کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاكسازیه‌كانی حكومه‌تە ئینقلابچییەکانی هەرێم

Sunday, 17/01/2016, 15:19


ماوه‌یه‌كه‌ حكومه‌ته‌ ئینقلابیه‌كه‌ی نێچیر نوقڵانه‌ی چاك سازی لێده‌ دات پێی وایه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانێت له‌و قه‌یرانانه‌ ڕزگاری بێت، كه‌ چه‌ند ساڵه‌ خولقاندویانه‌  لە پاڵییدا تاڵانی ده‌كه‌ن، لێره‌دا پرسیارێك هه‌یه‌ ئایا ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه‌ له‌م میلله‌ته‌ی ئه‌دزن ده‌تانه‌وێت به‌چی قه‌ره‌بوی بكه‌نه‌وه‌؟ ئێوه‌ باسی چاكسازی چی ده‌كه‌ن ئه‌و ته‌نكه‌ره‌ نه‌وتانه‌ بوه‌ستینن كه‌ كه‌س نازانێت دا هاته‌كه‌یان بۆ گیرفانی كێیه‌ ؟ ئه‌وسا ده‌توانن چاكسازی بكه‌ن یه‌كه‌م كه‌س خۆتان چاك بكه‌ن ئه‌و هه‌مووده‌فته‌ره‌ دۆلاره‌ بێننه‌وه‌ له‌ بانكه‌ كانی ئه‌وروپا ئه‌وسا باسی چاكسازی بكه‌ن .
نوقڵانه‌ لێدان بۆچاكسازی بڕیاری كه‌سی بوێری ئه‌وێت نه‌وه‌ك كۆیله‌ و گزیری پاره‌ و پول چاكسازی پیاوی شەریف و ده‌ست پاكی ده‌وێت نه‌وه‌ك سه‌رۆك باند و قاچاخچی نه‌وت چاكسازی به‌ هه‌موو كه‌س ناكرێت، نەخواز ئەو کەس خئین و وڵاتفرۆش بێت.
ئه‌م چاكسازیه‌ی ئێوه‌ ده‌ستان داوه‌تێ و بانگه‌شه‌و نوقڵانه‌ی بۆلێده‌ده‌ن زۆرده‌وڵه‌مه‌ندی ناشه‌رعی زۆر باند و قاچاخچی و بازرگان وبه‌رپرس له‌ پشتیه‌وه‌ن، ئه‌بێت هەموو دادگای بكرێن چونكه‌ تێوه‌ گلاون به‌ دزیی و پیسخۆریی و خزم خزمێنه‌ و ده‌غه‌ڵی ئێوه‌ ئێستا نانی ئه‌م له‌شكره‌ دز و جه‌رده‌یه‌تان پینابڕێت چونكه‌ ده‌ستكردی خۆتانن، كوڕی حزبن هه‌تاوه‌كو حیزب ئه‌و جانه‌وه‌ره‌ زه‌به‌لاحه‌ بێت كه‌ قاچاخچی و بازرگانه‌كان له‌ژێر باڵی خۆیدا حه‌شار بدات، باس كردن له‌ چاكسازی وه‌همه‌، ته‌نها مه‌به‌ستتان گه‌وجاندنی جه‌ماوه‌ره‌ نه‌وه‌ك كرداری عه‌مه‌لی ئێوه‌ چونكه‌ خۆتان ده‌ستتان له‌ گه‌ڵ ئه‌م قاچاخچیانه‌دا تیكه‌ڵه‌ و شه‌ریكن له‌گه‌ڵیاندان چۆن ده‌توانن لێپرسینته‌وه‌یان له‌ گه‌ل بكه‌ن و نانیان ببڕن؟ 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە