کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاوای دەگۆڕن ؟

Friday, 08/01/2016, 21:14


گۆڕانیشمان وەکی گۆڕانی خەڵکانی دیکە ناچێ. لە ناو هەناوی نەخۆشێکی جەستە بۆگەن، کە دوایین هەناسەکانی ژیانی سیاسی خۆی دەکێشێ وبە هیچ دوکتورودەرمانێک چارەی نایە تەنیا دەبێ بخرێتە ناو زبڵدانی مێژوو، حەڕەکەتێکی لاوازی لەرزۆک هاتەدەرێ وناوی خۆی نا / گۆڕان / ! بەو واتایە سیستمی گەندە ڵستانی ٢٤ساڵ دزسالاری سەر دەم دەبێ بگۆڕدرێ و ئیللا بیللا بە دەستی ئێمەش نەبێ ئیزن بە کەس نادەین ئەو دەسەڵاتە دەستاو دەست بکا وبیداتەوە بە کۆمەڵگا.!
داعش دوو کەس خێریان لێ دیت. مەسعودی مەلای، ئەردۆغانی فاشیست.ئەو دوو کەسە نەبایە داعش نەیدەتوانی بە هاسانی شەنگال وموسڵ داگیر بکا. شەڕی داعش وفرۆشی نەفت نەبوایە لە مێژ بوو شەڕێکی خۆتڕێنی دیکە لە باشووری وڵات هەڵگیرسابوو. بازاڕی نەفت خەریکە بە گۆڕی بابی خۆیدا دەڕی! ساڵان بۆ چووکە شەڕێکی ناوچەیی دەیان دۆڵار نەفت گران دەبوو، ئێستێ بۆ شەڕی مەزنیش نە بای دێ نە بۆران. ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی نەفتن ئەگەر هەروابڕوا دەبێ بۆ نان وچای بەر قاوڵتوونی خەڵکی هەژارپارە لە زلهێزەکان بە سواڵ وەرگرن.! ئیدی خەریکە ئەو زەمان بە سەر دەچێ بڵێن نەفتی ئێمە نە بێ ئامریکاو ئورووپی لە برسان دەمرن.
وەرن سەیری ئەو ڕاوبەرازە بکەن. دوکتور یوسف داوا لە هەندەران دەکا دوڵەتی کوردیمان بۆ دامەزرێنن! بە رێز نەوشیروان لە هەندەران ڕا تەختی بارزانیمان بۆ دەڕووخێنێ! چون پێی وایە خەڵک حولن وهیچ نازانن. خەڵک نەزان نین ،بەڵام زانیاریان نییە. نە بونی پەروەردە ونەبوونی زانیاری وای کوردوە کە بارزانی وتاڵەبانی بینە قاقای ئەو کۆمەڵگایە بە پەنجە بگوشن! 
ئامریکا بە ئاشکرا دەلی، پشتیوانی لە عێڕاقی یەکگرتوودەکەین. مەسعود بارزانی بە دزی نەفتوگاز دەنێرێتە ئێران. ئێرانێک کە بۆ خۆی بایی١٠٠٠ ساڵی داهاتووی / گاز / هەیە.( ئەوە قسەی من نییە هی لێکۆلەرانەی ئابوریە).ئاخر وادەزانێ رێگای سەربەخۆیی لە لوولەی نفت دا دێتە دەرێ.!
ماوەیەکی پێچووفکرم لە وشەی فڕاکسیون دەکردوە، هەتا فڕاکسیونی گۆڕان پێکهات. ئەو جار زانیم مانای گۆڕان وفڕاکسیونی گۆڕان چییە! تاڤگە موحەممەد،ئەندامی فڕاکسیونی گۆڕان لە بەغدا داوا لە / عەبادی / دەکا کە بارزانی لە سەر کارەکەی لابەرێ.!هەتا ئێرە بارزانی نە بە ئامریکا، نە بە تورکیە، نە بە ئێڕان، نە بەعێڕاق و،،،،،، لانەبردراوە کە چی گۆڕانخوازەکانی دوو ئاورەی پێشوو لە بەر عەبادی دەپاڕێنەوە کورد رزگار بکا! شیری بەختی کورد وا هەڵگەڕآوە کە جێنشینەکانی سەددام لە چەنگ بەعسی خۆماڵی دەبێ رزگارمان کەن. سیاسەتی گۆڕانخوازەکانمان بۆ گۆڕینی ئەو دەسەڵاتە، وەک کۆنە فڕتۆڵی جیهانی لێ‌هاتووە کە هەر تاوێک رووی لە کەسێکە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە