بەسەرهاتی کۆمەڵێک سەرخۆش
Thursday, 14/01/2016, 0:50
ساڵانی حەفتاکان لە سلێمانی و لەگەڕەکی شۆڕش(عەقاری) کۆمەڵێ هەبوون وەك فٶادی شێخ حەسەن، یاسینی عەبەی قیروان، سمە سمس ، شامیلە شەل و بەختیاری مەلای خەیاڵ. ئەم برادەرانە لەگەڵ دونیا بەرەو تاریکی ئەڕۆیشت ئەمان خەریکی خواردنەوە بوون . دواتر کە تەواو سەرخۆش ئەبوون یان ئەکەوتنە وێزەی یەکتری و وەیان خەریکی شەڕو نانەوەی کێشە و سەرئێشە بوون بۆ خەڵکانی تر. شەوێکیان بەختیاری مەلای خەیاڵ دوای ئەوەی فوول سەرخۆش ئەبێ، ئەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە. بەختیار لۆریەکی پێ ئەبێ و لە جادەکەی عەقاری خۆی ئەکا بە ماڵی غەفوور ئاغا و دیواری حەوشەیان ئەڕوخێنێ، ئەگەر ئەم دیوارە نەبوایە لەوانەبوو تا ژووری میوان نەوەستایەتەوە و ئەوەی لەسەر ڕێگای بوایە ڕایبماڵیبایە. هەر لەو کاتەدا لە حەوشەکەدا تاقمێک کەسی خزم و برادەرانی غەفوور ئاغاش مێزیان ڕازانبۆوە و کەلعادە خەریکی خواردنەوە بوون. واتە ئەمانیش بە دەردەکەی کاکە بەختیار سەرو قاپێک عەرەقیان نۆش کردبوو. لەوکاتەی بەختیار بە لۆریەکەوە دیوارەکە ئەڕۆخێنی و ئێدی لۆریەکە بەدەستیەوە ئەکوژێتەوە، بەختیار دائەبەزێ و ئەبینێ وا جەماعەت واقیان وڕماوە و هیچیشیان خۆی تێك نەداوە و پێك لەدوای پێك بەردەوامە. بۆیە بەختیار خۆی توڕە ئەکات و ئەڵێ: توو شەرەفتان شوێنتان نەدۆزیوەتەوە تیا بخۆنەوە سەر جادە نەبێ؟!
ئینجا با ئیستا بێینەوە سەر ئەسڵی چیرۆک و بەرسەرهاتەکەمان
مەلای خەیاڵ چاوی نەی ئەبینی و کەس پێی نەئەوت مەلا کوێرە. کەچی مەحمود سەنگاوی کە دوو چاوی زەقی هەیە پێی ئەڵێن (غەریبە کوێر). ئەم کابرایە لە چاوپێکەوتنێکی ئاوێنەدا ئەڵێ؛ پێویستە خانەوادەی شەهید کاوە گەرمیانی داوای لێبووردنم لێ بکەن. ئەوان منیان دا بەدادگا و ٤٤ ڕۆژ زیندانی کرام (لەماڵەکەی خۆی) و دواتر دادگا منی بەبێ تاوان ناساند و پێوستە ئێستا ئەوان ژوان بۆ من بێننەوە.
خولە سمێڵ فش ئەڵێ من پێشمەرگەم و فەرماندەیەکی سەربازیم و لەباڵی هەڵۆکانم و دەستەمۆ ناکرێم. ئەم کابرایە ماوەیەکە هێڵە سوورەکانی یەکێتی بە تەواویی بڕیوە و نازانێ ئەوەی لەناو ئەم ڕێکخراوەدا هێڵە سوور ببڕێت چی لێ بەسەر دێت!. ئەم ئەیەوێ وەك هێرو، شاناز، قوباد و پاڤێڵ بەشە نەوتی هەبێ و وەك ئەوان بە ئارەزوی خۆی نەوت بفرۆشێت. ماوەیەك لەمەو پێش دەستی گومانی بۆ پارێزگای کەرکوك ڕاکێشا و ئەیوت پێویستە دادگایی بکرێ. ئەم نازانێ کاتێ دکتۆر نەجمەدین کۆیلەی ماڵی تاڵەبانی بووە، ئەم ئێشتا قەڵەمبڕیشی لەگیرفاندا نەبووە. کاکە خولە ئەڵێ؛شاناز هیچ نیە و حسابی تورێکی قوڕاوی بۆ ناکەم. نازانێ شاناز و مێردەکەی یەکێکن لە بڕیاردەرانی یەکێتی و ملیاردێرەکانن.
کورد ئەڵێ؛ سەگی هار ٤٠ شەو ئەژی. ئەم ژەنەراڵە پەشمەکیەی کە لە کونی ژووریشەوە پاسەوانی هەیە وا بزانم کۆتایی هاتووە. ئەویش لەبەرئەوەی دەستی هەبووە لە تیرۆرکردنی شەهید کاوە و خەریکی ئەوەیە کوتلەی سەربازیی لەخۆی گڕد دەکاتەوە و فێری ئەوە بووە پەنجە ڕائەوەشێنێ و حساب بۆ کەس ناکات. هەر بۆ بیرخستنەوەی ئەم ژەنەڕاڵە فەلە. تۆزێ بگەڕێوە مێژووی تیرۆرکردن لە نێو یەکێتی و بزانە هەریەك لە (جەبار فرمان، حەمە ڕێگر) و چەندانی تر لەسەر چی تیرۆر کران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست