کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌وڵه‌تى مافيا

Monday, 18/01/2016, 18:11


له‌ماوه‌ى چاره‌گه‌ سه‌ده‌يه‌ك له‌ حكومڕانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى له‌ باشورى كوردستان،نه‌يانتوانى نه‌ك بناغه‌ى ده‌وڵه‌تێك بينا بكه‌ن، بگره‌ له‌م ماوه‌يه‌دا كارێكيان كردووه‌ كه‌ بونه‌ته‌ كۆسپ له‌به‌رانبه‌ر دروستكردنى ده‌وڵه‌ت.
پارتى، هه‌ميشه‌ له‌كاتى قه‌يراندا كارتى ده‌وڵه‌تى كوردى دژ به‌ نه‌يارانى به‌رزده‌كاته‌وه‌، له‌ راستيدا ئه‌وه‌ى پارتى ئيشى له‌سه‌ر ده‌كات دروستكردنى ده‌وڵه‌ت نيه‌، به‌لكوو دروستكردنى وه‌همى ده‌وڵه‌ته‌، تا له‌م رێگايه‌وه‌ سۆزو عاتيفه‌ى خه‌ڵك ڕامبكات.
له‌دواى روخاندنى رژێمى صدام حسێن به‌غدا وه‌ك بانكێك به‌ڕووى هه‌ولێردا كرايه‌وه‌، هه‌موو ساڵێك ملياره‌ها دۆلار وه‌ك بودجه‌ى ئه‌م كورد له‌ مستى پارتى و حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌كرا، ئه‌مانيش وه‌ك نه‌ديى و بدى و وه‌ك باندى مافياى كه‌وتنه‌ى ووێزه‌ى به‌ش و پشكى ئه‌م ميلله‌ته‌و باڵاخانه‌و كۆمپانيانياى گه‌وره‌يان دامه‌زراندو خه‌ڵكيان برسى كرد, له‌و ماوه‌يه‌دا ئه‌وه‌ى پارتى له‌ بيرى نه‌بووه‌ ده‌وڵه‌ت بووه‌، ئه‌وه‌ى له‌ خه‌ياليدا نه‌بووه‌ بيناكردنى كۆڵه‌كه‌كانى ده‌وڵه‌ت بووه‌, ئه‌گينا ئه‌م هه‌موو پاره‌يه‌ى له‌ به‌غداده‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌توانرا ده‌ستگيرۆييه‌كى باشى هه‌رێم بكات له‌ بيناكردنى ده‌وڵه‌ت و به‌هێزكردنى لوبى كورد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.‌
ئه‌وه‌ى پارتى ئيشى له‌سه‌ر ده‌كات خه‌ونه‌,نه‌ك واقع، پارتى هه‌ميشه‌ له‌ مێدياو كۆڕو كۆبونه‌وه‌و پۆستى فه‌يسبوكه‌وه‌ ختوكه‌ى ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌دات و له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع نه‌ك هيچى نه‌كردووه‌ بگره‌ بوه‌ به‌ كۆسپيش، چونكى تا ئێستا نه‌يتوانيوه‌ ئابورييه‌كى نيشتيمانى و هێزێكى نيشتيمانى و جوگرافيايه‌كى نيشتيمانى بينا بكات.
ئه‌گه‌ر قه‌راربێت عه‌قڵيه‌تى پاوانخوازى و دزو گه‌نده‌ڵ و مافيا دارێژه‌رى خه‌ونى ده‌وڵه‌تسازيمان بێت، من وه‌ك تاكێك دژى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌وه‌ستمه‌وه‌و نامه‌وێت وە دڵنیاشم زۆرێک لە کوردستانیان هەمان کرداری من دەنوێنن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە