کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاریزگاری کەرکوک چەند تۆڕێکی مافیای بازرگانی بەڕێوە دەبات

Saturday, 16/01/2016, 14:26


كوردستانپۆست كە‌ركوك
لە راپۆرتێکی دوور و درێژدا سەرچاوەيەكى نزيك لە پارێزگارى كەركوك، چەند زانیارییەکی لەسەر پاریزگاری کەرکو د. نەجمەدین کەریم ناردووە، ئێمە بە کورتییەکەی وەک هەواڵیک ئەم زانیارییانەی لەسەر بڵاودەکەینەوە:
سەرچاوەکە باس لەدزیی و گەندە‌ڵیی و پیسخۆررییەکانی پارێزگار(دەکات) دەكات، دەڵێت هە‌ر كە‌سێك شزانیرییەک لەسەر کاروباری بەڕیوەبردنی پارێزگار بداتە راگەیاندنەکان و بە خراپی باسی بکات، یە‌كسە‌ر لە كارە‌كە‌ی دوور دە‌خرێتە‌وە، د. نەجمەدین ئیستا کار بۆ یەکێتیی و پارتیی دەکات، بەو واتایەی پیاوی هەردوو لایە و لە هەردوو لایان دەخوات و هەردوو عیزبەکی رازی کردوە، هەروەكو پێشتر هەنديك لە كەسە نزيكەكانی پاريزگار دوور خرانەوە لە شوێنی كاركردنیان لە ناو شاری كەركوك و لەناو پاريزگاش. هەموو بە‌رپرسەكانی شاری كەركوك، ئە‌وانە‌ی لە ناو پاريزگا دەوام دەكەن، ئەوانەیش کە دە‌رە‌وە‌ی پارێزگاش لە ناو كەركوك زور باش دەزان نەجمەدین کەریم دەستی بە سەرهەموو سەرچاوە بازرگانیيە‌كانی شاری كە‌ركوك و دەوروبە‌ریدا گرتووە، بەڵام كەسيان ناتوانن قسە بكەن لە ترسی پوست و پلەكانيان نەبادا دوور بخرێنەوە لە پوستەكانيان چونكە نەجمەدین کەریم قسە لەسەر هەر كەسيك بكات لە لاى پارتى، يان يەكێتی‌ يەكسەر ئە‌و كەسە دوور دەخرێتە‌وە لە پۆستەكەى.
نەجمەدين کەریم دەستى گرتوە بەسەر هەموو پروژە و سەرچاوەى داهاتى شارى كەركوكدا بۆ ئە‌م مەبە‌ستە‌ش چەند تۆڕێكی مافياى بازرگانى دروست كردوە، راستەوخۆ هەموويان پەيوە‌نديیان بەخۆی، یان بە كە‌سە نزیە‌كانی خۆیە‌وە هە‌یە‌. ئەو تۆرە بازرگانییە مافیایەی کە تا ئیستا ئاشکرابوون بریتین لەم دوو تۆرەی خوارەوە:
• تۆری يەكەم: (سەيد سوفيان) و(ئامانج هيجران)، ئەم دوانە لەسەردەمی بەعسیشدا دەستیان دەڕۆیشت و دوو کەسایەتی ناسراون، ئە‌مانە هەموو پڕوژە و بازرگانيیەكانى ناو كەركوك بەيەكەوە بە شەريكى دەكەن و هەمووى بە واژووی نەجمە‌دین کەریم دەكرێت و بەشي شێريش بەر د.نەجمەدین کەریم دەکەوێت، هەموو ئە‌و پارانەى سەرجەمى پرۆژەكان بەشى نەجمەدين، لەريگاى (سەيد سوفيان)ەوە لە وڵاتى ئوردنەوە دەخرێتە سەر حسابى د.نەجمەدین كەريم و دەڕوات بۆ دە‌رەوەى وڵات. شايانى باسە سەيد سوفيان ماڵى لە وڵاتى ئوردنە ‌و لە‌وێ دە‌ژی.
• تۆڕی دووە‌م نەجمەدین و ئاشتى هەورامى و چەند بەرپرسێكى ترى پارتىیە، بەيەكەوە شەريكن لە بازرگانى نەوت و سوتە‌مەنى، پارەکەش بە ريگاى تورکياوە دەچێتە سەرحسابى هەردوو گەورە دز نەجمەدین کەریم و ئاشتی هەورامی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە