کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌نجامی‌ کۆبوونه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆکایه‌تی‌ ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌

Monday, 11/01/2016, 20:10


ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆکایه‌تی‌ ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌ کۆمه‌ڵگای‌ کوردستان رۆژی‌ هه‌ینی‌ 4 ـ 12 ـ 2015 به‌ ئاماده‌بوونی‌ ته‌واوی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆکایه‌تی‌‌و به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هاوسه‌رۆکان کۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ ئه‌نجامدا له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شێوه‌یه‌کی‌ تێرو ته‌سه‌ل بارودۆخی‌ جیهان ناوه‌چه‌که‌‌و هه‌رێمی‌ کوردستان هه‌ڵسه‌نگێندران، به‌شێکی‌ تری‌  کۆبوونه‌وه‌ باس له‌ کارو چالاکیه‌کانی‌ ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وشی‌ رێخستنه‌کانی‌ ته‌ڤگه‌ر کرا به‌تایبه‌ت پرۆژه‌که‌ی‌ ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌کانی‌ باشور له‌ پێشکه‌ش به‌رای‌ گشتی‌ کرابوو، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێست‌و لێدوانی‌ ته‌ڤگه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی‌ شه‌نگال دوای‌ قۆناخی‌ ئازادی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ به‌رفراوانی‌ بۆ کرا. 
کۆبوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی‌ سیاسی‌ له‌ باشوری‌ کوردستان رایگه‌یاند ئه‌و شه‌ڕه‌ جیهانیه‌ی‌ که‌ ناوچه‌که‌ی‌ گرتۆته‌وه‌ به‌ هۆی‌ رۆڵی‌ ستراتیژی‌ کوردستان‌و به‌تایبه‌ت باشوری‌ کوردستان بۆته‌ چه‌قی‌ ململانێکان‌و له‌ ئێستادا ئه‌و شه‌ڕه‌ به‌ قووڵی‌ له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌لایه‌کی‌ تره‌وه‌ به‌هۆی‌ بوونی‌ سیسته‌مێکی‌ ده‌سه‌ڵاتخوازی‌ پێ پرۆژه‌‌و سیاسه‌تی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان خراوه‌ته‌ ناو چه‌ندین قه‌یرانی‌ قووڵ‌و تا ئێستاش ئه‌و قه‌یرانانه‌ به‌رده‌وامه‌‌و هیچ لایه‌نێکیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌کی‌ ستراتیژی‌ چاره‌سه‌ری‌ نییه‌. ئه‌مه‌ش به‌ر له‌ هه‌ر شتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ که‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان نه‌یتوانی‌ خۆی‌ بپارێزێت له‌ پشتگیری‌ نه‌کردن له‌ یه‌کێک له‌ هێڵه‌کانی‌ که‌ ئه‌مڕۆ ململانێ ده‌که‌ن له‌ ناوچه‌که‌. ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆکایه‌تی‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌و ململانێ‌و سیاسه‌ته‌ حزبیانه‌ی‌ که‌ له‌ هه‌رێمی‌ کوردستاندا قووڵتر بۆته‌وه‌ ره‌نگی‌ داوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌ردانه‌ فه‌رمیه‌کان‌و وه‌فده‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو سه‌ردانه‌که‌ی‌ سه‌رۆکی‌ ماوه‌به‌سه‌رچووی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان بۆ وڵاتانی‌ که‌نداو‌و له‌ هه‌مان کاتیشدا سه‌ردانی‌ سه‌رۆکی‌ په‌رله‌مان بۆ وڵاتانی‌ ئه‌ور‌وپا، که‌ هه‌ردوو سه‌ردانه‌که‌ زیاتر وه‌ک سه‌ردانی‌ حزبی‌ ئه‌نجام دراون وه‌ک له‌ سه‌ردانی‌ فه‌رمی‌ وه‌فدی‌ هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌. ئه‌مانه‌ بابه‌تگه‌لێکن که‌ جێگه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌‌و وه‌ک ته‌ڤگه‌ری‌ پێمانوایه‌ که‌ ده‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ ئه‌مانه‌ واز سیاسه‌تی‌ ته‌سک‌و کلاسیکی‌ حزبایه‌تی‌ بنه‌ماڵه‌یی‌ بهێنرێت‌و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌ جیاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ رێککه‌وتنه‌ کۆنه‌کانی‌ لایه‌نه‌کان‌و جێ به‌جێکردنی‌ سیاسه‌تی‌ دووفاقی‌ که‌ هه‌رێمی‌ کوردستانیان به‌ ئه‌مڕۆ گه‌یاند. هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردنی‌ سیاسه‌تی‌ رازی‌ کردنی‌ دلی‌ لایه‌نی‌ به‌رامبه‌ر له‌ لایه‌ن لایه‌نێکه‌وه‌ له‌سه‌ر قوتی‌ خه‌ڵک، جارێکی‌ تر گرتنه‌به‌ری‌ سه‌ردانه‌کان بۆ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌و پشت به‌ستن به‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ده‌ره‌وه‌ نابێته‌ چاره‌سه‌ری‌‌و ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆکاری‌ قووڵبوونه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ قه‌یرانه‌کان. پێویسته‌ که‌ سیاسه‌تی‌ دوفاقی‌، ناوه‌نگه‌رایی‌‌و خۆسپاندن‌و سیاسه‌تی‌ ته‌سکی‌ کلاسیکی‌ حزبایه‌تی‌ تپه‌ڕێنرێت. 
هه‌مان ئه‌م سیاسه‌ته‌یه‌ وای‌ کردووه‌ که‌ له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان روبه‌ڕووی‌ شه‌ڕو ناکۆکی‌ قووڵ ده‌کرێنه‌وه‌. وه‌ک ئه‌وه‌ی‌ که‌ له‌ دوزخورماتو‌و بینرا‌و له‌ ئه‌نجامیشدا ئه‌وه‌ی‌ ده‌بێته‌ قوربانی‌ گه‌له‌که‌مانه‌ له‌و ناوچانه‌. وه‌ک ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌ پێمان وایه‌ که‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی‌ که‌ هه‌وڵ ده‌درێت له‌ دوزخورماتوه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێ بکرێت‌و له‌ که‌رکوک به‌ تیرۆری‌ محمد خلیل جبوری‌ هاوژینه‌که‌ی‌‌و بڵاوبکرێته‌وه‌ به‌ هه‌موو ده‌ڤه‌ری‌ گه‌رمیاندا. هه‌روه‌ها زیاد بوونی‌ تیرۆر‌و کوژه‌ری‌ نادیار‌و قووڵکردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕی‌ ته‌نه‌وه‌یی‌‌و مه‌زهه‌بی‌ له‌م ناوچانه‌دا له‌ رابردوشدا بۆ له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌م بارودۆخه‌ سه‌ردانی‌ ئه‌م ناوه‌چانه‌مان کردبو‌و رای ده‌گه‌یه‌نین که‌ دوای‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی‌ هێزه‌ کوردیه‌کان‌و سه‌قامیگربوون‌و ئارامی‌ ناوچه‌که‌‌و پاراستنی‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی‌ هه‌په‌گه‌‌و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ستکراوه‌ به‌ سیاسه‌تێکی‌ به‌م شێوه‌یه‌ی‌ تێکده‌رانه‌. گه‌وره‌ترین مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی‌ عه‌ره‌ب‌و تورکمانه‌کانه‌ بۆ دروستکردنی‌ هێزی‌ چه‌کدار.  ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی‌ له‌ هه‌رێمدا هه‌یه‌‌و ده‌ستوه‌ردانی‌ راسته‌وخۆی‌ حکومه‌تی‌ ئێراقی‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ که‌رکوک له‌ کاتێکدا خۆی‌ به‌ یاسا لامه‌رکه‌زی‌ بۆ په‌سه‌رند کردبوو. 
کۆبوونه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت بابه‌تێکی‌ گرنگ ئه‌مڕۆ ره‌وشی‌ شه‌نگاله‌ به‌تایبه‌ت دوای‌ ئازادکردنی‌. پێویسته‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێم‌و لایه‌نه‌سیاسیه‌کان هاوکاری گه‌لی‌ ئێزیدی‌‌و ئه‌و سیسته‌مه‌ بن که‌ ئه‌وان په‌سه‌ندی‌ ده‌که‌ن وه‌ک  خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری‌‌و ئه‌نجومه‌ن‌و هێزی‌ پاراستن. ئێستاش له‌ کارو خه‌باتیان بۆ بونیادنانی‌ سه‌رله‌نوێ جڤاکی‌ ئێزیدی‌ به‌رده‌وامن وه‌ک ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌ جارێکی‌ تر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ وێرای‌ بشتگیری‌ ته‌واومان له‌ خه‌بات‌و تێکۆشانی‌ گه‌لی‌ ئێزیدی‌ تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ شه‌نگال که‌ خۆیان بڕیاریان له‌سه‌ر داوه‌. هه‌روه‌ها پشتیوانی‌‌و پشتگیری‌ خۆمان راده‌گه‌یه‌نین بۆ راگه‌یاندنی‌ پرۆژه‌ ( 22 ) خاڵیه‌که‌یان که‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابدوو بۆ رای‌ گشتی‌ رایانگه‌یاند. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌سیاسه‌کان ده‌که‌ین که‌ به‌شداربن له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌ که‌ ده‌ستمان پێکردووه‌ بۆ پشتگیری‌ ئه‌نجومه‌ن‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال. 
هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ بۆ ره‌وشی‌ ئێراق رایده‌گه‌یه‌نێت که‌ هه‌ڵمه‌ته‌ چاکسازیه‌که‌ی‌ عه‌بادی‌ که‌ ده‌ستی‌ پێکردبوو به‌هه‌نگاوێکی‌ باش ده‌نرخێنرا، نه‌توانرا به‌رده‌وامی‌ ‌و فراوان بکرێت. بۆیه‌ ته‌نیا له‌ چوارچێوه‌ی‌ که‌مکردنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێک له‌ پۆسته‌کان مایه‌وه‌، عه‌بادی‌ له‌م هه‌ڵمه‌ته‌یدا نه‌یتووانی‌ بگاته‌ ئاستێک که‌ له‌ لایه‌نه‌ ئابووریه‌کان، شه‌ڕ‌و ئاڵۆزیه‌کانی‌ ناوچه‌که‌، ئارامکردنه‌وه‌ی‌ که‌رکوک، ئازادکردنی‌ شوێنه‌ داگیرکراوه‌کان له‌لایه‌ن داعش بگوازێته‌وه‌و به‌ڵکو نه‌یتوانی‌ له‌ هیچ کام له‌‌و بوارانه‌دا هه‌نگاوه‌ چاکسازیه‌که‌ی‌ فراوان بکات. بێگومان رۆڵی‌ لایه‌نه‌ کوردیه‌کان که‌ ده‌بوایه‌ وه‌ک فراکسیۆن له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران یه‌ک هه‌ڵوێست بن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ کورد وه‌ک پێنج فراکسیۆنه‌، بۆیه‌ ئه‌م پارته‌وازه‌ییه‌‌و بڵاوبوونه‌ بۆته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ که‌ نه‌یانتوانیوه‌ ببینه‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێستێکی‌ هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێکردنی‌ داواکاریه‌کانی‌ گه‌لی‌ کورد.
هه‌روه‌ها ئه‌و زیهنیه‌ته‌ کاریگه‌ری‌ راسته‌وخۆی‌ کردۆته‌ سه‌ر بواری‌ ئابوری‌ له‌ ئاستی‌ ئێراقدا‌و نه‌بوونی‌ ستراتیژیه‌ک بۆ ئه‌م بواره‌‌و دابه‌زینی‌ نرخی‌ نه‌وت ئه‌م قه‌یرانه‌ قوولتر بۆته‌وه‌. له‌ هه‌رێمیی‌ کوردستانیش به‌تایبه‌ت ئه‌و سیاسه‌ته‌ 50 ساڵیه‌ی‌ که‌ ئه‌مڕۆ مایه‌پوچ بووه‌ له‌ میانه‌ی‌ واژۆکردنی‌ رێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ تورکیادا. ئه‌م بێ ستراتیژیه‌‌و نه‌بوونی‌ سیاسه‌تێکی‌ شه‌فاف له‌م بواره‌دا دیار نییه‌ له‌ داهاتوودا هه‌رێمی‌ کوردستان رووبه‌ڕووی‌ چ قاتوقڕی‌‌و قه‌یرانێکی‌ تری‌ ئابووری‌ بکاته‌وه‌. بۆیه‌ وه‌ک ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌ پێمانوایه‌ که‌ پێویسته‌ ده‌بێت. داواکاری‌ گشتی‌ بێته‌ سه‌ر خه‌ت‌و له‌ فرۆشتنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم‌و که‌رکوک، هه‌روه‌ها له‌ دوو ملیاره‌که‌ی‌ که‌ دانا غاز داوای‌ ده‌کات له‌ هه‌رێم، له‌ هه‌مووشی‌ گرنگتر سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵگانه‌ی‌ که‌ روسیا ئاشکرای‌ کردووه‌‌و ده‌ڵێت نه‌وتی‌ داعش له‌ رێگای‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌ تورکیا ده‌فرۆشرێت، چونکه‌ له‌ رابردووشدا ئه‌م گومانانه‌ هه‌بوون بۆ ئه‌مه‌ داواکاری‌ گشتی‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ لێکۆڵین بکات‌و ئه‌نجامه‌که‌ی‌ بۆ رای‌ گشتی‌ رابگه‌یه‌نێت‌و لێپرسینه‌وه‌ بکات‌و به‌رپرسیارانی‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ بدرێنه‌ دادگا. هه‌روه‌ها ئه‌و مایه‌پوچ بوونه‌ی‌  سیاسه‌تی‌ ئابووریه‌ی‌ که‌ هه‌رێمی‌ کوردستان رووبه‌ڕووی‌ بۆته‌وه‌ به‌تایه‌ت بوونی‌ قه‌رزی‌ 3 ـ 4 مانگی‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر بکرێت ‌و بۆ ئه‌مه‌ ستراتیژیه‌کی‌ باش دابنرێت بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ ئه‌م قه‌رزانه‌‌و پێدانی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران. 
ئه‌م بارودۆخه‌ ساسی‌‌و ئابووریه‌ راسته‌وخۆ کاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر باری‌ کۆمه‌ڵاتی‌ هه‌رێم کردووه‌ هه‌ر له‌ کۆچی‌ به‌کۆمه‌ڵی‌ گه‌نجان بگره‌ تا ده‌گات به‌ زیادبوونی‌ توندوتیژیه‌کانی‌ سه‌ر ژنان‌و خراپی‌ باری‌ ژیان‌و کاسبی‌ خه‌ڵک، نه‌مانی‌ پرۆژه‌کان، نه‌دانی‌ موچه‌.... هتد ره‌وشێکی‌ بێ ئومێدی‌‌و ناجێگری‌ له‌ ژیان‌و ده‌رونی‌ خه‌ڵکدا دروست کردووه‌‌و حکومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ کوردستانی‌ به‌ناو بنکه‌ فراوان راسته‌وخۆ لێی‌ به‌رپرسیاره‌. 
ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆکایه‌تی‌ ته‌ڤگه‌ر هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ که‌ ده‌وڵه‌تی‌ فاشیستی‌ تورکیا نه‌یتوانی‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی‌ گه‌له‌که‌مان له‌ لیستی‌ هه‌ده‌په‌دا قبوڵ بکات‌و دواجار هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت ئه‌نجامدرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بوونی‌ هه‌ڵمه‌تێکی‌ به‌رفراوان که‌ تورکیا هه‌موو هێزی‌ خۆی‌ بۆ ته‌رخان کردبوو، به‌ ئه‌نجامدانی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سیاسی‌، سه‌ربازی‌، کۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌ستپێکردنی‌ شه‌ڕێکی‌ قووڵ‌و به‌رفراوان له‌ تورکیا‌و باکوری‌ کوردستان دیسان گه‌لی‌ کورد‌و گه‌لانی‌ ئازادیخواز له‌ تورکیادا سه‌رکه‌وتنی‌ گه‌وره‌ تۆمار کرد. به‌ڵام به‌ به‌رده‌وامکردنی‌ گۆشه‌گیری‌ سه‌ر به‌رێز ئۆجه‌ڵان‌و به‌رده‌وامیدان به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیو سیاسیه‌کان‌و تیرۆری‌ که‌سانی‌ ئازادیخواز که‌ هه‌ره‌دوایی‌ تیرۆری‌ تاهیر ئه‌لچی‌ بوو، ده‌وڵه‌تی‌ تورک به‌رده‌وامی‌ ده‌دات به‌ سیاسه‌تی‌ له‌ناوبردن‌و کۆمه‌ڵکوژی‌. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی‌ که‌ گه‌له‌که‌مان به‌ده‌ستی‌ خستووه‌و بره‌وی‌ پێ ده‌دات به‌ راگه‌یاندنی‌ سیسته‌می‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری‌ دیموکراتی‌ له‌ باکوری‌ وڵات پیرۆز‌و به‌نرخ ده‌بینین‌و وه‌ک ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌ پشتیوانی‌ خۆمان جارێکی‌ تر بۆ راده‌که‌ینین. 
کۆبونه‌وه‌ هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت دوای‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی‌ گه‌له‌که‌مان له‌ رۆژئاوای‌ کوردستان به‌ په‌یره‌وکردنی‌ هێڵی‌ سێیه‌م که‌ خۆی‌ نه‌سپارده‌ هیچ هێزێک له‌ دوو هێزه‌ جیهانی‌‌و هه‌رێمیه‌که‌ی‌ که‌ له‌ ململانێدان، تۆمارکردنی‌ سه‌رکه‌وتنه‌کان به‌رده‌وامن. له‌ ئه‌مڕۆدا به‌تایبه‌ت به‌ دروستکردن‌و ده‌ستپێکردنی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هێزی‌ سوریای‌ دیموکرات‌و بونیادنانی‌ سوریای‌ دیموکرات هه‌نگاوێکی‌ تری‌ گرنگی‌ تێکۆشان‌و شۆڕشی‌ گه‌له‌که‌مانه‌ له‌ رۆژئاوای‌ کوردستان. به‌ تایبه‌ت سه‌رکه‌وتنه‌کانی‌ حه‌سه‌که‌ ئه‌مانه‌ پشت راست ده‌کاته‌وه‌‌و به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ که‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ دیموکراته‌ به‌ره‌و سوریا فراوان‌و بڵاو ده‌بێته‌وه‌. ئه‌گه‌رچی‌ ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکه‌ره‌کان‌و به‌کرێگیراوانیان به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی‌ تورکیای‌ فاشیست هێشتاش له‌ هه‌وڵی‌ دروستکردنی‌ ئاڵۆزی دایه‌ بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌. بۆیه‌ش له‌ ئێستا دا هێرشێکی‌ به‌رفراوان ده‌کرێته‌ سه‌ر کانتۆنی‌ عه‌فرین‌و له‌لایه‌ن هێزه‌ فاشیست‌و تاریک په‌رسته‌کان ده‌یانه‌وێت وه‌ک کۆبانێ ئه‌مجاره‌یان له‌ عه‌فرینیش شانسی‌ خۆیان تاقی‌ بکه‌نه‌وه‌ بۆ تێکدان‌و شکاندنی‌ ئیراده‌ی‌ گه‌له‌که‌مان به‌ڵام ئێمه‌ دڵنیاین له‌وه‌یی‌ که‌ له‌ چاره‌نوسی‌ کۆبانی‌ به‌ولاوه‌ هیچ چاره‌نوسێکی‌ تر چاوه‌رێیان ناکات له‌ به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی‌ گه‌له‌که‌مان.

ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆکایه‌تی‌
ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌ کۆمه‌ڵگای‌ کوردستان
4 ـ 12 ـ 2015

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە