دەبووعارفەکان زوو راکێشرانایە
Sunday, 17/01/2016, 18:22
پێم وت: بۆن دێ!
وتی: بۆنی چی؟
• غاز
- دیا‌ره سه‌ره بوتڵه‌كه ته‌واو نییه
- هی ناو بوتڵ نا..
- ئه‌ی؟
- هی ناو بۆری
- چی‌ی‌ی؟
- به‌بۆری ده‌ڕوات بۆ توركیا!
- ئێ خۆه لێره خه‌ڵك هه‌ر راكه راكەیه‌تی
- به‌دوای بوتلێكدا؟!
- ئه‌وه‌یان جیایه
- بۆ نه‌وته‌كه‌ش جیابوو..؟
- نه‌وت پاره ناكات
- ئێ خۆ پێشتر ده‌یكرد!
- هه‌یهوو..
- ئه‌وه چوو !..
- بۆكوێ
- بۆ گۆڕی باوكیان
………….
- ده‌نگ دێ
- ده‌نگی چی؟
- جرت!
- بۆ كێ؟
- بۆ براده‌رانی ده‌وڵه‌تی كوردی
- كێ لێیدا؟
- هه‌موومان
……..
- پوره نییه
- پوره چییه؟
- یانی پاره نییە
- بۆ وا دەڵێیت!؟
- ناوەکەشی نازانن، بەڵام دەزانن چۆنی بدزن
- ئه‌ها..
- كێ ووتی؟
- نێچیر..
- چی تری ووت
- وتیشی به‌غدا موفلیسه
- ئه‌ی خۆیان؟
- عه‌یبیان نییه..
- ئه‌ی ئێمه؟
- بۆ ئێمه هه‌ین!؟
…….
- داهاتی هه‌رێم
- به‌شی مه‌سروفات ناكات
- كێ وای ووت
- مامی بچووك
- مامی بچوك كێیه؟
- قوباد..
- بۆ ئه‌ویش قسه ده‌كات!؟
- ئم‌م‌م
- ئم چیه؟
- پێی ده‌ڵێن، وابڵێ
- له‌كوێ؟
- له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن.
………
- ده‌شڵێن..
- چییه دیسان!
- به‌دوای سه‌یاره رامان ده‌كێشن
- له‌سه‌ر چی؟
- لەسەر دزی. گه‌نده‌ڵی، خیانه‌ت!؟
- نا..نا
- ئه‌ی لەسەر چی!؟
- لەسەر ئەوەی کە بڵێیت ده‌وڵه‌تی كوردیمان ناوێ
- كێ رامان ده‌كێشێ
- عارف..
- كام عارف
- قوربانی..
- هه‌قیه‌تی..
- بۆچی
- ده‌بوایه كاتی خۆی
- ئێ..
- ئێمه عارفه‌كانمان راكێشایه
- بۆچی!؟
- بۆئه‌وه‌ی نه‌بینه قوربانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست