله‌بانیه بۆ دنیای سیاسه‌ت ، جونكه له‌رێگای پله و پایه‌ی باوكیه‌وه به‌یه‌ك هه‌نگاو پله‌یه‌كی به‌رزی له‌م وولاته وه رگرت . قوباد تا نه‌ببوه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران جه‌واشه‌ی زۆری خه‌لكی كرد، كه‌گوایه كه‌سایه‌تیه‌كی {ساده و هه‌ژار دۆسته} ، وه‌ك سموره به‌سه‌ر داردا هه‌لده‌گه‌را به‌لام له‌بری گوێز ، لافیته‌ی لێ ده‌كرده‌وه . به‌سازه‌كه‌ی موسیقای ئه‌رێ له‌یلێی بۆگه‌نج لێ ده‌دا ، ده‌جوه سه‌رتاشخانه گشتیه‌كان ، ساده بوو له‌گه‌ل خه‌لك به‌س مابوو بچێت دامه له‌گه‌ل خه‌لكی قه‌راج و كه‌ندیناوه بكات .... به‌ڵام به‌قودره‌تی قادر كه‌بووه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران نه سموره بونی ما ؟، نه‌هونه‌ر و سه‌ردانی سه‌رتاشخانه‌كان ، بۆخۆی له‌گه‌ل نیچیری ولاش زاوای سیاسی به‌یه‌كه‌وه ن ده‌لێیی یه‌كێك له‌كوره‌كانی مه‌لا مسته‌فایه !؟ جونكه هیج جیاوازیه‌كی له‌گه‌ل حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی نیه . پارتی تاوان وناپاكی و تاڵانی ده‌كات ئه‌میش بۆیان پینه ده‌كات . نه‌ك هه‌ر قوباد سه‌یركه‌ن بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی به‌گوته ده‌لین ئێمه دژی سیسته‌می بنه‌ماله‌ی بارزانین و جه‌واشه‌ی جه‌ماوه‌ری گوران و ده‌نگه ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌لك ده‌كه‌ن ، له‌لایه‌كی تر له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ی بارزانی تالانی نه‌وت ده‌كه‌ن ، له‌كه‌یسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌پراكتیكی مامه‌له له‌گه‌ل بارزانی وه‌ك سه‌رۆك ده‌كه‌ن . میدیاكانیان له ره‌خنه‌گرتن له‌پارتی بێده‌نگه ؟ قوباد و نیجیر وه‌ك دوو نوێنه‌ری بنه‌ماله‌ی بارزانی وتاله‌بانی له‌هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ك كۆكن ؟ وه‌زیر ده‌رده‌كرێ و سه‌رۆك په‌رله‌مان رێگای لێده‌گیرێ و بودجه ده‌دزرێ.... ، ئه‌و وه‌ك باوكیتی كورسیه‌كه‌ی خۆی گرتوه ، هه‌قی به‌هیج كێشه‌یه‌ك نیه ،ته‌نانه‌ت به‌كێشه‌كانی یه‌كیتیشه‌وه . ئه‌بله شانازیشی جار جار بابه‌تێك بۆ جه‌واشه‌ی خه‌لك ده‌نوسێ ، به‌لام له‌ملای تره‌وه له‌ژێره‌وه له‌گه‌ل پارتی رێك ده‌كه‌ون . بۆ جه‌واشه‌ی خه‌لكیش نوێنه‌رانی ئه‌و بنه‌ماله‌یه هه‌ندێ دێر ده‌نوسن تا وه‌ك دلی شه‌قام و خه‌لكه‌كه‌یان راگرن .
ئیستاش به‌نیازن و بلین ئێمه له‌گه‌ل پارتی له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند خالێك رێك كه‌وتوین و باسمان كردوه ، بێ ئاگا له‌وه‌ی خه‌لك هوشیاره و سه‌یری كرداره‌كان ده‌كات نه‌وه‌ك گوته ونوسینه بلاوكراوه‌كان ، جونكه هه‌ر سێ باڵی یه‌كیتی بونه‌ته په‌رده‌پۆشكردنی تاوانه‌كانی پارتی و به‌هیزكردنی كه‌به‌ئاره‌زوی خۆی سیاسه‌ت به‌ناوی هه‌رێمه‌وه بكات ، به‌تایبه‌تی ئه‌و قوباده‌ی كاری بۆته گوته‌بێژی و په‌رده‌پۆشكردنی تاوانه‌كانی حكومه‌تی پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانی . گه‌را راست نیه با نمونه‌یه‌ك له‌جیاكاری خۆی و یه‌كیتی له‌روداوه سیاسیه‌كان دیار بخات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست