میوانی ته‌له‌فزیۆنی روناهی و ستێرك و رادیۆی ده‌نگی كوردستانێ بووم
Monday, 11/01/2016, 18:20
سه‌ره‌تا:
رۆژی ٨ كاتژمێر ١٢ به‌كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا به‌شداری ڕاسته‌وخۆی هه‌واڵه‌كانی ستێرك تی ڤی بووم كه‌له سه‌ر گۆرانكاری ناوچه‌كه‌و په‌لكێشكردنی سوپای داگیركه‌ری توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێم، خۆپێشاندانی گه‌نجانی وڵاتپارێزی كوردستان له‌شاری سلێمانی دژ به كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی ئه‌ردوگان سوپاكه‌ی كێكه‌ونه بار گرژی له نێّان پۆلیس و خۆپێشانده‌ران.
دواتر كاژژمێر ٢ به‌كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا له ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان راسته‌خۆ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی كوردانی له باكور گۆرانكاریه‌كانی ناچه‌كه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك گفتوگۆمان كرد.
كاتژمێر ٤ دوای نیوه‌رۆ به‌كاتی ئه‌وروپا به‌رنامه‌ی ڤیه‌ر راسته‌خۆ بۆ ماوه‌ی ٤٥ خوله‌كه چه‌ندین ته‌وه‌ره قسه‌وباسمان كرد..
كه‌خۆتان بینه‌ری ئه‌م چاو پێكوتنه ده‌بن و ڕاشكاوانه قسه‌م له‌سه‌ر پرسه‌كان كردوه
مێژووی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودم وه‌ك خۆی بۆ بینه‌ران باس كرد و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ره‌خنه‌م له ته‌واوی حیزبه‌كانی تر گرت له‌به‌رامبه‌ر بێده‌نگیان بۆ ئه‌و هه‌موو ملهوریه‌ی پارتی.
رۆژی دوایی جارێكی بۆرادیۆی ده‌نگی كوردستانێ به‌رنامه‌یكیمان تۆمارد كه‌له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو بڵاو ده‌كرێته‌وه..
دواجار پێش گه‌رانه‌وه‌م به‌رنامه‌یه‌كی ترم بۆ ستێرك تی ڤی تۆمار كرد بۆ به‌رنامه‌ی رۆژباش كوردستان ، قسه‌وباس له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی كوردان و ره‌وشی ڕۆژ ئاوا‌و .
شكستی به‌رێوه‌بردنی حوكمرانی له باشوری كوردستان.
هیوادارم قسه‌ی دڵی ئێوه‌م كردبێ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست